𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~26~

346 56 81
                                    

NO ONE POV :

دوری : نونا بەڕاستی تۆ باشیت ؟ " دوبارە پرسی "

میۆنگهی : ئای خوایە من باشم تۆ هەزار جار ئەوەت پرسی " بە بێزاریەوە وتی "

میۆنگهی : ئێوە بە نونا بانگم ئەکەن ئێوە چەند ساڵن ؟ " پرسی "

دوری : تۆ چەند ساڵی ؟ " پرسی "

میۆنگهی : ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایک بوونمە بوومە 22 ساڵ " بە بێ گرنگی دان وتم "

دوری : چی ڕۆژی لە دایک بوونتە ؟ " بەخێرای پرسی و هەستا "

بیۆنگهو : چۆن ئەوەت بە ئێمە نەوتووە ؟ " بەخێرای وتی و هەستایەوە "

جۆنگ کوک : تەنانەت ئاگادارت نەکردینەوە ؟ " ئەویش بەخێرای هەستا "

میۆنگهی : چی خۆش لە ڕۆژی لەدایک بوون هەیە ؟ " پرسی "

دوری : ئای خوایە بڕوام وا بوو کە کێکت بۆ ئەکڕین و دڵخۆش ئەبین " وەک مناڵ قاچەکانی ئەکێشا بە زەویا "

بیۆنگهو : بە هەرحاڵ نونا من و دوری 21 ساڵین ئەو بە چەند مانگێک لە من گەورەترە " وەڵامی دایەوە و دانیشت "

دوری : پێم وت پێم بڵێ هیۆنگ من لەو گەورەترم " بە فیزەوە وتی "

دۆیۆن : بۆچی من 28 ساڵم و کەس پێم ناڵێ هیۆنگ ؟ " بە بێ گرنگیدان وتی و کەناڵەکەی گۆڕی"

بیۆنگهو : زۆر باشە چونکە تۆ پیرە پیاویت ئیتر ئێمە پێت ئەڵێین هیۆنگ " بە گاڵتەوە وتی"

دۆیۆن بە بێزاری چاوی سوڕاند و بەردەوام بوو لە گۆڕینی کەناڵەکان

دوری : کەواتە تۆ چەند ساڵی کوڕی بچووک " بە پێکەنینەوە پرسی "

جۆنگ کوک : من بیست ساڵم " بە ئاسای وتی "

بیۆنگهو : تۆ زۆر بچووکی " بە شۆکەوە وتی "

میۆنگهی : تۆ زۆر بێ ڕێزی نابێت من بە میۆنگ بانگ بکەی من لە تۆ گەورەترم " بە ناڕەزاییەوە وتی"

جۆنگ کوک : کەواتە بە چی بانگت بکەم ؟ " پرسی"

میۆنگهی : نونا " بە فیزەوە وتی "

جۆنگ کوک : نەخێر هەرگیز تۆ خوشکی من نیت " جبزەکەی خستە نێو دەمی "

دوری بە دەنگی بەرز دەستی کرد بە پێکەنین و بیۆنگهوش بە پێکەنینەوە سەیری جۆنگ کوکی ئەکرد

میۆنگهی : تۆ خوشکێکی وەک منت ناوێ ؟ " بە شۆکەوە وتی "

جۆنگ کوک : مەبەستم لەوەنیە تۆ خراپیت تەنها ... " بە سەرلێشێواوی قسەی ئەکرد "

دوری : تەنها چی ؟ " بە شەیتانیەوە پرسی "

جۆنگ کوک : دۆیۆن پێیان بڵێ " بە هاوارەوە وتی "

دۆیۆن ئاماژەی بە جۆنگ کوک دا بڕواتە لای و ئەویش ڕۆشتە باوەش

دۆیۆن : بۆچی ئەو بێزار ئەکەن ئەتانەوێ لێدان بخۆن " بە بێزاریەوە وتی "

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Donde viven las historias. Descúbrelo ahora