𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~16~

346 63 100
                                    

NO ONE POV :

دەنگی چۆلەکەکان و دەنگی خوڕەی کانیەکە بۆنی سروشت و گەرمای هاوین بێدەنگی نێوان گیورو و هوان کە جار جار هەردووکیان بە لاچاوێک سەیری یەک ئەکەن

هوان : بۆچی درەنگ کەوتی ؟ " پرسی "

گیورو : ئەبوو ژورەکەم پاک بکەمەوە " بە هێواشی وتی "

لەدوای ئەو قسانە شەڕێکی گەورە لە نێو ناخی هوان بوو بۆ ئەو قسەیەی کە بکات یان نا بەڵام لە کۆتای بڕیاریدا بە گیورو بڵێت

هوان : ئم .... گیورو " بە شڵەژانەوە وتی "

گیورو : چیە ؟ " بە گرژیەوە سەیری کرد "

هوان : ئم......تۆ ئەزانیت من ئارەزووم لە بۆکسەریە ؟ " پرسی "

گیورو : ئێ خۆ خێزانەکەت ناهێڵن " بە ئاسای وتی "

هوان : من بڕیارم داوە ڕابکەم " بە شڵەژانەوە وتی"

گیورو : بەڕاست کەی ؟ بۆ کوێ ؟ منیش لەگەڵ خۆت بەرە " بە دڵخۆشیەوە هەستایەوە "

هوان شۆک بوو ئەو چاوەڕێ نەبوو کە گیورو وابڵێت ئەو چاوەڕێ بوو بڵێت کە نەڕوات یان بیرۆکەیەکی باش نیە بەڵام ئەوە چاوەڕوان نەکراو بوو

هوان : لەوانەیە لەم هەفتەیە بەڵام تۆ بۆچی ؟ " پرسی "

گیورو : مەگەر تۆ خێزانەکەی من ناناسیت هەندێک کێشە هەیە کە لە خێزانەکانی ئێمە ئافرەتان ناتوانن بە ئاسای پیشەیەکمان هەبێت " بە خێرای وتی و ڕونی کردەوە "

هوان : تێنەگەشتم ؟ " ڕوخساری گرژ کرد "

گیورو : ئێ .... لە خێزانەکانی ئێمە پێویستە ئافرەتان خانمی ماڵەوە بن و لە تەمەنی گونجاو هاوسەرگیری بکەن دەربارەی خوێندن ئەوەندە بخوێنن کە بتوانن شتێک بخوێننەوە یان زانیاریەکیان هەبێ لە ژیان دواکەوتوو نەبن " بە خێرای وتی "

هوان : کێ ئەم یاسا گەمژانەیەی داناوە ؟ " بە گرژیەوە پرسی "

گیورو : من وتم لە خێزانەکانی ئێمە بەو جۆرە پاشان ئێمەی ئافرەت ناتوانیت لەگەڵ کەسانی نەناسراو قسە بکەین و ناتوانین لەگەڵ کەسانێک هاوسەرگیری بکەین کە لە خێزانەکانمان نەبن واتا ناسراو نەبن و بێگانە بن " بە بێزاریەوە وتی "

هوان : بەڕاستی شێتانەیە " بە هێواشی وتی "

هوان : کەواتە هۆکاری هاتنی تۆ چیە ؟ " پرسی "

گیورو : من ئەمەوێ ببمە دکتۆر دڵ پاشان ئەگەر بمێنمەوە ناتوانم ببم " بە ئارامی وتی "

هوان : باشە گیورو ڕۆژێک دیاری بکە و کاتژمێرەکەی کە ئێمە بە شەمەندەفەرەکە ڕێبکەوین " بە ئارامی وتی "

گیورو : بەڕاست ؟ " بە دڵخۆشیەوە پرسی "

هوان سەری بە بەڵێ جوڵاند و زەردەخەنەی کرد

گیورو : چی دەربارەی پارە ؟ " پرسی "

