𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~2~

593 94 16
                                    

POV JONGKOOK:

هەستم بە هیچ شتێک ناکەم تەنها بۆکسەکانی ئەو گەمژەیە نەبێ هێواش هێواش خەریکە ئاگام لە دنیا نامێنێ و بێهۆش ئەبم

لە کۆتا بۆکس نەمتوانی خۆم ڕاگرم و کەوتم ناوبژیوانەکە[ئەوەی لە نێوان کەسەکانە کە هەڵەیەک شتێک بوو چارەسەری کات ] دەستی کرد بە ژماردن چاوم کەوتە سەر ئەو کچەکە ئەمڕۆ بینیم لە نزیک یۆنگیم بینی

یۆنگی زۆر ترسابوو دەستی توند کردبوو بە جۆرێک سەیری ئەکردم وەک بیەوێ پێم بڵێ وازبهێنم چونکە نایەوێ مەرگم ببینێ بەڵام من وازناهێنم

ئەو کچە سەیری ئەکردم بە چاو ئەپاڕایەوە شکست نەهێنم فرمێسک لە چاوی قەتیس ببوو لە کۆتای نەیتوانی ڕایگرێت چەند دڵۆپێک هاتە خوارەوە

نازانم هۆکاری چی بوو بەڵام ناخم ئاگری گرت وەک ئەوەی جاکسۆن بکوژی دایکم بێت و بمەوێ تۆڵەی بکەمەوە شێت بووم تۆڵە چاومی کوێر کرد بەڵام تۆڵەی چی؟؟؟

نابژیوانەکە:6_7_8_9"نەمهێشت کۆتای پێ بێنێت"

  هەستامەوە بۆکسێکم کێشا بە دەموو چاویا کە بەرگری کەرەکەی ددانیم [شتێکە کە بۆکسەرەکان ئەیخەنە دەمیان بۆ ئەوەی ددانیان نەشکێ لە کاتی بۆکسدا]لە دەمی فڕێ یا بەڵام بە داخەوە ڕاوندی دوو کۆتای هات لەگەڵ بۆکسەکەم

ڕۆشتمە خوارەوە گوێم لە قسەکانیان نەگرت داوام کرد خێرا دەموو چاوم لە خوێنەکە پاک بکەنەوە بەخێرای ئەوەیان کرد و ئارەقەکەیان پاک کردمەوە

جین:دڵنیای کۆڵ نایەی کوک"بە خەمباری سەیری ئەکرد"

جۆنگ کوک:بەڵێ"بە ئارامی سەیریم ئەکرد کە برینی ڕوخسارمی پاک ئەکردەوە"

جین:چی ئەگەر مردی؟؟؟"بە ترسەوە پرسی"

جۆنگ کوک:من نامرم "بە زەردەخەنەوە وتی"

دەنگێکی ناسک هات بە بەرزی هەموومان ئاوڕمان یایەوە بۆ دەنگەکە ئەو کچە بوو کە ناوی میۆنگهی بوو

میۆنگهی:کۆڵ بە تۆ لە ئاستی ئەو نیت"بە ڕەقی وتی"

ویستی بڕا بەڵام قسەکەی من وەستاندی

جۆنگ کوک:ئاوا بە ئاسانی ؟"بە سەر سوڕمانەوە سەیرم کرد"

میۆنگهی:چی ئاوا بە ئاسانی؟"پرسیاری کرد"

جۆنگ کوک:ئاوا بە ئاسانی فرمێسکت بۆکەسێک ئەڕژی ؟"برۆیەکم بەرز کردەوە "

میۆنگهی:نەخێر بەڵام تا ئێستا کەسم نەبینیوە بمرێ لە بەردەمم"بە ئاسای وتی و ڕۆشت"

تای:ئیتر خوشکی یۆنگیە"کاتێک سێری دەرگاکەی ئەکرد وتی"

جیمین:میۆنگهیش وەک یۆنگی چاوەڕێی زۆر شتی لێ ئەکرێ"دەستی کرد بە کۆکردنەوەی شتە پزیشکیەکان"

جین و جیمین لێرە یارمەتیم ئەیەن لە برینەکانم و تای یارمەتیم ئەیات لە ڕاهێنان و یۆنگی و خوشکەکەی ئەوان بەناوبانگم ئەکەن بەڵێ ئەوانە باشترین هاوڕێمن

ڕاوندی سێیەم دەستی پێ کرد

NO ONE POV:

جۆنگ کوک بەرەو شوێنی شەڕەکە ڕۆشت و لەبەرامبەر جاکسۆن وەستا

ڕاوندی سێیەم دەستی پێکرد و دەنگی قیژەی کچەکان و دەنگی هاندەرەکانی تریش کە زۆربەیان بۆ جاکسۆن بوون

جۆنگ کوک نزیک بووە و بۆکسێکی لە دەموو چاوی جاکسۆن یا و دواتر شەقێکی لە نزیکی کەمەری یا وای کرد بکەوێت هەرچەنە ئەمە سەرەتا بوو بۆ جاکسۆن بەڵام کوک لێرەیا زۆر خێرا بوو زۆر خێراتر لەوەی کە پێشبینی ئەکەن

جۆنگ کوک توانی زۆر بە خراپی ڕوخساری جاکسۆن تێک بات و ئازاری بات وە زۆرترین پیاکێشانەکانی ئەکێشا بەو شوێنەی میۆنگهی وتی

هەردووکیان زۆر ماندوو بوون جاکسۆن زۆری لێ درا بەڵام کوک تەنانەت بۆکسێکیشی بەر نە کەوت لەکۆتای جۆنگ کوک بۆکسێکی لە دەمی جاکسۆن یا کە بەرگری کەرەکەی ددانی کەوت و جاکسۆنیش کەوت ناوبژیوانەکە دەستی کرد بە ژماردن

ناوبژیوان:1_2_3_4_5_6_7_8_9_10"لەدوای ژمارە دە زەنگی ئاگاداری لێ یا "

بە هەرجۆرێک بوو جاکسۆنی مردویان بەرز کردەوە و کە بە ئەستەم ئەیتوانی لەسەر قاچی بوەستێ و دەستی جۆنگ کوکی بەرز کردەوە هاندەرەکان هێندە بە بەرزی ئەیان قیژاند و هاواران ئەکرد لەوانەیە دوای ئەم پێشبڕکێیە چیتر نەتوانن قسە بکەن

دوای پێدانی خەڵات و شتەکان جۆنگ کوک هاتە خوارەوە بۆ لای هاوڕێکانی

جیمین:ئای خوایە هیۆنگ "بە دڵخۆشیەوە کوکی لە باوەش گرت"

جین:وامزانی مردی"بە توڕەییەوە وتی"

546 words

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Onde histórias criam vida. Descubra agora