ฅ^•ﻌ•^ฅ (=^・ェ・^=) (◠ᴥ◕ʋ)
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|سوک
بە خێرایی ویستم خەنجەرەکەم لە ملی هیۆن بدەم بەڵام هیۆن بە خێرایی دوور کەوتەوە، بە تووڕەیەوە سەیری کردم قژە درێژەکەی بونی نەما چونکە لە جیاتی ملی قژیم بڕی، چەندین جار بە هێزی ڕووناکی و تاریکی هەرشمان کرد، بە خەنجەرەکەم زۆر بە توندی هێرشم کرد بەڵام هیۆن بەرگریەکی زۆر بەهێزی لە دەوری خۆی دروست کرد تەنانەت نەمدەتوانی کەمێکیش ئازاری پێ بگەیەنم، لە ناکاو هێزی تاریکی بۆ هاویشتم زۆر بەهێز بوو کە وای کرد بە تاشە بەردێکی گەورە بکەوم، چەندین ئێسقانم شکا جەستەم دەستی کرد بە چاک بوونەوە، بە خێرایی چاوەکانم کردەوە بینیم هیۆن زۆر بە تووڕەیی سەیرم دەکات.بە دەنگێکی قوڵ وتی: بڕۆ.
بە شۆکەوە وتم: چی؟!!!!!
وەڵامی دامەوە و وتی: بڕۆ لێرە..هەرگیز نەکەیت بێیت بۆ جیهانی ئەهریمەنەکان...لە جیهانی مرۆڤەکاندا بژی لە دوور...خێرا دوورکەوە تاوەکو پارچە پارچەم نەکردوویت.هیۆن
سوک هەستایەوە و هەنگاوی نا بەرەو دواوە بە خێرایی ڕۆیشت،...ڕۆیشت لە جیهانی ئەهریمەنەکان...ئیتر ئێرە پارێزراوە دایکە..
پارێزراوە، قژە ڕەشەکەم گۆڕا بۆ سپی و سەیری دارستانەکەم کرد ئاسکێکم بینی،...
ئەمە ئاسکی ئاشتیە ئەم ئاسکە بە مانای ئاشتی دێت بۆ جیهانی ئەهریمەنەکان، ئەهریمەنەکان زۆر بە دەگمەن دەیبینن لە ماوەی ژیانیان دا، ئاسکەکە لە دوورەوە سەیری چاوەکانمی کرد و بە خێرایی ڕۆیشت.زەردەخەنەیەکی بچووکم کرد و خەنجەرەکەم لە ئەرزەکە چەقاند.
YOU ARE READING
//ئەشکەوت//✓
Fantasy"تاکە هەڵە لەم جیهاندا کە ڕوویدا...لە دایک بوونی منداڵێک کە لە شەوێکی تاریک و هەوری ڕەش چاوەکانی کردەوە...بەڵام هیچ کام لەمانە هەڵەی من نەبوو" "هیوادار بووم کەسێک خۆشی بوێم...ڕەنگە شایەنی ئەوە بم وا مامەڵەم لەگەڵ بکرێت" | | | | "لەوانەیە هێمن دەرکەو...