هوان : من هەنێکم کۆ کردۆتەوە و بە باوکم ئەڵێم هەندێکی ترم پێ بدات بۆ دروست کردنی چیرۆکەکەم " بە زەردەخەنەوە وتی "

گیورو : منیش هەندێکم هەیە " بە زەردەخەنەوە وتی "

گیورو : باشە هوان ژمارەکەتم پێ بڵێ من نامەت بۆ ئەنێرم هەر کاتێک بێت باشە " بە زەردەخەنەوە وتی"

هوان : بەڵام تۆ لەبیرت ئەچێتەوە " بە ئاسای وتی "

گیورو : نەخێر خەمت نەبێ بیرم ناچێتەوە " بە زەردەخەنەوە وتی "

هوان ژمارەکەی بە گیورو دا پاشان ئەوان بە ڕێگای جیاواز ڕۆشتن








گیورو خەریکی دانانی قاپەکان بوو لەکۆتای هەموو خێزانەکە دانیشتن

دالری : باشە گیورو ئێمە هەندێک درەنگ ئەگەڕێینەوە بەیانی بۆیە مەرۆ هیچ کوێیەک " دایکی بە ئارامی وتی "

مین جون : بەڵێ نەخۆشەکان زۆرتر بوون دایکت یارمەتیم دەدات " بە ئارامی وتی "

گیورو : باشە بەڵام سوبین لە ماڵەوەیە " بە نەرمی وتی "

مین جون : نەخێر ئەویش لەگەڵ ئێمە دێت " باوکی وەڵامی دایەوە "

گیورو سەری بەرز کردەوە و سەیری سوبینی کرد کە زەردەخەنەی بۆ ئەکات ڕاستیەکەی سوبین زۆر میهرەبان بوو جیاواز بوو لە خێزانەکەی

خێزانەکانی گیورو تەنها وەک ڕۆڵبینینێک خێزانن ئەوان هەرگیز متمانە یان خۆشەویستی یان میهرەبانی لە نێوانیان نیە تەنانەت لە نێوان خوشک و براکانیش

بەڵام گیورو سوبین جیاواز بوون ئەوان یەکیان خۆشئەویست و متمانەیەکی زۆر لە نێوانیان هەبوو بەڵام

گیورو چۆن ئەو متمانەیە بشکێنی ؟

لەوانەیە ئەوە ڕاست بێت گیورو خێزانەکەی بۆ گرنگ نیە بەڵام سوبین جیاوازە سوبین تاکە کەس بوو کە وەک دایک و باوکێک وابوو بۆی









پاش کۆکردنەوەی شتەکانی مێزەکە گیورو بە بەهانەی ئەوەی ماندووە ڕۆشتە ژورەکەی و نامەیەکی بۆ هوان جێهێشت کە بەیانی کاتژمێر  سێ بۆ سێ و نیو لە لای درەختەکە ئەبێت




پاشان گیورو جلەکانی خستە نێو جانتای قوتابخانەکەی تەنها ئەوانەی پێویست بوون  بەهۆی سەیرکردنی ئەستێرەکانەوە خەوی لێکەوت







ڕۆژێکی نوێ بوو گیورو زوو هەستابوو و نانی بەیانی ئامادە کرد لەگەڵ دایکی پاش نانی بەیانی نزیکەو نیوەڕۆ بوو خێزانەکەی ڕۆشتنە دەرەوە بۆ بەجێ هێنانی کارەکانیان





گیورو کاتێک زانی کاتژمێر سێیە جانتاکەی لە شانی کرد و ڕۆشتە هۆڵەکە پێش ئەوە پەرداخێک ئاوی خوارد پاشان دەستی خستە سەر دەسکی دەرگاکە و کردیەوە بەڵام


گیورو : نەفرەت سوبین " بە سەر سوڕمانەوە وتی "

635 words

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Where stories live. Discover now