part 28

219 63 74
                                    

⁦(⁠-̩̩̩⁠-̩̩̩⁠-̩̩̩⁠-̩̩̩⁠-̩̩̩⁠_⁠_⁠_⁠-̩̩̩⁠-̩̩̩⁠-̩̩̩⁠-̩̩̩⁠-̩̩̩⁠)⁩⁦。⁠:゚⁠(⁠;⁠'⁠∩⁠'⁠;⁠)゚⁠:⁠。⁩⁦(⁠'⁠;⁠ω⁠;⁠`⁠)⁩
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|

هیۆن
سوک دەستی کرد بە پێکەنین وەک شێت لە ناکاو وەستا لە پێکەنین و بە زەردەخەنەوە وتی:
براکەم بەم شێوەیە سەیرم مەکە!!!
سەری لار کردەوە و سەیری ناریای کرد وتی: هیۆنی هەژار...وا دیارە لە بیرت کردووە مرۆڤەکان چیان بەسەر هێنایت.
هیۆن: واز بێنە.
سوک: ئێستاش لەگەڵ ئەم مرۆڤە بچووکەیت
شەرمەزاریە بۆت براکەم...شەرمەزاریە.
هیۆن: بەڵکو شەرمەزاری بۆ تۆیە کە چیت لە جیهانەکەت کرد.
سوک: ئایی هیۆن وابزانم جیهانە وێرانەکەت بینی وایە؟!! دیمەنێکی زۆر جوانی هەبوو!!
هیۆن:..لە سەرەتاوە بەیەکەوە بووین بەیەکەوەش کۆتایمان پێ دێت.
سوک: بەڵام من پێم وانیە کۆتایمان پێ بێت.
هیۆن: ئەوانەی بە مردنەوە دەئاڵێن و خۆیان دەگرن پێوەی...دەژین
ئەوانەی بە ژیانەوە دەئاڵێن و خۆیان دەگرن پێوەی...دەمرن.
سوک: کەواتە تۆ بە کامیانەوە دەئاڵێیت؟
هیۆن:...مردن.
سوک: با کۆتایی بەم بابەتە بهێنین.
هیۆن: با بیکەین لە بیرۆکەیەکی باش دەچێت.
ناریا زیاتر بە توندی قۆڵی گرتم بە دەنگێکی نزم وتی:
تکایە وامەکە!!!!!

مین سیۆک
سێتوس و ئاڕگۆس لە ماڵەکەمم بە بێ دەنگی لەلام وەستاون، لە ناکاو بەیەکەوە ئاڕاستەی ڕووخساریان گۆڕی، ڕەنگە هەستیان بە شتێک کردبێت..بەڵام چ شتێکە؟!! هیوادارم ئەوەی بیری لێ دەکەمەوە ئەوە نەبێت.

بەڵام چ شتێکە؟!! هیوادارم ئەوەی بیری لێ دەکەمەوە ئەوە نەبێت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئاڕگۆس
لە ناکاو...ئەم هەستە..پێشتر جارێک هەستم پێکردووە..پاشا تووڕەیەکی وەک بڵێسەی ئاگر زیاد دەکات، سێتوس وەک من هەستی پێکرد ناتوانین بڕۆین بۆ لای پاشا ناتوانین لە فەرمانی پاشاکەمان دەربچین، باپیرە سەیری کردم و پرسی:
ئەوان ئێستا بەرەنگاری یەکن وایە؟!!!

ناریا
چاوەکانم بە تەواوی فراوان بوو سوک جەنگاوەری ڕووناکی لە دواوەی هاتنە دەرەوە، ڕێژەی جەنگاوەرەکان زۆر بوون وا دەردەکەوێت زۆر بە هێزیش بن، هیۆن بێ ئەوەی سەیریم بکات دەستی دوورخستمەوە لە قۆڵی و چەند هەنگاوێک چووە پێشەوە،
بە هەمان شێوە هەموو جەنگاوەرەکان لە تاریکی هیۆن هاتنە دەرەوە، فێنریس و سیللا و گێریۆن دەوری منیان دا تاوەکو پارێزگاریم لێ بکەن، تاریکیەکی زۆر لە جەستەی هیۆن دەردەچوو تاریکی هەموو گیانی گرتەوە تەنانەت دەستەکانیشی.

//ئەشکەوت//✓Where stories live. Discover now