𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~11~

426 77 58
                                    

MIONGHY POV :

تیشکی خۆرەکە ئازاری چاوەکانی ئەیام بۆیە بە ئارامی چاوەکانم کردەوە و چەند جارێک چاوم داخست و کردمەوە بە ئارامی

تەنها ڕەنگێک ئەمبینی سپی بوو هەموو شتێک سپی بوو ئێرە بەهەشتە ؟

ڕوناکیەکی جوان لە پەنجەرەکە ئەهاتە ژورەوە و پەردە سپیەکان بە هەوا فێنکەکە سەمایان ئەکرد و ئاسمانێکی شین و ڕوون هەبوو

چاوەکانم گێڕا بە ژورەکە لەسەر مێزی دەستە ڕاستم چەند گوڵێک هەبوو زۆر جوان بوون وەهەروەها تازە بوون خرابونە نێو ئاو تاوەکو سیس نەبن

دەستەی ڕاستم کانۆلای پێوە بوو وە ئۆکسجین بە دەممەوە هەبوو ئەگەر بڵێم هەموو ئێسکەکانم شکاون باوەڕم پێئەکەی ؟ تەنانەت کە چاوەکانم ئەگێڕم ئازار بە لەشم دێت

سەیری لای چەپم کرد ئای خوایە

من بە خۆمەوە نەوەستام جۆنگ کوکیشم هێناوە بۆ بەهەشت

بە دەستەکانی چاوی ئەخوراند و کاتێک چاوی کەوتە سەر من چاوەکانی فراوان بوو بۆ چەند جارێک چاوی سڕی تاوەکو باوەڕ بە خۆی بێنێت ئایا من ڕاستیم

جۆنگ کوک : میۆن بە ئاگا هاتیتەوە ؟ " بەزەردەخەنەوە وتی "

میۆنگهی : ئێرە .... بەهەشتە .... تۆ .... فریشتەی ....لە .. شێوەی .. جۆنگ .. کوک ؟ " بە هێواشی وتم "

جۆنگ کوک : نەخێر ئێرە بەهەشت نیە وە هەروەها من فریشتە نیم لە شێوەی جۆنگ کوک بەڵکو جۆنگ کوکم " پێکەنی "

میۆنگهی : وەڵامێکی ... بە ... ئازار ... بوو " بە هێواشی وتم "

جۆنگ کوک ڕۆشت و دکتۆرەکانی بانگ کرد ئەوان هاتن و چەند پشکنینێکیان بۆ کردم و ئۆکسجینەکەیان لابرد

دکتۆر : خاتوون کوێت ئازاری هەیە ؟ " پرسی "

میۆنگهی : ئەوە کەی پرسیارە " بە بێزاریەوە وتم "

دکتۆرەکان برۆیان گرژ کرد

میۆنگهی : پێویستە بپرسی کوێت ئازاری نیە ؟ " بە هێواشی وتم "

دکتۆرەکە زەردەخەنەی کرد تشش من خەریکم پێی ئەڵێم حاڵم خراپە پێئەکەنێ ئەمەوێ سوێند بخۆم ئەو دکتۆرە لە بەرەی جەیە

دکتۆرەکان هەندێک قسەیان کرد لەگەڵ جۆنگ کوک و ڕۆشتن پاشان جۆنگ کوک هات و دانیشت لە نزیکم

جۆنگ کوک : پێم بڵێ ئێستا چۆنیت ؟ " پرسی "

میۆنگهی : باشم " وەڵامم دایەوە "

میۆنگهی : چەند ڕۆژ ئەبێت بێهۆشم ؟ " پرسیم "

جۆنگ کوک : ڕاستیەکەی لەو ڕۆژەوەی لە بەرەنگاربونەوەکە بورایتەوە تاوەکو ئێستە چوار ڕۆژ ئەبێت " زەردەخەنەی کرد "

میۆنگهی : چوار ڕۆژ ؟ " بە شۆکەوە وتم "

بوەستە چوار ڕۆژە من بێهۆشم ئای خوایە چۆن وائەبێت چۆن ئەبێت

بوەستە بوەستە ئەو چیەکات لێرە ؟

میۆنگهی : پێم بڵێ تۆ لێرە چیەکەیت ؟ " بەخێرای پرسیم "

جۆنگ کوک : ڕاستیەکەی ...... ناوم تۆمار کردەوە دوبارە لە هەمان ژوری تۆ " زەردەخەنەی کرد "

میۆنگهی : سوێند ئەخۆم ئەو کوڕە شێتە " بە بێزاریەوە وتم "

جۆنگ کوک : من ؟ " پرسی "

میۆنگهی : نا مەبەستم ئەو سەتڵە خۆڵەیە " دەستم بۆ سەتڵە خۆڵەکە ڕاکێشا "

میۆنگهی : دەی ئەمەوێ لێرە بڕۆم " هەستامەوە "

جۆنگ کوک : بۆ کوێ ؟ " پرسی "

میۆنگهی : جەهەنەم بۆ کوێ ئەڕۆم  ئەڕۆمە ژورەکە " بە بێزاری وتم "

دەستی گرتم و بە ئارامی ئەڕۆشتم بۆ ژوری جلگۆڕینەکە و جلەکانم گۆڕی دەرگاکەم کردەوە جۆنگ کوک وەستا بوو

میۆنگهی : جەی حاڵی چۆنە ؟ " پرسیم "

جۆنگ کوک : خراپە دەستێکی شکاوە و ڕوخساری وێرانە هێشتا بێهۆشە " وەڵامی دامەوە "

میۆنگهی : زۆر دڵخۆشم بە بیستنی ئەوە " زەردەخەنەیەکی لارم کرد "

جۆنگ کوک : باشە تۆ بێ هۆکار بەژداریت کرد ئەتوانی تاوەکو کۆتا قۆناغ بەرگە بگری ؟ " پرسی "

میۆنگهی : ئەگەر نەشتوانم تۆ پێویستە بەردەوام بیت بەڵام هەموو هەوڵی خۆم ئەیەم " بە ئارامی وتم "

زەردەخەنەیەکی شیرینی کرد ڕاستە ئەوە ماوەیەکی زۆر نابێت ئەیناسم بەڵام ئەو زۆر شیرینە میهرەبانە بەهێزە سەرکەوتووە

کاتێک زەردەخەنە ئەکات زۆر دڵسۆز دەرئەکەوێت و هەستێکی وام پێئەبەخشێ کە وا هەست ئەکەم من تەنها نیم کەسێک لە پشتمە و پشتم بەرنایا

ئەو گرنگیپێدەرە ڕاستە من نیوەی ژیانم خواردنە بەڵام بەڕاستی ئەمەوێ گرنگیم پێ بدرێت ئەوە خاڵی لاوازمە کە پشت گوێم بخەن

چۆنن جەماعەو ؟ 👽👋

کورە بڵێن چی دوو ڕۆژی تر عوتڵەیە خوایە چەند خۆشاااا😭🐸

ئەبێت لەیەکەم ڕۆژی عوتڵەوە بخەوم تاوەکو کۆتا ڕۆژ ببمە ورچ 🥲😂

نیوەی تەلەبەکان ئەڕۆنە خەوی زستانەوە 🤧😂

558 words

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin