𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~41~

241 41 112
                                    

POV MIONGHEE :




من هەمیشە وشەیەکم بیستوە ڕابردوو لە ڕابردوو ئەمێنێتەوە پێویستە لەبیری بکەین بەڵام بۆچی ڕابردووی من وەک پەڵەیەک وایە ؟ هەرگیز ناتوانم لێی ڕابکەم

بۆچی ڕابردوو من لە ناو ئەبات ؟ من پێویستە باجی شتانێک بدەم کە لە بنەڕەتدا من ئاگاداری ئەو ڕوداوانە نەبووم

هەنگاوەکانم خێراتر کرد دڵنیا نیم ئەمە ڕێگایە بۆ بەهەشت یاخود دۆزەخ بەڵام تەنها ئاوات ئەخوازم ئەمە زوو کۆتای بێت

هەندێک لە خەڵکی بە گرژیەوە سەیرم ئەکەن کاتێک بەخێرای لە نێوانیان تێئەپەڕم باشە لەڕاستیدا منیش بومایە بەو جۆرە ئەبووم

کچێک بە قژێکی سەقەتی چڵکنەوە کاتێک کراسێکی گەورەی لەبەرە کە جەستە بچووکەکەی شاردۆتەوە کڵاوی کراسەکەی لەسەر کردووە ژێر چاوەکانی ڕەش بووە بە ڕوخسارێکی ساردەوە کە ڕەنگی مردووی لێ نیشتووە

پێم بڵێ تۆش بیت چۆن بیر ئەکەیتەوە ؟

دڵنیام ئێستا لە مێشکیان بیر ئەکەنەوە و ئەڵێن ئای خوایە ئەوە خۆشەویستەکەی خیانەتی لێکردووە بۆیە بەو جۆرەیە گەنجی ئەم سەردەمە بۆچی وایان لێ هاتووە ؟

بۆ خاتری دۆزەخ خۆشەویستەکەم خیانەتی نەکردووە بەڵکو خەریکە ئەیکوژن ئەگەر بەخێرای ڕزگاری نەکەم

گڵۆپەکە گۆڕا بۆ سور بۆیە لەگەڵ خەڵکەکە وەستام ئەوان خۆیان دورئەخستەوە لێم من بەتەواوەتی دەوروبەرم چۆڵ بوو

لەناکاو چاوم کەوتە سەر کچێکی بچووک کە دەستی دایکی گرتبوو وە سەیری منی ئەکرد تەنها پێویستی بە سێ چرکەیە کە دەست بکاتە گریان

بەڵام من سەرسام بووم ئەو زەردەخەنەی کرد کاتێک کەمێک نزیک بووەوە لێم و کراسەکەی ڕاکێشام من چەمامەوە بۆ ئاستی ئەو

؟؟؟ : تۆ زۆر جوانیت " کچە بچووکەکە بە زەردەخەنەوە وتی "

زەردەخەنەیەکی ڕاستەقینە لەسەر لێوم دروست بوو کە بیرم نایەت من کەی زەردەخەنەی ڕاستەقینەم کردبوو

میۆنگهی : تۆ زیاتر جوانیت کچی بچووک " بە هێمنی وتم "

؟؟؟ : تۆ ئەزانیت خانمەکەم ئەمڕۆم ڕۆژی لە دایک بوونمە " بە زەردەخەنەیەکی فراوانەوە وتی "

؟؟؟ : ئازیزم کەس بێزار مەکە " دایکی ئەو بە هێمنی وتی "

میۆنگهی : ئەو بێزارم ناکات خانمەکەم تەنها لەوانەیە تۆ نەتەوێت لەگەڵ کچێکی وەک من قسە بکات " هەستم کرد دایکەکە شەرمەزار بوو بەڵام گرنگیم نەدا "

میۆنگهی : هیوای ژیانێکی خۆش و سەلامەتت بۆ ئەخوازم وە لەبیرت بێت هەرگیز لە ژیانت کۆڵ مەیە " بە زەردەخەنەوە وتم وە کاتێک گڵۆپەکە سەوز بوو دەستم کرد بە ڕۆشتن "

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Où les histoires vivent. Découvrez maintenant