~17~

340 56 133
                                    




~~~

تایھیۆنگ~ من ئەبوو سەیری ئەو بکەم
من ئەبوو دڵنیا ببمەوە کە ئەو مردووە یاخود نا !!
~ بە دەنگێکی ژەھراوی وە بە تووڕەییەوە وتم کاتێک چاوە تووڕە ئاگرینییەکانم لەگەڵ چاوە ترساوەکانی جیمین تێکەڵ کردبوو ~

جیمین~ تایھیۆنگ بۆچی ھەوڵ نادەیت تێبگەی ؟؟
تۆ ھەرگیز ڕێگەت پێنەدراوە سەیری ئەو بکەیت
وە ئەو مردووە بەدڵنیاییەوە کەوایە ھێمن ببەوە
پێویست بەم پشێوییە ناکات
~ بە ھێمنی وتی لە ھەوڵی ھێمن کردنەوەی منی تووڕە بوو
کە ئەم تووڕەییەم سوودی کەسی تێدا نییە
بەڵام بە نادڵنیایی ~

تایھیۆنگ~ بەڕاست ؟؟
ئەی ئەگەر مردووە ئەو دەرگاوانە نەفرەتییە لەکوێیە ؟؟
بۆچی نەگەڕاوەتەوە ؟؟؟
~ سەرەتا تەنھا بە ھێمنی پرسیم
بەڵام دوای بیرکەوتنەوەی دەرگاوانەکە
دووبارە مێشکم ئارامی لەدەست دا ئەمە بەڕاستی مەترسیدارە بۆ ئێمە
من شانشینەکەم لەدەست ئەدەم
ئەگەر شتەکان بەم شێوەیە ڕۆیشتبن کە بیری لێ ئەکەمەوە
پاشان لەسەر بێدە ئارامە نەرمە گەورەکەم ھەستامەوە و
بە تووڕەیی ئێخەی جیمین"م گرت ~

جیمین~ ئـ ئەو ئەگەڕێتەوە
تایھیۆنگ تکایە ھێمن ببەوە ئەمە سوودی کەسی تێدا نییە
~ بە دەنگە لەرزیوەکەی لەژێر دەستەکانم چرپاندی و
سەری بۆ خوارەوە شۆڕ کردەوە بە بێھیوایی وە شەرمەزاری
بەڵام ئەمە بەس بوو تا ھێمن ببمەوە
تەنھا ھۆکاریش ئەوەبوو
من ئارەزووی ئەوە ناکەم جیمین بەو شێوەیە ھەست بکات
من ئێستا ئەزانم جیمین چۆن بیر لە خۆی ئەکاتەوە ~

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now