𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~34~

235 44 122
                                    

NO ONE POV :

ئەو لە سوچێکەوە سەیری کرد و بینی کە ئەو خەریکی ئاو خواردنەوەیە بەڵام بەخێرای خۆی ڕێک کردەوە بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت

دڵی زۆر بەخێرای لێ ئەیات و هەست بە ترسێکی زۆر ئەکات ئەوە شتێکی ئاسای نیە کە ئەو بەو جۆرە بێت ؟

ئەو لەژیانی ئازاری پەپولەیەکیشی نەداوە ئێستا بگاتە ئەوەی کەسێک بکوژێ ئاخر هەڵەی ئەو چیە پێویستە هەمیشە باجی هەڵەکانی باوکی بدات ؟

ئەو هەر لە ئێستەوە هەستی بە تاوان ئەکرد چی ئەگەر ئەو ئاشکرا بوو ؟ هەمووان بێ هیوائەبن لێی چیتر ڕقیان بەرامبەری ئەبێت ئەوان بە بکوژ بانگی ئەکەن

بەڵام ئەو شایەنی ئەوە نیە ئەو شایەنی ئەوە بوو بە ئارامی و دڵخۆشی بژی چارەنوس دڵڕەقە وانیە ؟

ئەو نزیک بووەوە لە جێگەی خەوەکە کاتێک دڵنیابوو ئامانجەکەی خەوی لێ کەوتووە نزیک تر بوویەوە و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی

تەنها لە ماوەی چرکەیەکدا ڕۆشتە سەر جەستەی ئەو و دەستی لە ملی ئاڵاند بۆ ئەوەی بیخنکێنێت ئەو چاوەکانی فراوان بوو دەستی کرد بە جوڵاندنی دەست و قاچی بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت

چنگەکانی بەتوندی لە دەستی ئەو ئەچەقاند بۆ ئەوەی وازی لێ بهێنێت بەڵام سودی نەبوو ئەو هەتا بهاتایە دەستی زیاتر توند ئەکرد لەسەر ملی

جوڵاندنی قاچ و دەستەکانی هێواش بوونەوە و ئەویش دەستی بەهێواشی لە دەوری ملی لابرد ئەوەی بەرامبەری چیتر هەناسە نایات

فرمێسکەکانی کەوتنە سەر ڕوخساری ئەو کەسە بێ ڕۆحەی کە چەند دەقەیەک بێ ئێستا ئەو کوشتی

ئەو ئێستا بکوژە
ڕۆحی کەسێکی گەڕاندەوە بۆ لای خودا










دوو پاسەوانە گەورە و زەبەلاحەکە جەستەی ئەویان فڕێدایە دەرەوەی کۆشکەکەی خاتوو لینگ کە وایان کرد ئەژنۆکانی بریندار بێت

بەڵام ئازاری ناخی زۆر لە ئازاری جەستەی خراپتر بوو هێشتا چاوەکانی لە شۆکدا کرابووەوە ئەو ناتوانێ قبوڵی بکات

نامجوون : میۆنگ تۆ باشی ؟ چی ڕووی دا ؟ " بەخێرای وتی کاتێک شانەکانی میۆنگهی ئەجوڵاند "

میۆنگهی بە چاوە درەوشاوەکانی سەیری نامجوونی کرد کە فرمێسکی تێدا کۆبۆتەوە ئەو فرمێسکانە خۆیان وشەن








DOYON POV :

بیۆنگهو : بەرد مقەست لاپەڕە " هاواری کرد "

دوری : هی هی هی من بەردم تۆ مقەستی " بە فیزەوە وتی "

ئاگادار بووم بیۆنگهو لە بێزاریدا چاوی سوڕاند و دەسکە خراپەکەی بۆ خۆی هەڵگرت و دەسکە باشەکەی بە دوری دا

کتێبەکەم بە توندی داخست و ئاهێکم هەڵکێشا کاتێک کتێبەکەم لە تەنیشتم دانا

دوری : هیۆنگ تۆ باشیت ؟ " بە خەمخۆریەوە پرسی "

بیۆنگهو : باش دەرناکەویت هیۆنگ ئایا نەخۆشیت ؟ " پرسی "

دۆیۆن : نەخێر من باشم " وەڵامم دانەوە و ڕۆشتمە دەرەوە لەوێ "

هەست ئەکەم شتێکی خراپ ڕوو ئەدات ؟ بۆچی ئەم ماوەیە میۆنگهی زۆر لە دەرەوەیە و سەرۆک ڕێگەی ئەدات بڕواتە دەرەوە ؟

بۆچی جۆنگ کوک زۆر ماندووە ؟ لەوانەیە پێشبڕکێکە نزیک بێت بەڵام ئەو برای منە شتێکی تر هەیە

لەوانەیە ئەم هەستە شتێکی بێ مانا بێت

دەرگای سەربانەکەم کردەوە و هەستم بە هەوا فێنک و پاکەکە کرد

تێناگەم چی ڕوو ئەدات بۆچی هەمووان گۆڕاون بەڵام لە کۆتایدا ئێمە خێزانێکین وانیە ؟ ئێمە باوەڕمان بە یەکتری هەیە

ئەوە تاکە هیوایە وا ئەکات هەست بە باشی بکەم جەیهۆپ وتی ئەو بیرمان ئەکات ماوەیەکی زۆرە نەهاتووە بۆ سەردانمان




پێویستە ئەو هەستە پشتگوێ بخەم یان نا ؟



؟؟؟ : دۆیۆن !!! " هاواری کرد "

بەخێرای ئاوڕم دایەوە کاتێک گوێم لە ناوی خۆم بوو بەڵام سەرسام بوو بیۆنگهو هەموو جەستەی خوێنە ئەو بە ترساوی سەیری ئەکردم

بیۆنگهو : دۆیۆن دوری " بە دەنگێکی لەرزیوەوە وتی "

هەرکە گوێم لە ناوی دوری بوو بەخێرای ڕام کردە خوارەوە هێندە بەخێرای ئەڕۆشتم لەسەر ئەو پەیژانە لەوانەیە ئەگەر بکەوتمایە شوێنێکم بشکایە


کۆتا پەیژەم بڕی و دەرگا سەرەکیەکەم کردەوە هەمووان لە دەرەوە کۆبوونەتەوە بەخێرای ئەوانم تێپەڕاند و ڕۆشتمە دەرەوەی باڵەخانەکە کە چەندین ساڵە نەڕۆشتووم

پارچە سپیەکەیەکی سپی لەسەر ڕوخساری بریندارەکە بوو کە ئەوەش مانای ئەوەی ئەگەیاند ئەو کەسە مردووە

قاچەکانم بێ هێز بوون هەستم بە تێکشکان کرد چی ڕووی دا ؟















ئایا دوری مرد ؟؟؟

563 words

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum