(╯︵╰,) (。•́︿•̀。) (╯︵╰,)
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|هیۆن
چاوەکانم کردەوە لەسەر پێیەکانم وەستا بووم، لە ئەشکەوتەکە بووین ئەمە ئەو ئەشکەوتەیە کە یەکەمجار پورم منی هێنایە ئێرە، بینیم پورم هەنگاوی دەنا بۆ دەرەوەی ئەشکەوتەکە، منیش چوومە دەرەوە لەگەڵی لە ناکاو سەیری دەوروبەرم کرد، سروشتی جیهانی مرۆڤەکانم بینی هەموو شوێنێک جوان و سەوز بوو بەڵام وەک جیهانەکەی ئێمە جوان درەوشاوە نەبوو.
ها یۆن:ئێرە جوانە وانیە؟
بە بێدەنگی مامەوە و بە ناو دارستانەکە دەڕۆیشتین.
ها یۆن:هیۆن ئەو کاتەی سەرەتا تۆم بینی...تۆم بە شایەنی جێگرەوەی هێزەکەم زانی.
پورم لە ناوەڕاستی دارستانەکە وەستا بۆیە منیش وەستام، پورم ئاوڕی بۆ من دایەوە و سەیری کردم.
ها یۆن:هیۆن..من و هوال ماوەیەکی زۆرە دەژین بۆیە ئەو کاتەی هێزەکەمان پێشکەش دەکەین بە تۆ و سوک دەبێت بەڵێنم پێ بدەیت...جیهانی ئەهریمەنەکان بپارێزیت.
ئەوە زۆر پێکەنیناوی بوو بۆچی پورم وا جدی قسە دەکات؟!!، من پێکەنیم و وتم:
پورێ بۆچی وا قسە دەکەیت وەک ئەوەی بە جێمانبێڵیت.
ها یۆن:...ئەم هێزە هۆکاری مانەوەی منە لە ژیان من...هێزمت پێ دەبەخشم ئەگەر پێتی نەبەخشم ئەوا من لەگەڵ جیهانەکەمان ون دەبین بەڵام ئەگەر پێتی ببەخشم جیهانەکەمان سەلامەت دەبێت.
پورم کۆتا وشەی بە زەردەخەنەوە وت، بە شۆکەوە وتم:هێ..هێزت؟!!ها یۆن
هیۆن فرمێسکی لە چاوەکانی قەتیس بوو وەک ئەوەی نەیدەویست ڕووباری خەمەکانی بە دیاربکەوێت، ناچار بووم بۆ ئەوەی بە کورە قژ سپیەکەم بڵێم ئەگەرنا بۆ هەتاهەتایە ڕقی لێم دەبوو چونکە لە ناکاو جێمهێشتووە، هیۆن فرمێسکی لە چاوە ڕەشەکانی هاتە خوارەوە فرمێسکەکانی وەکو دڵۆپەی باران دەهاتە خوارەوە کاتێک بەسەر گاڵای گوڵ دەکەوت.
هیۆن:تۆ...تاکە کەس بوویت کە لەم جیهانەدا
لەگەڵم میهرەبان و باش بوویت...تۆ..وەکو کوڕی خۆت گەورەت کردم لەم جیهانەدا هیچ کەس خۆشی نەویستم...جگە لە تۆ...ئێستاش دەڵێیت بە جێدەهێڵم.
نەمتوانی چیتر فرمێسکی ببینم بە خێرایی هیۆنم لە باوەش کرد، هیۆن باڵای لە من درێژتر بوو بۆیە چاوەکانی لەسەر شانی من دانا و دەگریا.
هیۆن:پورێێێ..تکایە بەجێم مەهێڵە تکایە مەڕۆۆ پورێێێ.
سەیری هیۆنم کرد وە هیۆنیش سەیری کردم، هێشتا منداڵەکەی جارانە کە فرمێسکە گەورەکانی دەهاتە خوارەوە بۆ دایکی...بە زەردەخەنەوە هاتمە دەنگ و وتم:من ناچارم...
هەموو کات باوکم دەیوت تا ئەو کاتەی کەسێکت خۆشبوێت ئەو کەسە زیندوو دەبێت...بەڵێنم پێبدە کە جیهانەکەمان بپارێزیت.
هیۆن:ب..بەڵێن بێت
بە خەمباریەوە وتم:کاتێک هێزەکان پێشکەش دەکەین بە ئێوە تۆ لەگەڵ سوک دەبن بە نیوە ئەهریمەن لە بیرت بێت تۆ و سوک بەیەکەوە دەبن بە ئەهریمەنێکی تەواو ئەو کات تۆ و سوک تەنها یەک دڵتان دەبێت تەنها یەک کەس دەتوانێت هێزەکەت دەربهێنێت و لە ناوت ببات ئەگەر هێزەکەی تۆ دەربهێنێت یان هێزی سوک...تۆ لەکەڵ سوک بە یەکەوە دەمرن.
لە هیۆن دوورکەوتمەوە و دەستێکم جوڵاند بە هێزە ڕووناکیەکەم ئەنگوستیلەیەکم دروست کرد، بە هێواشی دەستی هیۆنم کردەوە و پێمدا و وتم: تەنها یەک کەس دەتوانێت بەم ئەنگوستیلەیە.
هیۆن:د..دایکە تکایه...مەڕۆ.
ئەو وشەیە دڵمی پڕ کرد لە فرمێسک چاوەکانمی پڕ کرد لە فرمێسک و هاتە خوارەوە ئەم وشەیە زۆر بە ئازار بوو بۆم، فرمێسکی هیۆنم سڕی و وتم: من جێتناهێڵم
لەبیرت بێت تۆ بەڵێنت بە من دا...کۆتا ئامۆژگاری من بۆ تۆ ئەوەیە ڕووبەڕووی ئەو شتە ببەوە کە لێی دەترسیت ئەو کاتەی سەرکەوتەوو بووی قسە دەکەینەوە.

YOU ARE READING
//ئەشکەوت//✓
Fantasy"تاکە هەڵە لەم جیهاندا کە ڕوویدا...لە دایک بوونی منداڵێک کە لە شەوێکی تاریک و هەوری ڕەش چاوەکانی کردەوە...بەڵام هیچ کام لەمانە هەڵەی من نەبوو" "هیوادار بووم کەسێک خۆشی بوێم...ڕەنگە شایەنی ئەوە بم وا مامەڵەم لەگەڵ بکرێت" | | | | "لەوانەیە هێمن دەرکەو...