𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~33~

255 49 73
                                    

NO ONE POV :

میۆنگهی : خاتوو لینگ " دوبارە بانگی کرد "

لینگ : لێرە بڕۆ پێش ئەوەی بە پاسەوانەکان بڵێم فڕت بدەنە دەرەوە " بە بێزاریەوە وتی "

میۆنگهی : تۆ ناتوانی وابکەیت خاتوو لینگ وەڵامی پرسیارەکانم بدەوە " هاواری کرد کاتێک پاسەوانەکان قۆڵیان گرت "

لینگ : فڕێی بەنە دەرەوە " فەرمانی کرد "

دوو پاسەوانە گەورەکە قۆڵی میۆنگهیان گرت و ئەو هەر خەریکی هاوار کردن بوو بەو هیوایەی خاتوو لینگ گوێی لێ بگرێ

بەتوندی خۆی بە پاسەوانێکەوە گرت و شەقێکی کێشا بە سنگی پاسەوانێکدا و پاسەوانەکەی تری گرت و کێشای بەسەر هەمان پاسەوان کە شەقی لە سنگی دابوو

پاسەوانەکانی تر دەوری میۆنگهیان دا و ئەویش دەستی بەشێوەیەک لێکرد وەک ئەوەی ئامادەی شەڕ بێت

میۆنگهی : خاتوو لینگ تۆش ئەزانی ئەتوانم هەموو ئەم پاسەوانانە تەختی زەویەکە بکەم چونکە من باشترین بۆکسەری گروپەکەم " هاواری کرد "

لینگ : تۆ بۆچی لە پێناو چی شەڕ ئەکەیت ؟ " هاواری کرد "

لینگ : ڕاستە باوکی تۆ قوربانیە بەڵام ئەمە شەڕی تۆ نیە " بە بێزاریەوە وتی "

ئەو ئاماژەی بە پاسەوانەکان دا بڕۆین و لە بەرامبەری میۆنگهی وەستا و بەبێزاریەوە سەیری کرد

لینگ : ئەگەر توانیت من ببەزێنیت ئەوە هەموو شتێکت پێ ئەڵێم " بە فیزەوە وتی "

میۆنگهی بە سەرسامیەوە سەیری کرد بەڵام هەر زوو خۆی ئامادە کرد بۆ شەڕکردن

یەکەم هەنگاو میۆنگهی ویستی بۆکس بکێشێت بە ڕوخساری خاتوو لینگدا بەڵام هەر زوو خاتوو لینگ قۆڵی گرت و سوڕاندی

لینگ : جارێکی تر " میۆنگهی بەردا "

هەرجارەو میۆنگهی ئەدۆڕا و خاتوو لینگ پێی ئەوت جارێکی تر ئەوە ئەستەم بوو بۆ میۆنگهی چونکە خاتوو لینگ تەنها بە یەک هەنگاو ئەیتوانی ئەو بگرێت

جۆری شەڕکردنی خاتوو لینگ بۆ میۆنگهی ئاشنابوو وردتر سەیری ڕوخساری خاتوو لینگی کرد تاتۆیەک لەسەر ملی هەبوو کە وای کرد میۆنگهی شۆک بێت بەڵام بەخێرای خۆی ئاسای کردەوە و زەردەخەنەیەکی لاری کرد

میۆنگهی : تۆ فێڵت کرد خاتوو لینگ کاتی ئەوەیە منیش ئەو شێوازە شەڕکردنەی تۆ بەکاربهێنم " بە چرپەوە وتی "

میۆنگهی بەخێرای شەقێکی هاوێشت بۆ ڕوخساری خاتوو لینگ بەڵام ئەو خۆی لادا

ئەم شێوازە کەسێکی بیری خاتوو لینگ خستەوە بۆیە ئاگاداری شەڕەکە نەمابوو و میۆنگهیش بەخێرای کێشای بە سکیا و خاتوو لینگ کەوتە سەر زەویەکە

میۆنگهی : ببورە خاتوو لینگ بەڵام باشترە تاتۆ دووپشکەکەت بشاریتەوە " بە فیزەوە وتی "

گروپێکی کۆن هەبوون کە بە گروپی دوپشک ناسرابوون کە شێوازی شەڕکردنەکەیان جیاواز بوو بۆیە هەر لەبەر ئەوە ئەستەم بوو هەنگاوی دواتریان بزانیت بەڵام میۆنگهی جۆری شەڕکردنەکەیان ئەزانێت چونکە باوکی لە هەمان گروپ بوو

لینگ : تۆ زۆر وریایت " بە زەردەخەنەوە وتی و هەستایەوە "

لینگ : تۆ ئامادە نیت بۆ زانینی ڕاستیەکان ئازیزم " بە میهرەبانی وتی کاتێک دەستی لەسەر شانەکانی دانا "

میۆنگهی : تۆ نەفرەتیانە خۆپەرەستی " بە ڕقەوە سەیری کرد هاواری کرد کاتێک پاڵی خاتوو لینگینا "

لینگ : تۆ هەرگیز تێناگەیت ڕاستیەکان چەند بە ئازارن میۆنگهی وات لێئەکەن خۆزگە بخوازی کە هەرگیز گوێت لێ نەبونایە " بە ئارامی وتی "

میۆنگهی : خاتوو لینگ ئەو کەسەی خۆشم ئەوێت ئازار ئەچێژێت ئەتوانم بزانم ئەو یەکێکە لە قوربانیەکانی شەڕەکە من ناتوانم بەرگەی بینینی ئەوە بگرم " بە ساردیەوە سەیری ئەوەی پێشی کرد"

میۆنگهی : چی دەربارەی کوڕەکانت ؟ تۆ هەست بە تاوان ناکەیت بەرامبەر بە ئەوان ؟ " بە گاڵتە جاڕیەوە پرسی "

میۆنگهی : بێگومان نەخێر چونکە تۆ هەرگیز وەک دایکێک نەبووی بۆ ئەوان " بە ڕەقی وتی "

ئەتوانی هەست بە شکانی دڵی ئەو بکەیت کاتێک گوێی لە وشە ڕەقەکانی میۆنگهی بوو ئەوە میۆنگهیە هەرگیز کچێکی هێمن و میهرەبان نیە بەڵام هێشتا نەئەبوو ئەوە بە دایکێکی دڵشکاوی وەکو خاتوو لینگ بڵێت

لە کۆتایدا میۆنگهی نازانێت چی ڕووی داوە بەسەر لینگدا هەرگیز نابێت دەربارەی کەسەکان زوو بڕیار بدەین





kimchipl4net 😂😔فەرموو چیژێ


539 words

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz