{هیوادارم بە دڵتان بێت ئەزیزانی من} TB/هەموو کارەکتەرەکان خەیاڵێن.
(◠‿・)-☆ (人*'∀`)。*゚
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|کیونگ هی
کۆریای باشوور
٩١٢ ز
من تەمەنم زۆر گەورە بووە بومەتە مامانێکی پیر، لەشەوێکی باراناویدا هەوری ڕەش مانگی داپۆشی بوو لە گوندێکدا ماڵێکی کۆن هەبوو ئافرەتێک بە هەموو هێزی دەیقیژاند لە ناکاو...منداڵەکە لە دایک بوو، من شۆک بووم کاتێک منداڵەکەم بینی کە قژی سپیە، منداڵەکە کوڕ بوو بە دایکەکەم پیشاندا دایکی دەستی کرد بە گریان لەبەر ئەوەی منداڵەکەی قژێکی سپی هەبوو، هاوسەری ئافرەتەکە لە دەرەوە چاوەڕێی دەکرد وە خەڵکی گوندەکە کۆبوو بوونەوە، منداڵەکەم داپۆشی و هەڵگرمت دەرگاکەم کردەوە، هۆ جونگم بینی کە پرسیاری منداڵ و ئافرەتەکەی کرد، بێ ئەوەی وەڵامی بدەمەوە منداڵەکەم بە هۆ جونگ دا و وتم: منداڵ و هاوسەرەکەت سەلامەتن.
هۆ جونگ چاوەکانی فراوان بوو کاتێک منداڵەکەی بینی قژێکی سپی هەبوو وەک بەفری چیاکان، هۆ جونگ فرمێسکی لە چاو هاتە خوارەوە خەڵکی گوندەکە شۆک بوو هەموویان لەبەر خۆیانەوە قسەیان دەکرد،
لەم سەردەمەدا ئەگەر منداڵێک قژی سپی بوایە ئەوا بەدبەختی دێنێت بۆ هەموو خەڵکی ئەو شوێنەی کە منداڵەکەی تێدا لە دایک بووە...بەڵام من باوەڕم بەم قسەیە نەبوو، خەڵکەکە بەردەوام لەبەر خۆیانەوە قسەیان دەکرد."هەموومان لە ناو دەچین"
"چۆن دەبێت ئەوە ڕووبدات؟!!"
"ئەوە بەدبەختیە"
"چی بکەین؟!!"ئافرەتە پیرە جادووگەرەکە کە شێوەیەکی ناشرینی هەبوو دارێکی بە دەستەوە بوو، دەستەکانی زەعیف و وشک بوو وەک داری ڕزیو چاوەکانی کوێر بوون، بە هێواشی بە ناو خەڵکەکە دا هات، چووە لای هۆ جونگ سەیری منداڵەکەی کرد و ئاوڕی بۆ خەڵکی دایەوە.
"ئەگەر ئەو منداڵە لەگەڵمان بێت هەمووان لە ناو دەچین هیچ کەس بە زیندوی نامێنێتەوە"
هۆ جونگ:بەڵام ئەم منداڵە بێتاوانە
"ئێمە ناتوانین بەم شێوەیە بژین"
"ئێمە منداڵی بچووکمان هەیە"پیاوێکی گوندەکە بە ڕاکردن هات، کە هاوڕێی هۆ جونگ بوو زۆر شڵەژا بوو هاواری کرد و وتی
"هۆۆۆ جونگ گورگ خەریکە مەڕەکانت دەخوات"
هۆ جونگ بە شڵەژاوی منداڵەکەی بە من دا و بە ڕاکردن بە خێرایی لەگەڵ دوو پیاوەکە ڕۆیشت، دوای نیو کاتژمێرێک ئەو
دوو پیاوەی لەگەڵ هۆ جونگ ڕۆیشتن هاتنەوە کە لاشەی هۆ جونگیان پێ بوو، هۆ جونگ هەموو شوێنێکی جەستەی شوێنی قەپی گورگ بوو هەموومان بەوە شۆک بووین، جومی بە ئازارەوە لە ماڵەکەی هاتە دەرەوە چووە لای لاشەکەی هۆ جونگ و هاواری دەکرد و دەیقیژاند، یارمەتی هاوسەری هۆ جونگم دا و وتم: تکایە جومی ئارام بە.
جومی:ناااا..نااااببێێتت..خوواااایە
بۆۆۆۆچییی؟؟!!!!!!دوای حەوت ساڵ وەرزی زستان بوو بەفر تەواوی گوندەکەی داپۆشی بوو بەفری چیاکان زیادی کرد بوو، مناڵی جومی گەورە بوو بە حەوت ساڵ ئەو منداڵێکی جوان بوو، بەڵام جلێکی کەمی لەبەردا بوو ڕووخساری پیس بوو هیچ قسەیەکی نەدەکرد، هیچ ناوێکی نەبوو جومی بە کوڕە بانگی دەکرد و خەڵکی بە کوڕی هۆ جونگ و سوکایەتی ناویان دەهێنا، لەو دوور دەکەوتنەوە و لەو دەترسان بە سوکایەتی ناویان دەهێنا، خۆزگە بمتوانیایە لە خۆمی بگرم بەڵام ئێستا تەمەنم
زۆر گەورە بووە توانای ڕۆیشتنم نەماوە.
YOU ARE READING
//ئەشکەوت//✓
Fantasy"تاکە هەڵە لەم جیهاندا کە ڕوویدا...لە دایک بوونی منداڵێک کە لە شەوێکی تاریک و هەوری ڕەش چاوەکانی کردەوە...بەڵام هیچ کام لەمانە هەڵەی من نەبوو" "هیوادار بووم کەسێک خۆشی بوێم...ڕەنگە شایەنی ئەوە بم وا مامەڵەم لەگەڵ بکرێت" | | | | "لەوانەیە هێمن دەرکەو...