𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~29~

286 54 56
                                    

NO ONE POV :

دوری : تۆ هیچت نەکردووە ؟ " پرسی "

جۆنگ کوک بە شۆکەوە سەیری برا ناوەندەکەی کرد بەڵام هەر ئەو بە گومانەوە سەیری ناکات بەڵکو دۆیۆن و بۆنگهوش بە گومانەوە سەیری ئەکەن

جۆنگ کوک : ئەوەندە باوەڕتان بە من هەیە ؟ " بە شۆکەوە پرسی "

بەڵام ئەو قسەیە بەس نەبوو بۆ نەمانی گومانی براکانی

جۆنگ کوک : سوێند ئەخۆم تا ئێستا ماچیشم نەکردووە " دەست بە بێتاوانی بەرز کردەوە "

دور دانەیەکی کێشا بە سەری جۆنگ کوکا

دوری : هەر ئەمزانی ئەوەندە گەمژەی " بە بێزاریەوە وتی "

جۆنگ کوک لە بێزاری چاوی سوڕاند

جۆنگ کوک نزیک بووەوە لە میۆنگهی و دەستی لەسەر سەری دانا بۆ ئەوە پلەی گەرمیەکەی بزانێت بەڵام ئەو زۆر گەرم بوو

بیۆنگهو : ئێوە دابەشتان کردووە ڕۆژێک تۆ نەخۆش بێت و ڕۆژێک نونا ؟ "پرسی "


دوری : لەبیری بکە جۆنگ کوک ئەبێت ئاگاداری بێت چونکە ئەو قەرزاری نونایە " بە هێمنی وتی "

دۆیۆن : کەواتە ئەگەر گەرمە بۆچی کراسەکەی ناگۆڕن ؟ " پرسی "

هەموویان سەیری یەکتریان کرد چۆن بیریان لەوە نەکردبووەوە کە ئەو کچە لەنێو کراسێکی گەرمە ؟


دوری تیشێرتێکی فراوانی سپی لەنێو جلەکانی میۆنگهی دەرهێنا کە قۆڵەکانی تاوەکو مەچەکی میۆنگهی درێژ بوون



پاشان تیشێرتەکەی فڕێ یایە سەر ڕوخساری جۆنگ کوک

دوری : ئێمە ئەڕۆین تۆ بیگۆڕە " بە زەردەخەنەوە وتی "

جۆنگ کوک : من ؟ " بە شۆکەوە پرسی و دەستی بۆ خۆی ڕاکێشا "

دوری : ئەگەر حەزت لەوە نیە من ئامادەم تۆ بڕۆ دەرەوە " بە خەندەیەکی لارەوە وتی و ویستی بڕوات بۆ لای میۆنگهی "


جۆنگ کوک شانەکانی دوری گرت و پاڵینا بۆ دەرەوە بە بێزاریەوە سەیری کرد بیۆنگهو هەوڵی ئەدا پێنەکەنت کاتێک دۆیۆن بە بێزاری سەیری ئەو دوانەی ئەکرد

دۆیۆن : ئێوە هەرگیز گەورە نابن " بە بێزاریەوە گوتی "

لە کۆتایدا ئەوان لەوێ ڕۆشتن


















لە بایۆنکە نزیک بووەوە و دەستی بە قەراخی بایۆنکە گرت بەهۆی دەستە خوێناویەکەی ڕەنگی بایۆنکە بوو بە سور

خوێن لە هەموو شوێنێک بوو

هەوڵی دا بڕواتە نێو بایۆنەکە و سەرکەوتوو بوو ئاوەکەی کردەوە کە بە تەواوەتی جەستەی داپۆشی ئاوەکە ڕەنگی سور بوو بوو

هەموو هێزی کۆکردەوە و هەستا لە نێو بایۆنکە بە ئاوێکی پاک برینە قوڵەکەی کەمەری پاک کردەوە پاشان وشکی کردەوە بە چەند کلێنسێک لە کۆتای دەرمانەکەی لێدا کە بەکار ئەهات بۆ ئەوەی برینەکە بە پاکی بمێنێتەوە


