part 8

289 94 13
                                    

(⁠。⁠•̀⁠ᴗ⁠-⁠)⁠✧⁩⁦        (⁠◠⁠‿⁠◕⁠)⁩⁦   (⁠◠⁠‿⁠◕⁠)⁩
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|


هیۆن
ناریا بە خەمباری وتی: ئممم بەداخەوە...هیۆن دەتوانین ببین بە هاوڕێ؟!!
ناریا دەستی بۆ من درێژ کرد بۆ تەوقە کردن، ئێستا من چی بکەم باپیرە لە ژێر مێزەکەوە شەقێکی لە ڕانم دا، بە خێرایی دەستی ناریام گرت و تەوقەم لەگەڵ کرد، زەردەخەنەم کرد و وتم: بەڵێ.
وازم لە تەوقە کردن هێنا و دەستم کێشایەوە، سەیری باپیرەم کرد کە زەردەخەنەی دەکرد، پیرە پیاو تۆ وام لێدەکەیت لەگەڵ ئەم چەقاوەسووە بم، باپیرە سەیری ناریا کرد و وتی: ناریا حەز دەکەیت لەگەڵ هیۆن دارستانەکە ببینیت؟!!
ناریا بە پەرۆشەوە وتی: بەڵێ لەگەڵ هیۆن دەبین بە هاوڕێیەکی باش.
بە شۆکەوە سەیری باپیرەم کرد، پیرە پیاو تۆ وام لێدەکەیت زیانت پێ بگەیەنم، ناریا بە دڵخۆشیەوە هەستایەوە و ڕۆیشت بۆ لای ئۆتۆمبێلەکە، ویستم بە تووڕەیی قسە بکەم بەڵام ناریا هاتەوە بە جامتایەک و وتی:
کەواتە من خۆم ئامادە دەکەم.
ناریا ڕۆیشت بۆ ژوورەکەی تر بە تووڕەیی گفتوگۆم لەگەڵ باپیرە کرد بەڵام بە دەنگی نزم بۆ ئەوەی ناریا گوێی لە ئێمە نەبێت.
هیۆن:ئەوە تۆ چی دەکەیت؟!! بۆچی لەگەڵ ئەم چەقاوەسووە بم.
مین سیۆک: هەوڵدەدەم لە یەکتریتان نزیک بکەمەوە لەوانەیە ئەو کچە بێت وە کەمێک ڕووخۆش بە بەڵکو ئەم کچە بێت ئەگەر ئەو نەبوو دەتوانی بە شێوەی خۆت ڕەفتار بکەیت.
هیۆن:تۆ لەگەڵ ئەم کچە من شێت دەکەن.
مین سیۆک:هەر خۆی تۆ شێتیت.
هیۆن:چی؟!! من؟!!
مین سیۆک:بەڵێ تۆ دەی ئەوەی پێم وتی ئەوە بکە بەڵام پێش ئەوە کەمێک دار بهێنە.
نەمتوانی زیاتر بەرگە بگرم قاوەکەی بەرامبەرم هەمووی بە خێرایی خواردەوە لە ناکاو ناریا هاتە دەرەوە لە ژوورەکە و بە دەنگی بەرز وتی: من ئامادەم!!!!

