~18~

340 60 148
                                    




~~~

~ تەنھا مانگێک تێپەڕ بووە بەسەر ھەموو ڕووداوەکان
وە من ئێستا زۆر باشترم وە پشتم بەتەواوەتی چارەسەر بووە
بێگومان بەھۆی یارمەتیدانە بەردەوامییەکانی
تاتیانا وە یونگی و ئەلێکساندەر
ئەوان تەواوی کاتەکە یارمەتی منیانداوە
وە ئەوان تەنانەت فێریان کردم کە چۆن کۆنتڕۆڵی ھێزەکەم بکەم
وە چۆن ئەوە بەکاربھێنم
وە بەڕاستی ئەمە سەرنجڕاکێشە ئەمە جوانە
من ھەرگیز ئەم ئەزموونەم نەبووبوو
بەڵام ئەوان یارمەتیاندام وە فێریان کردم
من ئێستا کۆشک شارەزام وە بەشێکیش لە شانشینەکە
وە من بەتەوای نا بەڵام بەشی ئەوە ئامادەبووم
کە دەسەڵات بگرمە دەست وە چیتر دەست بە پلانەکانم بکەم
من بێگومانم کە بار و دۆخی شانشین لە ئێستا زۆر باشتر ئەکەم
وە دڵنیام کە تۆڵە لە تایھیۆنگ ئەکەمەوە
ئەو تەواوی ئەم مانگە ناوی لەنێو گوێیەکانم بووە
ئەو ھەمیشە بەدوای یونگی گەڕاوە وە تەرمی من
بەڵام ھەرگیز نەیتوانیوە بیدۆزێتەوە
وە ئەمەش ئەوی تەواو تووڕە و بێزار کردووە
باشە با من ئەمە بڵێم
ئەو ترساوە
بێگومان ئەو ئەزانێت من ئەتوانم چی بکەم
وە ئەو دەربارەی ھێزەکەم ئەیزانی بۆیە تەواوی ئەو ماوەیە
دەستەکانم وەک بەندکراوێک بوون ~

~

ڤالێنسیا~ بەیانیتان باش
~ بە ھێمنی و زەردەخەنەوە وتم کاتێک بەرەو ھۆڵە گەورەکەی نانخواردنەکە بەڕێکەوتم
وە ڕاستەوخۆ چاوەکانم یونگی و تاتیانا"ی دۆزییەوە
بە زەردەخەنەوە لە نزیک یەکتر
ھەروەھا ئەلێکساندەر لە بەرامبەریان بە بێزاری و گرژی
وە بەڕاستی ئەمە ھیچ تازە نەبوو
ئەوان ھەمیشە بەو شێوەیەن
وە دووبارە چاوەڕوانی من بوون تا دەست بکەن بە نانخواردن و
ڕاستەوخۆ و وەڵامیان دامەوە وە بەیانی باشیان لێ کردم
بەڕاستی من نامەوێت درۆ بکەم
بەڵام ئەمان ئێستا بەتەواوەتی بوون بە خێزانی من
من ھەرگیز ماڵێکی لەو شێوەیەم نەبووە
ھەرگیز ئەم ھەستی دڵخۆشییەم نەبووە
ھەرگیز کەسێک نەبووە گرنگیم پێبدات لەو کاتەوەی دایکم منی فڕێ دا
وە من بەڕاستیش منداڵێکی ناشەرعیم
دایکم تەنھا وەک لەشفرۆشێک لەدایک بوو
وە من ھەمان چارەنووسم ئەبوو
ئەگەر منی فڕێ نەدایە و
خانەی بێ سەرپەرشتان منیان گەورە نەکردبا
من نازانم پێویستە دایکمم خۆشبوێت وە سپاسی بکەم
یاخود نەفرەتی لێ بکەم
ئەو باشەی منی ویستووە
بەڵام ھەرچۆنێک بێت پێویست نەبوو من فڕێ بدات ~

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now