𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~28~

267 48 34
                                    

MIONGHY POV :




جۆنگ کوک : ئەزانیت دۆیۆن تۆی بە تایبەت بینیوە بۆیە ئەوەی بە تۆ داوە و ویستویەتی چیتر ئەوە قبوڵ بکات سویون مردووە " بە نەرمی وتی "

جۆنگ کوک : بە هەرحاڵ من ئەمەم خۆشناوێ فڕێی بدە " گەڕاندیەوە بۆ میۆنگهی "

میۆنگهی : تۆ زۆر خراپی ڕۆژانێک بە دەنگی ئەمە خەوتووی " بە گرژیەوە وتم "


جۆنگ کوک : بەڵام نامەوێ لە دەستت بدەم " بە خەمباریەوە وتی "

میۆنگهی : بۆچی لە دەستم ئەدەیت ؟ ئەگەر ئەم میوزیک بۆکسە لای هەرکەسێک بوو مانای ئەوە نیە ئەمرێت "بە نەرمی وتم و زەردەخەنەم بۆی کرد "

میۆنگهی : پاشان جۆنگ کوک تۆ تەنها نیت من هەمیشە لێرەم بۆ تۆ " بە زەردەخەنەوە وتم و باوەشم لێیدا "

پێم وابێ من ئێستە ئەزانم ئەو پیاوێکی بەهێز و گەورەیە بە بەراورد بە منێکی بچووک

سەرم نوقم کرد لە سنگی و بە دەستە گەورەکانی باوەشی لە کەمەرم دا


هەست بە پارێزراوی ئەکەم بۆچی ؟

ئەم ماوەیە نامەوێت بۆ چرکەیەکیش لە جۆنگ کوک دوربم هەست بە ترس ئەکەم






هێشتا ئامادە نەبووم لە باوەشی بێمە دەرەوە پاشان خودا ئەزانێ باوەشی داهاتووی کەی ئەبێت


چیتر نەمتوانی چاوەکانم بە کراوەی بهێڵمەوە و ڕۆشتمە دونیای خەون .......





NO ONE POV :


دوری : ئەو باشە ؟ "بە ترسەوە پرسی "

جۆنگ کوک : مەترسە دوری ئەو تەنها لە باوەشم خەوی لێکەوت " بە ئارامی وتی کاتێک بە جوانی میۆنگهی داپۆشی "

بیۆنگهو : ئێمە وامانزانی شتێکی خراپ ڕووی داوە " هەناسەیەکی ئاسودەی دایەوە "

جۆنگ کوک : ئەو دەربارەی پەیوەندیەکەی ئێمە ئەزانێت دۆیۆن " بە ئارامی وتی کاتێک دەستی بەسەر قژی میۆنگهی ئەهێنا "

دۆیۆن : من ئەزانم وا بیرئەکەیتەوە بۆچی ڕەفتارەکانم گۆڕا جەی یاساکانی ژورەکەی شکاندووە " بە ئارامی وتی کاتێک دەستی لە یەک ئاڵاندبوو "

جۆنگ کوک : تۆ ئەزانیت لام گرنگ نیە دڵخۆشم ئەو توڕە نیە " بە نەرمی وتی "


دوری : جۆنگ کوک تۆ ئەزانیت ئێمە بە هەموومان پێویستە وریابین و ئاگاداری بین " بە جدیەوە وتی"


جۆنگ کوک : بۆستن لە سێرکردنم بە چاوێکی بەزیەوە ڕقم لەوەیە " بە ساردی وتی و ویستی بڕوات بەڵام دۆیۆن دەستی گرت "

دۆیۆن : تۆ ئەزانی ئێمە بە بەزیەوە سەیرت ناکەین تەنها پەشیمانین و ئەمانەوێت قەرەبووی ئەوە بکەنەوە " بە میهرەبانیەوە وتی "




جۆنگ کوک بە ئارامی سەیری چاوەکانی کرد کە ئەدرەوشێتەوە لەبەر ئەوەی فرمێسکی تیا قەتیس بووە




دۆیۆن ئەوی بۆ باوەشی ڕاکێشا باوەشێکی میهرەبانانەی برا گەورەکەی کە وای لێئەکات بە جۆرێک بیربکاتەوە کە ئەو هێشتا کەسێکی هەیە وەک باوک وایە و لە پشتیەتی بۆ هەمیشە

دوری لە دورەوە زەردەخەنەی کرد جۆنگ کوک و دۆیۆن باوەشیان بۆ کردەوە ئەویش بە دڵخۆشەوە ڕای کرد

دۆیۆن : دەی بیۆنگهو ئێمە چوار براین بەو جۆرە لەوێ مەوەستە "ْ زەردەخەنەی کرد "

بیۆنگهوش ڕۆشتە باوەشیان خێزانێکی بچووک و جوانە کێ وتی خێزانە تەنها پەیوەندی خوێنیە ؟



پاش ئەوەی دورکەوتنەوە جۆنگ کوک هەستی کرد دەمووچاوی میۆنگهی تێکچووە کە زەرد هەڵگەڕاوە لەناکاو میۆنگهی هەستایەوە و بە ڕاکردن بەرەو دەست شۆر و گەرماوەکە ڕۆشت


کوڕەکان شۆک بوو بوون لە هەمان کاتیش سەر سوڕماو ئەوان بە دوای میۆنگهی ڕۆشتن جۆنگ کوک لێی نزیک بووەوە و قژی کۆکردەوە بە دەستی






میۆنگهی بە ماندویەتی سەیری کرد وجۆنگ کوک قاچی دانا تاوەکو لەسەری دانیشێت ئەویش دانیشت و سەری لەسەر شانی جۆنگ کوک دانا


جۆنگ کوک : تۆ باشی ؟ " بە نەرمی پرسی "


سەری بە بەڵێ جوڵاند و چاوەکانی داخست جۆنگ کوک دەستی بردە ژێر ڕانەکانی و دەستی بە پشتیەوە گرت و هەڵی گرت و ئەوی لەسەر سیستەمەکە دانا

دۆیۆن : کێشەی چیە ؟"ٓبە ترساوی وتی "


جۆنگ کوک : نازانم "ٓبۆڵاندی "









بۆچی میۆنگهی لە ناکاو حاڵی تێکچوو ؟ ؛)



ئاگاداربە دوو پارتە !

525 words

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Kde žijí příběhy. Začni objevovat