~11~

379 60 48
                                    





~~~

~ کردنەوەی چاوەکانم و ھەست کردن بە ئازارێکی دۆزەخی لە پشتم دا
لەگەڵ رووناکییە کزەکەی خۆر کە بەر قاچەکانم دەکەوت
بەو ھۆکارەی دارەکە درێژییەکەی بەس نەبوو بۆ داپۆشینی قاچەکانم
بە سێبەر وە بەتەواوی بێبەشبوون لەو ھەستە
بەڵام من ھەستم بە سەرما ئەکرد وە زەردبوونی بەشێکی زۆر کەم
لە گەڵای دارەکە
دۆزەخ ئێمە لە سەرەتای وەرزی پایزین
ئەمە نزیک وەرزی منە پاشان پێشوازی لە زستان ئەکەم
وە ڕێزی لێ ئەگرم و دڵخۆش ئەبم
ئەم ھەستە تاکە شتە بتوانێت لەجێی ھەر شتێک دڵخۆشم بکات
وەرزی زستان وە پایز وائەکات من خۆم لەبیر بکەم
وە دڵخۆشم بکات
بە سەماکردنی گەڵا زەردھەڵگەڕیوەکان
بەر لە کەوتنە سەر زەوییەکە وە مردنیان
وە پۆشینی ڕەنگی سپی لەتەواوی جیھان
لەگەڵ پیاو و ئافرەتە بچووکە لووت گوێزەرییەکان
سەرەتا بەبێ ئەوەی بتوانم بجووڵێم بەھۆی ئازارە نەفرەتییەکەی پشتم
سەرم بەرەو لای ڕاست سووڕاند و چاوەکانم
2 ئەسپی ڕەنگ قاوەییم 
دۆزەخییانە سەرنج ڕاکێشی بینی
کە خەریکی خواردنی ئەو خۆراکە بوون کە بۆیان داندرابوو
وە قژە درێژەکانیان سەمای ئەکرد بەھۆی کزە باکەوە  
بەڵام لەگەڵ سووڕاندنی سەرم بەرەو لای چەپم
یونگی"م بینی
من بەتەواوەتی وام ھەست کرد مردووم و لە بەھەشتم
بەڵام بینینی یونگی بەو شێوەیە بەڕاستی وایکرد دڵنیا ببمەوە
کە من بە ھیچ شێوەیەک لە بەھەشت دا نیم
ئەو
ئەو زۆر کۆمیدی بوو
جانتایەکی لەژێر سەری دانابوو
وە بە لەپی دەستی چەپی سەر چاوەکانی داپۆشی بوو
ئەو کوڕە گەمژەیە لەبەر سێبەرەکە خەوتووە
نەفرەت ئەی قاچەکانی
قاچەکانی بە پلەی 90 کردۆتەوە
وەک ئەوەی چەندسەدەیەک بێت نەخەوتبێت~

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now