چاوەکانی هێواش هێواش خەریک بوو دائەخرا بە ئازارەوە کەوتە سەر زەویەکە



ئەمەیە پێی ئەڵێن شەڕی مانەوە لە ژیان ؟



چی ئەگەر بڵێم ئەو نایەوێت بمرێت ئەیەوێت بژی هێشتا زۆر شت ماوە بیکات هێشت زۆر شت ماوە بیڵێت وەک هەموو کەسێکی تر بە ئاسای بژی




زەردەخەنەیەکی بچووک هاتە سەر لێوەکانی کاتێک بیری کەوتەوە کەسێک چاوەڕێیەتی و پێوستی پێیەتی




















جەی : نامجوون سێرکە " بانگی کرد "

نامجوون ورد بوویەوە لە دەستی میۆنگهی پاشان ئەوە ئاوسابوو

جەی : ئەکرێ ژەهرەکە بڵاو بوبێتەوە ؟ " پرسی "

نامجوون : ئەوە مەحاڵە ئەو پێشوەختە ڕۆشتووە بۆ لای پزیشک " بە گرژیەوە وتی "

جەی : کەواتە ئەکرێ چی لێ هاتبێت ؟ " پرسی "

نامجوون : تۆ ئەزانی ئەو زۆربەی جار شەوەکانیش نەخەوتووە و هەندێک کات کاتی ژەمەکانی نەبووە و مەشقی زۆری کردووەو خۆی زۆر ماندوو کردووە بۆیە تەنها پەتایەکی بچووک بەسە بۆ ئەوەی لە ناو جێگە بێت " بە ئارامی وتی "


جەی : ئێوە بە باشی ئاگاداری ئەبن ؟ "پرسی "

جۆنگ کوک بە بێزاری چاوی سوڕاند

جەی : بەیانی کۆتا یاریە ئێمە ئەڕۆینە قۆناغی دواتر " بە خێرای وتی کاتلک بیری کەوتەوە "

نامجوون : نامەوێ ئەو هەمووە قۆناغە ببڕن لە بەرەنگار بونەوەی وڵاتی داتان ئەنێم " بە ئاسای وتی"

جەی : ئەگەر دۆڕاین ؟ " پرسی "

نامجوون لێدانی باش ئەخۆیت " وتی و لەوێ ڕۆشت "

جەی : بە باشی ئاگاداری بن بەیانی لە بەرەنگار بوونەوەی بێ میۆنگهی ئەتانبینم " بە خەندەوە وتی"





دوری : لاچۆ لە پێش چاوم تاوەکو بۆکسێکم نەکێشاوە بە دەمتا " بە بێزاریەوە وتی "

جەی : بۆکسەکە دانێ بۆ بەیانی " پێکەنی و ڕۆشت"

جۆنگ کوک نزیک بووەوە لە میۆنگهی و دەستی لەسەر سەری دانا گەرمیەکەی کەمتر بوو بەڵام هێشتا گەرم بوو

بە ئارامی لە خوارەوەی سیستەمەکە دانیشت و سەیری ئەکرد کە چەند لاواز بووە لە ناکاو چاوی چووە سەر مەچەکی


زیاتر لێی ورد بووەوە ئاوسابوو شوێنی گازگرتنی مارەکە شین بووەوە

ترس بە جەستەی بڵاو بووەوە ئەو ئەیزانی ئەمە چیە




ئەمە ئاگادارکردنەوەیەک بوو بۆ جۆنگ کوک





کێشەکان لێرەوە دەست پێ ئەکەن



ببورن بۆ وەڵام نەدانەوەی کۆمێنتەکان ئەزانم بێ ڕێزیە بەڵام ببورن زۆر سەرقاڵم

634 words

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Where stories live. Discover now