ناریا
کاتێک وام وت هیۆن قاوەکەی لە دەم هاتە دەرەوە دەستی کرد بە کۆکین، هیۆن دەستە سڕی لە گیرفانی پانتۆڵی هێنا دەرەوە خۆی پاک کردەوە، پانتۆڵێکی سپیم پۆشی بوو لەگەڵ تیشێرتێکی شینی کاڵ، هیۆن هەتاوەكو ئێستا بەرامبەر مێزەکە دانیشت بوو بۆیە ڕۆیشتم لەلای هیۆن وەستام، هیۆن هەستایەوە باڵایەکی زۆر بەرزی هەبوو بێ ئەوەی سەیرم بکات ڕۆیشتە دەرەوە، دووبارە دەستی لە گیرفانی بوو ڕۆیشت بە پشتەوەی ماڵەکە، داری گەورەی کەرت کراوی لێ بوو هیۆن قۆڵی هەڵکرد و تەورە گەورەکەی هێنا، تەورەکەی لەسەر شان خۆی دانا دارێکی گەورەی دانا بۆ ئەوەی کەرتی بکات، تەورەکەی لە دارەکە دا و بە یەک لێدان کردی بە دوو بەش بەڕاستی سەرنج ڕاکێش بوو، سەرەڕای ئەوەی دارێکی زۆری کەرت کرد تەنھا کەمێکیش ماندوو نەبوو، دارە کەرت کراوەکان لە بەرامبەر من کەڵەکە بوون و هیۆن بە تووڕەیەوە لە من هاتە پێشەوە بە تەورە قورسەکەی، ئەوە کەمێک دەیترساندم وامدەزانی ئێستا دەمکوژێت بەڵام لە ناکاو خۆی چەماندەوە بۆ دارەکان و دارێکی بچوکی کەرت کراوی دا بە من، هەستن بە سوکایەتی دەکرد کە ئەو وادەزانێت لاوازم، بە کەمێک تووڕەییەوە وتم: یااا سەیری من بکە.
کاتێک دارەکەم فڕێدا و هیۆن هەمان پارچە دارەکەی هەڵگرتەوە هەستایەوە و بە زەردەخەنەوە سەیری چاوەکانمی کرد، وەستا بوو بۆ ئەوەی بزانێت ئاخۆ چی دەڵێم، منیش وتم: من بێ هێز نیم.
هیۆن سەیری چاوەکانمی کرد و وتی:
گرینگی بەوە نادەم بە هێزیت یاخود نا...من ئەو پیاوە نیم کە ئەرکی سەر شانی ئافرەت قورس بکەم.
ئەوە چ جۆرە پیاوێکە؟!، زۆر سەرسامم سەرەتا زۆر بێ ڕێز بوو ئێستاش...زۆر بە باشی گفتوگۆم لەگەڵ دەکات، هیۆن دارەکەی دا بە من و بە زەردەخەنەوە وتی:
بە هەڵگرتنی ئەم دارە دەتوانی یارمەتیم بدەیت.
دارەکەم وەرگرت و هیۆن خۆی چەماندەوە بۆ دارەکان، دارێکی زۆری لەسەر قۆڵی دانا و بەردی بۆ پێشەوەی ماڵەکەی باپیرەم،...ئێستا لە ناو دارستانەکەین هیۆن بە خێرایی دەڕۆیشت نەمدەتوانی بگەمەوە پێی، منیش وتم: هیۆن چۆن ئەم دارستانە گەورەیە شارەزایت؟!!
هیۆن وەستا و بێ ئەوەی سەیرم بکات بە هێمنی وتی: ئێرە شوێنی گەشتیاری نیە دارستانێکی گەورە و چڕە..ئەو دارستانانەی کە واتزانیوە شوێنی گەشتیاریە هەموویان دارستانێکی مەترسیدار بوونە.
بە سەرسوڕماوی لێم پرسی: چی؟!!!!!
وەڵامی دامەوە و وتی:وە دووپشک و ماری شەهراوی زۆر لێرە هەیە.
بە ترسەوە وتم: ترسناکە...بەردی زۆر لێرە هەیە.
هیۆن بە خێرایی هەنگاوی دەنا، هەوڵم دەدا بچم بۆ لای بەڵام شوێنەکە زۆر بەردەڵان بوو، بە ترسەوە سەیری دەوروبەرم دەکرد لە ناکاو قاچم خلیسکا لەسەر بەردەکان لە شوێنی خۆم کەوتم، هیۆن ئاوڕی بۆم دایەوە و بە خێرایی هاتە لام و سەیری چاوەکانمی کرد و وتی: کوێت ئازاری هەیە؟!!
بە ئازارەوە وتم: پێم پێی چەپم ئازاری هەیە.
هیۆن:ماڵەکەم لێرە نزیکە کاتی خۆر ئاوا بوون دەگەین.
ناریا:کێشە نیە با بگەڕێینە ماڵەوە.
هیۆن:دەبێت پێیەکانت چارەسەر بکرێت.
لە ناکاو هیۆن بێ دەنگ بوو بە خێرایی هەڵیگرتم دەستی لە ژێر پشتم و قاچەکانم دانا، ئەمە زۆر سەیر بوو پیاوە ڕەش پۆشەکە منی هەڵگرتووە و یارمەتیم دەدات.

//ئەشکەوت//✓Where stories live. Discover now