~5~

411 76 27
                                    



~~~

ڤالێنسیا~ من چیتر لێرە بەرگە ناگرم
~ بە ھێمنی بەڵام بە شێوەیەکی جددی وتم کاتێک
نیوە شەو لایدابوو یونگی تازە ھاتبووە ژوورەوە ~

یونگی~ نیگەران مەبە
تەنھا ھەفتەیەکی کە چاوەڕێ بکە
بەشێکی باشی پلانەکان سەریان گرتووە
~ بە ھەمان شێوە وەڵامی دامەوە و
لە نزیکم دانیشت لەسەر بێدەکە ~

ڤالێنسیا ~ من ئەمەوێت دەربارەی ڕابردووم بزانم
~ دوای چەند چرکەیەک لە بێدەنگی
بڕیارم دا قسە بکەم و دەربارەی ڤالێنسیا"ی ڕاستەقینە بزانم ~

یونگی~ باشە دڵنیام دەرمانەکان زۆر کاریگەر بوون
کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو لە کاتی بێھۆشیت پێتدراوە
بەڵام من ئێستا باسی ھەموو شتێکت بۆ ئەکەم
تەنھا بەجوانی گوێ بگرە
~ بە ھێواشی وتی و
دووبارە چاوە سەرنج ڕاکێشەکانی لەوانەی من قفڵ دا و
لە وەڵام دا من تەنھا سەرم ھەژاند ~

یونگی~ ھەموو شتێک ئەوکاتە دەستی پێکرد کە
ئێمیڵیا تۆی لە سکی خۆیدا ھەڵگرت لە دوای پەیوەندییەکی
ڕێگە پێنەدراو لە نێوان خۆی و دەستە ڕاستەکەی
کە ئەمە لەلای ھیچکام لەوانی ترەوە قبووڵ نەکرا
لەبەر بەھێزی ئێمیڵیا و
بێھێزی دەستە ڕاستەکەی
واتا
باوکت
ئەوان بەرامبەر بەیەکتری زۆر جیاوازبوون لە ھەموو ڕوویەکەوە
پاشان داوایان کرد کە باوکت لەسێدارە بدرێت
وە ئەوەیان کرد بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز
پێش ئەو ھەموو ڕووداوە
دایکە ئێمیڵیا خاوەنی ھێزی ڕووناکی و ھەوای بەھارە بوو
لەگەڵ کۆشکێکی پڕ لە گوڵ و ڕووناکی
بەڵام دواتر لەگەڵ کوشتنی باوکت
ھەموو شتێکی ژیانی دایکە ئێمیڵیا گۆڕا
واتا ئەو تا ڕۆژی مردن خاوەنی ھەمان ھێز بوو
بەڵام کاتێک تۆ لە دایک بوویت
بەتەواوەتی پێچەوانەی ئەو بوویت
ئەو خاوەنی قژێکی زەرد و چاوێکی شین و مۆرێکی کاڵ بوو
بەڵام تۆ قژێکی ڕەشی قەترانی و
خاوەن چاوێکی ڕەساسی و ڕەش بوویت
ئەو خاوەنی ھێزی بەھارە و ڕووناکی بوو
بەڵام تۆ خاوەنی ھێزی تاریکی و سەھۆڵ بوویت
ئەمەش پێچەوانەی دایک و باوکت بوو بەتەواوی
چونکە باوکیشت خاوەنی ھێزی ھاوینە و گوڵ و گوڵزار بوو
بەشێوەیەک کاتێک لەپی دەستی بە حەز و ئارەزووەوە ئەکردەوە
گوڵی ڕەنگاو ڕەنگ و پەڕ ناسکی لێ ئەڕوا
ئەمەش ھۆکارێکی سەرەکی بوو
کە ئێمیڵیا بەو ڕادەیە خۆشیویست و ئاشقی بوو
بەڵام تۆ بەڕاستی بەو شێوەیە نەبوویت
تۆ زۆر تووڕە و بێزار بوویت ھەمیشە
لەسەر بچووکترین شت تۆ ھەموو کۆشکت بە تاریکی دائەپۆشی و
دوای چەند ڕۆژێک کۆشک دووبارە ڕەنگی خۆی وەرئەگرت
ئەمەش بە ھەوڵەکانی دایکە ئێمێڵیا
ھەرکاتێک تووڕە بووبایت بە سەھۆڵ چەند ژوورێکت وێران ئەکرد
تۆ چاوەکانت بەتەواوی ئازاری پێئەگەیشت بە ڕووناکی
ھەربۆیەش تەواوی کۆشک تاریکی پۆشی لەبەر تۆ
کۆشکەکەی ئێمە ھیچ لێرە ناچێت ڤالێنسیا
ئەوێ بەتەواوی مات و بێدەنگە
تەنانەت لە ھەمووان قەدەغە کراوە جل و بەرگی ڕەنگ ڕووناک بپۆشن
لەبەر چاوەکانی تۆ
لە کۆشک گوڵە ڕەنگاو ڕەنگەکانی باوکت نەماوە
تەنھا گوڵی ڕەنگ خوێنی و ڕەشی قەترانی بە ھەموو دیوارەکانی دەرەوە خۆیان ھەڵواسیوە
بەڵام بەڕاستی ئەوێ تایبەتە
بەم نزیکانە ئاشنای ئەوێ ئەبیت و بەڕێوەی ئەبەیت
~ بە ھێمنی بە ھێمنییەکی تەواو و لەسەرخۆی ھەموو قسەکانی کرد
و لە ھەمان کات دا نازی ئەدا بە دەستەکانم کە لەناو ئەوانەی خۆی قفڵی کردبوون
من خەمبارم
من بەراستی خەمبارم بۆ دایک و باوکم
واتا چۆن ئەکرێت لەسەر خۆشەویستی یاخود ھەر پەیوەندییەک
بەو شێوەیە ئازاربدرێن ؟؟
ئەمە دژی یاسایە
بەڵام ئێرە بەتەواوەتی بێ یاسا و بێ خاوەنە ~

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now