𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~42~

224 29 8
                                    

NO ONE POV :

چین هوا : دیمەنێکی جوانە وایە یۆنگی ؟ " بە پێکەنینەوە وتی "

و نزیک بووەوە لە یۆنگی کاتێک تەنها بە شۆکەوە سەیری خوشکەکەی ئەکات

چین هوا : تۆ منت هەڵخەڵەتاند بەوەی کە خۆت باوکت کوشتووە بەڵام لە ڕاستیدا ئەو خۆی خۆی کوشت " بە هێمنیەکی ترسناکەوە وتی کاتێک یاری بە چەکەکەی دەستی ئەکرد "

چین هوا : تۆ باجی ئەوەت دا " بەفیزەوە وتی "

یۆنگی : تۆ بە خۆت ئەڵێیت مرۆڤ ؟ " بە گاڵتە جاڕیەوە سەیری کرد "

یۆنگی : تۆ هەرگیز شایەنی گیورو نەبوویتــ" پێش ئەوەی قسەکەی تەواو بکات چین هوا چەکەکەی کێشا بە لوتی خوێنی لێ هات "

بەڵام یۆنگی تەنها بە شێتانە پێئەکەنی کاتێک بە فیزەوە سەیری چین هوای ئەکرد ئەمەش وای ئەکرد ناخی چین هوا ئاگر بگرێت

یۆنگی : تۆ هوانت کوشت میۆنگهی قوربانی زۆری دا بۆ ئەوەی تۆ بکوژێت بەڵام سێرکە چی لێهات " بە توڕەییەوە سەیری کرد "

چین هوا : تۆ و خوشکە بێ ئابڕوکەت شوێنتان ناوەڕاستی دۆزەخە " بە فیزەوە وتی "

لە ماوەیەکی کەمدا یۆنگی قۆڵی ئەو کوڕەی شکاند کە چەکی لەسەری دانابوو وە شەقێکی لە ڕوخساری هوان دا و یەخەی گرت

هەموویان ئاڕاستەی چەکەکانیان کردە یۆنگی چین هوا بە فیزەوە زەردەخەنەی کرد بەڵام یۆنگی تەنها بە خوێنی ئەو تینو بوو

یۆنگی : من ئەو کارە نیوە تەواو ئەکەم کە میۆنگهی نەیتوانی تەواوی بکات " بە شەیتانی وتی کاتێک وای کرد ترس لە دڵی چین هوا دروست بێت "

چین هوا : تۆ تەنانەت بوێری کوشتنی هیچ کەسێکت نیە " بە فیزەوە وتی وە هەوڵی دا ترسەکەی بشارێتەوە "

چین هوا زۆر باش ئەیزانی بە ئازاردانی میۆنگهی شەیتانەکەی ناخی یۆنگی خەبەر ئەکاتەوە

یۆنگی : تەنها بە بیرکردنەوە لە کارە پیسەکانی کە بەرامبەر خێزانەکەی من و جۆنگ کوک کردت ئەتوانم جەستەت پارچە پارچە بکەم " بە پێکەنینەوە وتی "

دوری : ئەو چی بەرامبەر جۆنگ کوک کردووە ؟ " بەخێرای پرسی "

یۆنگی : کەواتە کوڕە ناوەندیەکەت بێ ئاگایە لە کارە پیسەکانت چین هوا ؟ " بە فیزەوە پرسی "

چین هوا : بوێری ئەوە نەکەیت " بە هەڕەشەوە وتی"

یۆنگی : بۆچی ئەگەر ئەوە بکەم خوشکەکەم ئەکوژیت چیتر ئەو هەڕەشە کار ناکات چونکە خوشکەکەم مرد " بە فیزەوە وتی "

چین هوا : تۆ هێشتا سەگی منت یۆنگی " بە پێکەنینەوە وتی بەڵام تەنها یەک چرکەی خایاند یۆنگی بە توندی کێشای بە نێو دەمیا کە وای کرد زۆر بە خراپی خوێنی لێ بێت "

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Where stories live. Discover now