𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~40~

239 48 21
                                    

NO ONE POV :

بایە ساردەکە قژە نەرمەکەی ئەجوڵاند لەناخەوە ئازارەکانی قوتی ئەدا ئازاری ویژدان خەریک بوو ئەیکوشت ئەو بەڵێنی بە خۆی دابوو کە ڕێگە نایات کەس ئازاری بگات وە ئێستاش یەکێک لە باشترین کەسەکانی لەدەست دا

بە چ ڕوویەکەوە دوبارە سەیری چاوەکانی دوری بکات یان سەیری چاوەکانی جۆنگ کوک ئەوە هەڵەی ئەو بوو ئەو ئاگادار کرابووەوە

چانیۆڵ : کەسێک لێرە ئازار ئەچێژێت " بە هێمنی وتی وە لە تەنیشتی میۆنگهی وەستا "

میۆنگهی : ئەمەوێ بە تەنها بم " بە ڕەقی وتی کاتێک بە تیژی سەیری چاوەکانی کرد "

چانیۆڵ : چۆن تاوەکو ئێستا زیندووی ؟ چەند ڕۆژێک ئەبێت خواردنت نەخواردووە " بە باوەڕ پێنەکراوی وتی وە قسەکەی میۆنگهی پشتگوێ خست "

میۆنگهی : ناتوانم هیچ بخۆم " بە نزمی وتی بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی چانیۆڵ گوێی لێبێت "

چانیۆڵ : هەر تۆ نەبوویت وتت هاوڕێکانت ئەیانەوێت بە شانازیەوە بمرن ؟ " بە گاڵتەجاڕیەوە پرسی "

میۆنگهی : ئەی هەر تۆ نەبوویت یارمەتیت دام ؟ بۆچی واتکرد کاتێک ئەتزانی من دۆڕاوێکم " بە ڕەقی وتی بێ ئەوەی سەیری بکات "

چانیۆڵ : لەوانەیە تۆ دۆڕاو بیت بەڵام تۆ وەک ترسنۆکێک خۆت ناشاریتەوە " وەڵامی دایەوە "

میۆنگهی : بوێری سودی چیە کاتێک هەموو شتێک لەدەست ئەدەیت ؟ " بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانەوە وتی "

چانیۆڵ : کەسێک ئەیەوێت بتبینێت شاژنەکەم " بەهێمنی وتی "

میۆنگهی : ئەو کەسە کێیە ؟ " پرسی کاتێک بڕۆکانی گرژ کرد وە ترسێک بە جەستەی بڵاو بووەوە "

چانیۆڵ ئاماژەی بە دەرگاکە دا وە میۆنگهی ئاوڕی دایەوە دەستێکی شکاوە ڕوخساری بە تەواوەتی بریندارە وە سەری پێچراوە ئەتوانی ببینیت هەموو بەشێکی جەستەی تێک شکاوە چەند هەنگاوێک نزیک بووەوە کاتێک قاچەکانی بەلاوازی ئەهاتن بەرەو میۆنگهی وە شێوازی ڕۆشتنەکەی ناڕێک بوو لەبەر ئازار گەشتن بە قاچەکانی

پێش ئەوەی ئەو نزیک بێتەوە کەسێکی تر لە لای دەرگاکە دەرکەوت کە زیاتر میۆنگهی شۆک کرد ئەو قاچێک و دەستێکی شکابوو زۆر وێرانتر بوو لە کەسەکەی سەرەتا ڕوخسارە جوانەکەی بیندار بوو یەکێک لە چاوەکانی ئاوسابوون لەبەر لێدانی زۆر

میۆنگهی : جەیهۆپ یۆنگی " بە شۆکەوە وتی و ڕای کرد بەرەو ئەوان "

یۆنگی : سێرکە کێ لێرەیە خوشکە بچووکەکەم " بە زەردەخەنەوە وتی "

میۆنگهی : چۆن ئاواتان بەسەر هاتووە " بە دەنگێکی لەرزیوەوە وتی و فرمێسک لە چاوەکانی کەوت بەڵام بەخێرای سڕی "

چانیۆڵ : توانیم ڕزگاریان کەم لە دەستی ئەوان گومانم بوو زیندوو بمێنن بەڵام ئەوان هێشتا زیندوون " بە هێمنی وتی "

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Donde viven las historias. Descúbrelo ahora