𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~27~

321 52 61
                                    

NO ONE POV :

دوری : بەخێربێیتەوە نونا " بە دڵخۆشیەوە سڵاوی کرد کاتێک ئەوی بینی "

بیۆنگهو : سڵاو نونا " بە بەرزی وتی "

جۆنگ کوک : سڵاو میۆنگ " بە زەردەخەنەوە وتی "

دۆیۆن : سڵاو " سەری هێنایە خوارەوە لەسەر کتێبەکە و وتی "

میۆنگهی : سڵاو لە ئێوەش " بە زەردەخەنەوە وتی "

دوری : بردمەوە " بە دڵخۆشیەوە وتی "

جۆنگ کوک : تۆ فێڵت کرد " بە شۆکەوە وتی "

دوری : تۆ هەمیشە وا ئەڵێیت کاتێک ئەدۆڕێیت " بە فیزەوە وتی "

دۆیۆن سەرینەکەی هاوێشت بۆ دوری و کێشای بە سەریا و دوری بە توڕەییەوە هەستایەوە بەڵام دۆیۆن بە ساردیەوە سەیری کرد

دوری : بۆچی وا ئەکەیت ؟ " بۆڵاندی "

دوری : تۆ زۆر بێزارکەرت هەمیشە پشتی جۆنگ کوک ئەگریت " بە بۆڵە بۆڵەوە وتی "

دۆیۆن : تۆ فێڵت کرد ئەتزانی جۆنگ کوک خەیاڵی لای یاریەکە نەبوو سەیری میۆنگهی ئەکرد " بە ساردی وتی و دەستی کردەوە بە خوێندنەوەی کتێبەکە "

دوری و بیۆنگهو بە شەیتانی سەیری جۆنگ کوکیان کرد و ئەویش کێشای بە نێوچاوانیان بەڵێ ئەمە ئەو خێزانەن کە پێکەوە ناگونجێن و بێ یەکتریش ناتوانن بژین

دوری : نونا هەمیشە کە یاریمان کرد وەرە لە لای من دانیشە تاوەکو بیبەمەوە " بە دڵخۆشیەوە وتی "

جۆنگ کوک : بیۆنگهو یارمەتیت پێویستە " بابەتەکەی گۆڕی "

دوری : هەی فێڵباز بابەتەکە مەگۆڕە " خۆی هەڵیایە سەر پشتی جۆنگ کوک "

میۆنگهی زەردەخەنەیەکی فراوانی کرد و بیۆنگهوش پێئەکەنی بەو دوانە لە کاتێکا دۆیۆن خەندەیەکی کەمی کرد

پەیوەندی نێوان ئەوان ئێستا وەک خێزانێکە میۆنگهی وایزانی گەر هاوژوری چەند کوڕێک بێت زۆر خراپە هەرگیز لەو باوەڕە نەبوو کە وەک خێزانێکیان لێبێت

دەربارەی دۆیۆن ئەو ئێستا لە جاران باشترە زیاتر قسە ئەکات پاشان میۆنگهی زانیویەتی کە دوری و بیۆنگهو لە قۆناغی بنەڕەتیەوە هاوڕێن و ئەوان هاوڕێی نزیکن ئەو کاتەی دوری بڕیاری داوە بێتە نێو ئەم گروپە بیۆنگهو نەیتوانیوە ڕێگە بدات بە تەنها بێت هەرچەنە خێزانەکەی بیۆنگهو دژی ئەوە بوون بەڵام ئەو لەگەڵ دوری هاتووە

MIONGHY POV :

بیۆنگهو میهرەبان و شیرینە بەڵام دوری سەرسەری و سەر بە کێشەیە هێشتا لام پرسیارە چۆن ئەو دوانە بونەتە هاوڕێی نزیک بەڵام هاوڕێیەتی ئەوە نیە وەک تەواوکەری یەکتری بن

باشە ئەگەر بیۆنگهو لەبەر دوری هاتبێت جۆنگ کوکیش لەبەر ئەوەی خەونی ئەوەیە کە بڕواتە پیشبڕکێی بۆکسەری جیهانی و ببێتە باشترین بۆکسەری جیهان بەڵام دوری و دۆیۆن بۆچی هاتوون ؟ هۆکاری ئەوان چیە ؟ ئەبێت ئەوانیش لەبەر خەونەکەیان هاتبێتن یان شتێکی تر


 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin