~~~یونگی~ ڤالێنسیا بەمە خۆت بریندار ئەکەیت باشە ؟؟
بەڵام بە ھێمنی وە بەتەواوەتی ئاگاداری خۆت بە تکایە
وە خوێنەکانت ھەمووی بڵاو بکەوە بەسەر بێدەکەیا و گرنگی بە ھیچ مەدە و لەگەڵ خۆرھەڵھاتن خۆت وەک مردوو نیشان بدە
ڕێک لەو کاتەی بەردەوام جیمین سەردانت ئەکات
وە ئیتر ئەوەی کە ئاسان ئەبێت
تەنانەت من خۆم تۆ لە سەرچەفەکەت ئەئاڵێنم و ھەڵتئەگرم
بۆیە ھیچ دوو دڵ مەبە
~ دووبارە لە دوای نیوە شەو یونگی گەڕایەوە لام وە خەنجەرێکی تەواو تیژی لابوو کە بەتەوای ئەبریسکایەوە و
دڵنیابووم کە نەک گۆشت ببڕێت بەڵکوو ئێسک پارچە پارچە ئەکات
بەو بچووکیەی خۆی وە
ھەموو پلانەکەی بۆ دووبارە کردمەوە و ئێستا کەمتر ئەترسم
بەڵام من ئەوە ئەکەم بەدڵنیاییەوە ~ڤالێنسیا~ بێخەم بە
من ھەمووی ئەکەم و لە ماوەی 4 ڕۆژ ئێمە لە کۆشکی خۆمان ئەبین
~ بە ھێمنی وەڵامم دایەوە و جەختم لەسەر وشەکان ئەکردەوە
لە ھەمان کات دا خەنجەرە بچووکەکەم لێی وەرگرت ~یونگی~ بەڵام تکایە ئاگاداربە و بزانە چۆن خەنجەرەکە بەکار بھێنی
نامەوێت زۆر زیانت پێبگات
باشە ؟؟
نابێت بەڕاستی بمریت !!
~ بێگومان من زۆر بەباشی ئەوە ئەکەم وە نامرم
بەڵام دڵنیام بێھۆش ئەبم ~
YOU ARE READING
DARKNESS || KTH ||
Random~ چاوەکانت لەسەرم لاببە !! ~ تۆ خۆت وا ئەکەیت سەیرت بکەم مەگەر ئارەزووت لەوە نییە ؟ ~ دڵنیابە ئەتخەمە سەر چۆک و وات لێ ئەکەم خۆت لێم بپاڕێیتەوە بۆ زیاتر . • ھەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم و بردنی بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە !! « بەھیوای خوێندنەوە...