𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~17~

339 61 106
                                    

NO ONE POV :

جۆنگ کوک : دەی میۆنگ من ئەمرم لە مەراق " بۆڵاندی "

میۆنگهی : دەی کوک من خەوم دێت کاتژمێر دووە " بە بێزاریەوە وتی "

جۆنگ کوک : تەنها پێم بڵێ کاتێک سوبین بە گیوروی زانی چی ڕوویدا " وتی کاتێک دوای کەوتبوو "

میۆنگهی : بلا بلا بلا " بە بێ گرنگی دان وتی   "

جۆنگ کوک  بێدەنگ بوو و دوای کەوت ئەوان ڕۆشتنە خوارەوە بینیان هەمووان خەوتووە بە ئارامی بۆیە ئەوانیش ڕۆشتنە سەر جێگاکانیان و پاش بیرکردنەوە لە بەیانی ڕۆشتنە جیهانی خەونەوە






بەیانیەکی ئارام بوو میۆنگهی شەقێکی لە کوک هەڵدا و کوک کەوتە خوارەوەی سیستەمەکە

جۆنگ کوک : تۆ بەم بەیانیە شێت بووی ؟ " هاواری کرد و دەستی بە پشتی گرت "

میۆنگهی : خەتای من چیە تۆ خۆت خەوت قورسە " بە بێ تاوانی وتی "

دوری بە دەنگێکی بەرز پێکەنی کاتێک دانیشتبوو لەسەر سیستەمەکە جۆنگ کوک سەرینێکی بە توندی تێگرت بۆیە کەوت بە پشتا

بیۆنگهو : ئای خوایە ئەوە چیە ؟ " پێکەنی "

دوری بە تیژی سەیری کرد و فەڕشەکەی ژێر قاچی بیۆنگهوی ڕاکێشا و ئەویش کەوت

میۆنگهی : شێتانەیە هەستن پێش ئەوەی دۆیۆن هەموومان بسوتێنێ وەک مریشک " بە بێزاریەوە ڕۆشت "






ئەمڕۆ ڕۆژی پشوو بوو و هەموومان لە ژوری ڕاهێنانەکە بووین

جەیهۆپ : باوەڕ ناکەم سەرۆکی ئێرە بە تەواوەتی شێت بووە "بە بێزاریەوە وتی و دانیشت "

میۆنگهی : مەگەر چاوەڕێی کەسێکی تەندروستی لە سەرۆکی ئێرە ؟ " بە گاڵتە جاڕیەوە پرسی و بەرز بوویەوە "

جەیهۆپ : من بەڕاستیمە میۆنگ ئەو شێتە لە شێتخانەیە کوڕەکانی ئێرە ئەبەن بە ڕێوە " ئارەقەکانی سڕی "

دوری : پاش دروست کردنی ئەم شتە خۆکوژیەوە ئەبێت شێت بوو بێت " بە بێزاریەوە وتی و بۆکسێکی تری هاوێشت "

میۆنگهی : ئەو چەند ساڵە لێرە سەرۆکە ؟ " پرسی و دوبارە بەرز بووەوە "

جەیهۆپ : دڵنیا نیم بەڵام ئەو بەتەمەنە لەوانەیە بە لایەنی کەمەوە بیست ساڵ بێت " شانەکانی بەرز کردەوە و ئاوی خواردەوە "

جۆنگ کوک : کەواتە ئەو یەکەم بۆکسەری کۆری جیهانی بینیوە ؟ " پرسی و دانیشت لە تەنیشتی جەیهۆپ "


بیۆنگهو : خەریک بوو بیباتەوە بەڵام خیانەتی لێ کرا " وەڵامی دایەوە "

میۆنگهی : تۆ لە کوێ ئەزانی ؟ " پرسی "

بیۆنگهو : باوکم هاوڕێی ئەو بوو و هاوڕێی سەرۆک بوو بەڵام بەتەواوەتی دڵنیا نیم چی ڕوویدا و چۆن خیانەتی لێ کرا " وەڵامی دایەوە "

میۆنگهی : ئەکرێ بکوژی هەبێت " وتی و جارێکی تر بەرز بووەوە "




دوری : بە هەر حاڵ بۆچی قسە لەسەر ئەوە ئەکەن ؟ " پرسی و ویستی بابەتەکە بگۆڕێ "

جەیهۆپ : دڵنیا نیم " هەستایەوە "

جۆنگ کوک : بۆچی هەست ئەکەم هەمان خیانەت توشی ئێمە ئەبێت ؟ " بە گاڵتە جاڕیەوە وتی "

دوری : لەوانەیە بۆکسەکانی نونا توند بووبێت " بە گاڵتەجاڕیەوە پێکەنی "

بیۆنگهو : براڤۆ دوری براڤۆ " پێکەنی "

جەیهۆپ : پێویستە چاوەڕێی چیبکەم لەم مناڵانە " بە بۆڵە بۆڵەوە وتی "

دوری & بیۆنگهو : ئێمە مناڵ نین " هاواریان کرد "

جەیهۆپ : ئۆۆ لەبیرم کرد میۆنگ کوڕەکانی سەرۆک داوای بینینی تۆیان کرد "بە ئارامی وتی "

میۆنگهی : بۆچی ؟ " پرسی "

جەیهۆپ : دڵنیا نیم " وەڵامی دایەوە "


میۆنگهی : جۆنگ کوک دامگرە " هاواری کرد "

جۆنگ کوک کەمەری گرت و میۆنگهی قاچی لێکردەوە و خستیە سەر زەویەکە




دوری : نونا وەرە شەڕبکەین " وتی دەستکێشەکانی بۆ هەڵدا "




میۆنگهی دەستکێشەکانی لە دەست کرد و هەموویان دانیشتن جگە لە دۆیۆن

جەیهۆپ : ئەتوانم ڕێگەت بدەم بڕۆیتە دەرەوە بەڵام لەبیری نەکەی کوک من باوەڕم پێ کردی " بە چپەوە وتی "

جۆنگ کوک : هیۆنگ بۆچی لەبری من میۆنگهی نەڕوات ؟ "پرسی "

جەیهۆپ : چی ئەگەر ڕای کرد پاشان بۆچی تۆ ناتەوێت بڕۆیت ؟ " پرسی "


جۆنگ کوک : بە تەواوەتی من کەسم نیە لە دەرەوە بمەوێت بیبینم پاشان ئەو خوشکی یۆنگیە دڵنیام کارێکی گەمژانە ناکات " بە چپەوە وتی "

جەیهۆپ : بەڕاستی ئەو خوشکی یۆنگیە ؟ "  پرسی"

جۆنگ کوک : بەڵێ ئەو کەسێکی بەناوبانگیشە " وەڵامی دایەوە "

جەیهۆپ : بەڵام یۆنگی تەنانەت ناتوانێک بۆکسێکیش بهاوێژێ " بە سەرسوڕماوی وتی "

جۆنگ کوک : باشە ئەوە جێگەی پرسیارە میۆنگ زۆر بەهێزە و دڵنیام لەلایەن کەسانی زۆر زیرەک و شارەزاوە ڕاهێنانی پێ کراوە " بە چپەوە وتی "

جەیهۆپ : منیش هەمان ڕام هەیە" بە چپەوە وتی "

جۆنگ کوک دامگرە

جۆنگ کوک دامگرە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

573  words

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Where stories live. Discover now