𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~7~

411 71 96
                                    

MIONGHY POV :

دوری : لە ئێمە دوور ناکەوی "بە ئاگاداریەوە وتی "

بیۆنگهو : هەرکەسێک هەر شتێکی وت وەڵامی نایتەوە " بە ئاگاداریەوە وتی "

دوری : چاومان لەسەرتە کچی بچووک " بە ئاگاداریەوە وتی "

میۆنگهی : ئێوە بێزارم ئەکەن " چاوم سوڕاند "

ئەوە لە بەیانیەوە نزیکەی هەزار جار ئەو قسانەیان دوبارە کردۆتەوه بەڕاستی ئەو دوو کوڕە بێزارکەرن

بیۆنگهو : ئێمە ئەمانەوێت ئاگادارت بین گەمژە " بۆڵاندی "

دوری : تۆ نازانی ئێرە چەند کەسی خراپی لێیە تەنانەت کەسانی ئێرە پیاو کوژن " بە ترسناکی وتی"

میۆنگهی : ئەوان پیاو کوژن کەواتە ئافرەت ناکوژن "بە بێ گرنگی وتم "

دوری بیۆنگهو کێشایان بە نێو چاوانی خۆیان پاشان سەیریان کردم

بیۆنگهو : تۆ ئەزانی من فانێکی گەورەی تۆم "بە دڵخۆشیەوە وتی "

زەردەخەنەم بۆی کرد

بیۆنگهو : ئەگەر بە سەلامەتی لێرە ڕۆشتینە دەرەوە ئەتوانین پێکەوە ڤیدیۆیەک بیکەین ؟ "بە دڵخۆشیەوە پرسی "

میۆنگهی : بێ گومان " زەردەخەنەم بۆ کرد "

دوری : هێی ئەوە نا دادپەروەرانەیە منیش ئەمەوێ " وەک مناڵێکە قاچەکانی کێشا بە زەویەکەیا "

دۆیۆن : ئەتوانن دەمە نەفرەتیەکەتان داخەن و وەرنە دەرەوە پێش ئەوەی وەک مریشک بتان برژێنن لەسەر ئاگر "بە بێزاریەوە وتی  و ڕۆشت "

ئەو کوڕە وەک ئەوە وایە ئێمە زۆرمان لێکردبێت بۆ هاتن بۆ ئێرە نازانم ئەم دوانە چۆن توانیویانە لەگەڵی بن

میۆنگهی : هیچ خۆشم ناوێ "سەیری دەرگاکەم کرد"

دوری : یااا وامەڵێ ئەو زۆر شیرینە " بە زەردەخەنەوە وتی "

میۆنگهی : ڕوخسارت هاوار ئەکات درۆ ئەکەی " بە بێ گرنگی دان وتم و ڕۆشتمە دەرەوە "

هەستم کرد بیۆنگهو وە دوری لە پشتی منەوەن و بەرەو ئەوێ یەک

کەسانێکی زۆر سەیری منیان ئەکرد بە سەرسامیەوە و چپە چپیان ئەکرد و ئەوانی تر سەرقاڵی مەشق کردن بوون و لاشەی خۆیان گەرم ئەکرد

ئەمڕۆ ڕۆژی بەرەنگار بوونەوەیە لەوانەیە لات پرسیار بێت بەرەنگاربوونەوە چیە؟

ڕۆژانە لێرە 100 ژور بەرەنگاری یەکتری ئەبنەوە و هەر ژورێک سەرکەوت خاڵێک بۆ ژورەکەی وەرئەگرێت و لە کۆتای ساڵەکە خاڵەکان کۆئەکرێنەوە  ئەو ژورەی ئەبێتە یەکەم  و ژمارەی خاڵەکانی لە هەمووان زیاترە ئەوە کەسانی ژورەکە ئەڕۆنە قۆناغێکی نوێ و قورس تر ئەو ژوورەی ئەبێتە دووەم تەنها کەسە بەهێز و بێوێنەکانی ئەڕۆتە قۆناغی نوێ و قورستر و بۆ سێیەمیش بەو جۆرە

ژمارەی ژورەکانی ئێرە 500 ژورە و هەر ژورێک لە 5 کەس زیاتری لێ نیە و لە 3 کەس کەمتری لێ نیە هەر ژورێک سەرۆکێکی هەیە کە پێویستە پێداویستی کەسانی ژورەکە دابین بکات

بەهێز ترین ژوری ئێرە ژوری 403 کەسانی ئەو ژورە ئەفسانەین و تەنها کەسە بەناوبانگ و سەرکەوتووەکان ئەتوانن بڕۆنە ئەو ژورە و سەرۆکی ئەو ژورە دەوڵەمەندە پاشان هەموو ساڵێک ئەو ژوورە ئەبێتە یەکەم

میۆنگهی : ئەمڕۆ بەرەنگار بوونەوەی کامانەیە ؟ "بە چپەوە بە دوریم وت "

دوری : چوار سەدەکان "وەڵامی دامەوە "

میۆنگهی : ئێمە ؟  کێ ئەڕوات ؟ "پرسیم "

دوری : بیۆنگهو من هەفتەی ڕابردوو ڕۆشتم داوام لێ کرد کە من بڕۆم ڕەتی کردەوە "بە چپەوە وتی "

میۆنگهی : ئەتوانم من بڕۆم " بە چپەوە وتم "

دوری : هەرگیز خەویشی پێوە مەبینە " بە چپەوە وتی "

هەموومان کۆببوینەوە لەنزیک شوێنی بەرەنگار بوونەوەکە و ناوبژیوانەکە وتی

ناوبژیوان : یەکێک لە ژوری ژمارە 400 و 401 وەرنە ئێرە "بە بەرزی وتی "

هەمووان دەستیان کرد بە هاوار کردن و ناو بردنی ئەو کەسانەی ئەڕۆشتن

من سەرنجی ئەوانم یا دکتۆرەکە دڵنیا بووەوە کە بەرگری کەری ددانیان لە دەمایە پاشان ڕۆشتنە بەرزایەکە

دەستیان بە شەڕ کرد ئەوان زۆر سادە بوون هیچ شتێک نەبوو پاشان لە کۆتای ژووری ژمارە 401 بردیەوە و کوڕەکە کە ڕوخساری وێران بوو زەردەخەنەی کرد

کاتی ئێمەیە ........

509 words

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Where stories live. Discover now