𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~14~

379 68 218
                                    

NO ONE POV :

میۆنگهی : باوەڕ ناکەی کوک بەڕاستی من ناتوانم بیرلەوە بکەمەوە جەی جاکسۆنی کوشت " بە سەرسامیەوە وتی "

جۆنگ کوک زەردەخەنەیەکی میهرەبانانەی پێشکەش کرد و دەستی ڕاستی ئەپێچا

میۆنگهی : جاکسۆن کاتێک تەرمەکەیان برد سەری خوێنی لێ ئەهات زۆر بە خراپی " بە خەمباریەوە وتی "

میۆنگهی : من هەست بە ئازاری ویژدان ئەکەم " بە چپەوە وتی "

جۆنگ کوک : بۆچی ؟ " بە نەرمی پرسی کاتێک هێشتا سەرقاڵی دەستی میۆن بوو "

میۆنگهی : ئەوم لێم پاڕایەوە پێش ئەوەی بمرێ من زۆر خراپ بووم " بە هێواشی وتی کاتێک سەری دانەواندبوو "

جۆنگ کوک : سێرکە میۆن" بە ئارامی دەستی خستە ژێر چەناگەی و سەری بەرز کردەوە "

جۆنگ کوک : ئەوە هەڵەی تۆ نەبوو تۆ ویستت بیهێنیتە خوارەوە بۆیە لۆمەی خۆت مەکە " بە نەرمی وتی "

ڕوخساری ئەوان نزیک بوو لە یەک و بەتەواوەتی کەوتبونە نێو دەریای چاوی یەکتری

کەشێکی بێدەنگ بوو بەڵام ئەوە بێدەنگیەکی شیرین بوو بۆ ئەوان

جۆنگ کوک هێواش هێواش ڕوخساری نزیک تر ئەکردەوە و میۆنگهی چاوەکانی داخست ئەوە تەنها ئینجێکی مابوو بۆ ئەوەی لێوی بەر لێوی میۆنگهی کەوێت بەڵام لەناکاو

دوری & بیۆنگهو : نونا " بەخێرای دەرگاکەیان کردەوەو هاواریان کرد "

جۆنگ کوک و میۆنگهی حەوت مەتر بەرز بونەوە  لە ترسا و جۆنگ کوک بە خێرای هەستایەوە

جۆنگ کوک : ئێ .... ئم..... من ئەمە لائەبەم " بە شڵەژاوی وتی "

دوری : نونا بیستم تۆ و جەی پێکەوە جاکسۆنتان کوشتووە ڕاستە ؟ "بە خێرای پرسی "

بیۆنگهو : جاکسۆن هاتبوو کە شەڕت لەگەڵ بکات ؟ " بە سەرسامیەوە پرسی "

دوری : تۆ باشیت نونا ؟ " پرسی "

بیۆنگهو : ئازاریان دایت ؟ " پرسی "

میۆنگهی : ئارامبن من باشم و ئەوانەی بیستوتانە ڕاستە " بە ئارامی وتی "

جۆنگ کوک : تەواو کوڕینا لێیگەڕێن بخەوێت ئێوە ئەزانن بەیانی ڕۆژێکی زۆر دور و درێژە " بە زەردەخەنەوە وتی "

هەرکەسەو ڕۆشت سەر جێگای خەوتنی خۆی ئیتر کەس نازانێت کەی خەو ئەیانباتەوە


کچە بچووکەکە ڕای ئەکرد لە نێو باخچە پڕ گوڵەکە و براکەی دوای کەوتبوو دەنگی پێکەنینە بەرزەکەی ئەو دوو مناڵە

ئەو دەنگە خۆشە مناڵانە تەنانەت دڵڕەق ترین مرۆڤی جیهان ئەوان ببینێ پێئەکەنێت

کچەکە ئاوڕی دایەوە بۆ ئەوەی هاواری ناوی براکەی بکات بەڵام ئەو لە پشتیەوە نەبوو

میۆنگهی : ئۆپا تۆ لە کوێی ؟ " هاواری کرد "

خانویەکی چۆڵی بینی کە تەنها سێ ڕەنگ لەو خانووە هەبوو ڕەش و سپی و ڕەساسی

کچە بچووکە پێنج ساڵانەکە دەرگاکەی کردەوە تەنها دوو شت بەرچاوی میۆنگهی کەوت خوێن و لاشەی خێزانەکەی












میۆنگیهی لە خەوە ترسناکەکەی هەستا ئارەقێکی زۆری کردبووەوە بە قورسی هەناسەی دەدا

لە خۆی ئەپرسی

باشە چی بەسەر میۆنگهیە چاونەترسەکە هات ؟

بۆچی ئێستا وەک ترسنۆکێک فرمێسک ئەڕێژێت ؟

بۆچی ڕابردوو خەریکە لەناوم ئەبات ؟

ئەمەوێ دەربازم بێت من هیچ گوناهێکم نەکردووە کەواتە بۆچی سزائەدرێم ؟

جۆنگ کوک : میۆن تۆ باشی ؟ " بە نەرمی پرسی کاتێک چاوی خوراند "








جۆنگ کوک : هەست بە باشتر بوون ئەکەیت ؟" پرسی "

ئەوان لە سەربانی ئەوێ بوون باشە ئەبێت لە کوێ بن خۆ ناتوانن بڕۆنە دەرەوە بۆیە ئەوە تاکە شوێنە ئۆکسجینێکی پاکی لێ هەڵبمژن

میۆنگهی سەری بە بەڵێ جوڵاند و هەناسەیەکی قوڵی دایەوە

جۆنگ کوک : نامەکەی یۆنگیم بینی بەڕاستی چی بەسەر خێزانەکەت هاتووە ؟ " پرسی "

میۆنگهی : بە باشی بیرم نیە چونکە زۆر بچووک بووم ئەوە ڕووی دا " بە ئارامی وتی "

جۆنگ کوک : درۆزن " چاوەکانی بچووک کردەوە "

میۆنگهی برۆی گرژ کرد و سەیری جۆنگ کوکی کرد وەک ئەوەی تێنەگەشتبێت

جۆنگ کوک : ئەوە ڕونە تۆ درۆ ئەکەی کێ یادەوەریە خراپەکان لەبیر ئەکات هەرچەندە بچووکیش بێت " بە بۆڵە بۆڵەوە وتی "

میۆنگهی : بەڵێ ڕاستەکەیت من درۆم کرد " بە ئاسای وتم "

جۆنگ کوک : کەواتە ڕاستیەکەم پێ بڵێ " بە ئارامی وتی "

میۆنگهی:چیرۆکەکە  لەو کاتەوە دەستی پێ کرد کە...........

532 words

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Where stories live. Discover now