𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~8~

407 71 129
                                    

MIONGHY POV :


تەنها لە خودا ئەپاڕێمەوە بیۆنگهو نەمردبێت ئاخر چۆن ئەبێت ئەوەنە بێ دڵ بێت ئەوەنە بە خراپی لێی دا کە باوەڕ ناکەم چیتر بژی

دکتۆرەکە ڕوخساری پاک کردەوە و ئۆکسجینەکەی سەر دەمی ڕێک کرد

میۆنگهی : ئەو باشە دکتۆر ؟ "بە ئارامی پرسیم "

ئەزانم پرسیارێکی گەمژانە بوو بەڵام ئەمەوێ گوێم لە دکتۆرەکە بێت و بڵێ ئەو باشە و هیوامان پێ بدات

دکتۆر : نەخێر بە داخەوە "بە خەمباریەوە وتی "

میۆنگهی : یارمەتی بدە با ئەو نەمرێ "بە خەمباریەوە وتم "

دکتۆر : هەموو هەوڵێکم ئەیەم "بە زەردەخەنەوە وتی "

من و دوری ڕۆشتینە هۆڵە گەورەکە کە شوێنی مەشق کردن بوو ئەوە گەورە بوو

دەستم کرد بە مەشق کردن ئەمویست هەموو توڕەی ناخم بەمە بەتاڵ بکەمەوە

؟؟؟ : ئای خوایە کێ ئەبینم لێرە ؟ "دەنگێکی ناسراو لە پشتمەوە هات "

من ئەو ئەناسم زۆر باشیش ئەیناسم جاکسۆن

ئاوڕم دایەوە و سەیرم کرد هەموو ئەوانەی ئەوێ سەیری ئێمەیان ئەکرد

جاکسۆن : کچێکی بچووک لێرەیە ئەیەوێت بۆکسێن بکات بەڵام تۆ ئەبوو ئێستا لە باوەشی خۆشەویستەکەت بیت "بە گاڵتە جاڕیەوە وتی "

هەمووان دەستیان کرد بە پێکەنین دوری لە دورەوە سەیری ئێمەی ئەکرد و چاوی ئاگری لێ ئەباری

بە بێ هەستیەوە سەیری جاکسۆنم کرد و بێدەنگیەکەم ئەوی توڕە کرد

جاکسۆن : چیە ئازیزم ؟ جیۆن لێرە نیە ڕزگارت بکات ؟ " بە گاڵتە پێکردنەوە وتی "

سەیری چاویم کرد پاشان پێکەنینێکی بچووکم کرد کاتێک سەرم دانەواند و سەرم بەرز کردەوە

میۆنگهی : ئەگەر جیۆن لێرە بوایە تۆ بوێری ئەوەت نەبوو ئۆکسجینی ئێرە هەڵمژی . . . . ترسنۆک " وشەی کۆتایم لە نزیک گوێی وت کە تەنها ئەو تێگەشت "

باوەڕ ئەکەن لە توڕەی سور هەڵگەڕاوە و چاوەکانی زەق بوونەتەوە و بە تیژیەکەوە سەیرم ئەکەن خەریکە بە چاو بمخوات

زۆر بە خێرای دەستی برد بۆ ئەوەی بۆکسم لێ بدات بەڵام دەستیم گرت و سوڕاندم

میۆنگهی : ئۆپس خەیاڵت خاوە کوڕی قۆز "بە بێ گرنگی دان وتم و دەستیم بەریا "

دەستم کردەوە بە مەشق کردن ئەزانم جاکسۆن ئەبێتە ئەژدیها بۆم لێرە بەڵام من ئەبم بە دایناسۆر بۆی

ئەوە شیرینه کاتێک دوری بە خێرای بەرەو ئەوێ هات و پرسی

دوری : نونا سەلامەتی ؟ "پرسی "

زەردەخەنەم کرد و سەرم بە بەڵێ جوڵاند

کاتی مەشق کۆتای هات سپاس بۆ تۆ خوایە بێزاربووم لەم کونجە بۆگەنە کە بۆنی ئارەقی لێ دێت ئێرە هەناسەی لێ نیە ناتوانم هەناسە بدەم چونکە ئێرە گەرمە و قەرەباڵغە و بۆنی ناخۆشە

بەرەو ژورەکانمان بەڕێ کەوتین و ئێمە ڕۆشتینە ژورەکەمان دۆیۆن لەوێ بوو کتێبی ئەخوێندەوە سەرنجی ئێمەی یا

دۆیۆن : بیۆنگهو لە کوێیە ؟ "پرسی "

دوری : لە بەرەنگاربونەوەکە بە خراپی لێدانی خوارد لە ژێر ئۆکسجینە "وەڵامی دایەوە "

ڕۆشتم بەرەو پەنجەرەکە و کردمەوە

میۆنگهی : نەفرەت ئێرە ئۆکسجینی لێ نیە "بۆڵاندم"

دوری : خەمت نەبێت ڕادێیت لەگەڵی ئەوە "بە ئارامی وتی "



لە پەنجەرەکەوە سەیری مانگم کرد باشە تۆ بڵێی یۆنگی ئێستا چیبکات ؟ خواردن ئەخوات ؟ ئەی جۆنگ کوک ئێستا باشە ؟ کوڕەکان چیەکەن ؟ من بیری هەموویان ئەکەم

ئێرە زۆر ناخۆشە تکایە ئەمویست کەسێک لەگەڵم بێت لێرە بەڵام کەسی لێ نیە

ئەمەوێت بگریم من ماوەی دوو ڕۆژە هیچ خواردنێکی خۆشم نەخواردووە ئەوان هەمیشە هێلکە یان ماسی ناو قوتوو یان چەندین شتی لاوەکیمان پێ ئەیەن بیخۆین

تەنانەت خواردنی خۆشیشی لێ نیە بۆنی ناخۆشە ئێرە

دوری : نونا وەرە ئێرە خواردن بخۆ " بانگیکردم "

من چەند ساڵێک لە دوری و بیۆنگهو  گەورەترم بەڵام بۆ دۆیۆن نازانم ئەو لە من گەورەتر دیارە

500 words

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Onde histórias criam vida. Descubra agora