part 13

217 76 4
                                    

   ♪⁠(⁠┌⁠・⁠。⁠・⁠)⁠┌     \⁠(⁠๑⁠╹⁠◡⁠╹⁠๑⁠)⁠ノ⁠♬
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|


هیۆن
من و ناریا سەیری چاوەکانی یەکتریمان کرد ناریا دەستی لە قژم دا زەردەخەنەیەکی گەورەی بۆ کردم، کاتێک سەیری جەنگاوەرەکانم کرد هەموویان بە سەرسوڕماوی سەیریان دەکردم، ئاڕگۆس و سێتوس بە هێواشی قسەیان دەکرد بەڵام دەمتوانی گوێم لێبێت.
ئاڕگۆس: ئمم سێتوس؟!!
سێتوس: بەڵێ.
ئاڕگۆس: هەرگیز گەورەمت بەم شێوەیە بینیوە؟!!
سێتوس: بە دڵنیاییەوە نەخێر.
ئاڕگۆس: هەست دەکەم پاشا شاژنی خۆشدەوێت.
سێتوس: شتەکان پێچەوانە بۆتەوە.
سەیری هەموو جەنگاوەرەکانم کرد کە هەموویان دانیشت بوون، بە هێواشی وتم:
بڕۆن بۆ سەر کارەکانتان.
هەموویان بە خێرایی ون بوون، ئێستا تەنها پلە تایبەتەکان و داڕک ماون، سەیری ناریام کرد و وتم:
دوو پاسەوانم داناوە هەموو کات لەگەڵت دەبن.
ناریا: چی؟!! پاسەوان؟!!
هیۆن: نیگەران مەبە هەردووکیان لە ناو سێبەرەکەت دەبن هیچ کەس نایان بینێت.
ناریا: پاسەوان بۆ چ شتێک؟!!
هیۆن:...بەهێز دەبم ئەگەر تۆ لەلام بیت ڕێگە نادەم هیچ کەس ئازارت بدات.
بە بێزاری وتی: خۆپەرست.
ئاڕگۆسە چەقاوەسوو هەستایەوە و دەستی کرد بە قسە کردن، دووبارە قسەی بێمانا دەکات سەیری ناریای کرد و وتی:
شاژن تۆ زۆر جوانی گەورەم ڕاستی کرد تۆ چاوەکانت وەکو خۆڵی بەر بارانن قژت زۆر خاوە وەکو تاڤگە وە تۆ بۆنی بارانت لێ دێت.

ناریا
واتا هیۆن بەم شێوەیە وەسفی منی کردووە لەلای جەنگاوەرەکانی؟!! ئۆوو زۆر شیرینە، سەیری هیۆنم کرد بەڵام شەرمی کرد کە سەیرم بکات.

هیۆن
بە تووڕەیی چاوەکانم بڕی بووە ئاڕگۆس دووبارە دەستی کردەوە بە چەقاوەسووی، سێتوس قۆڵی  ئاڕگۆسی گرت و لە ئەرزەکەی دانیشاند، دوای ئەم هەموو ساڵە هێشتا گەمژەن.

ئاڕگۆس
بە زەردەخەنەوە سەیری پاشام کرد بەڵام کە بینیم بەم شێوەیە سەیرم دەکات، تەزوو بە هەموو گیانم دا هات..هیوادارم لەبەر چاوی شاژن سەرزەنشتم نەکات، بە نزمی وتم: بمبورە.
پاشام بە تووڕەیی وتی: بگەڕێنەوە شوێنی خۆتان.

هیۆن
ئاڕگۆس و سێتوس فێنریس گەڕانەوە ناو تاریکیم وە داڕک هەستایەوە باڵای داڕک سەر و دوو مەتر بوو، بەرێکی وەستا و سەری نزم کرد و وتی: زۆر دڵخۆش بووم بە بینینت شاژن هیوای کاتێکی خۆش.
تەنها سیللا و گێریۆن مابوون سەیری ناریام کرد و وتم: ئەوانە پاسەوانی تۆن ئەوەیان سیللا ئەوەی تر گێریۆن.
هەردووکیان بە خێراییەکی زۆر بەرەو ڕووی هاتن و ون بوون، ئەوان چوون بۆ ناو سێبەرەکەی، ناریا بە ترس و نیگەرانیەوە سەیری کردم و وتی: هیۆن ئەوان بۆ کوێ چوون؟!! چیم بەسەر دێت؟!!
وەڵامم داوە و وتم: ئەوان هاتن بۆ ناو سێبەرەکەت مەترسە
ناریا: سوپاس بۆ خوا...بوەستە!!
هیۆن: چی بووە؟!!
ناریا: دەبێت بڕۆین بۆ ماڵەوە ئەگینا باپیرە دووبارە لە تۆ تووڕە دەبێت.
هیۆن: باشە.
من و ناریا ڕۆیشتینە دەرەوە، ئەوە شتێکی زۆر باشە ناریا بە هێزم دەکات، و لە ناو دارستانەکە ناریا بەرامبەرم وەستا نەمدەزانی ئاخۆ بۆچی وەستاوە، بە سەرسامیەوە پرسیم و وتم: بۆچی وەستاوی؟!!
ناریا: هەڵمگرە بۆ ئەوەی بە خێرایی بگەڕێینە ماڵەوە.
هیۆن: پێویست ناکات.
ناریا: تۆ وتت کاتێک خۆرئاوا دەبێت دڕندەکان دێنە دەرەوە.
هیۆن: ئەوەتا دڕندەکە لە بەرامبەرت دایە.
ناریا: دڕندەیەکی کیوت؟
ناریا کۆتا وشەی بە زەردەخەنەوە وت و دەستەکانی لە پشتەوە دانا، سەیری ئاسمانم کرد، هەڵەیەکی گەورەم کرد نابێت ناریا منی خۆشبوێت چونکە جێی دەهێڵم، سەیری ناریام کرد و بە ساردی وتم:
ئەگەر تۆ لەگەڵم بیت هیچ شتێک زیانت پێ ناگەیەنێت.
ناریا:...باشە.
هیۆن: وابیر نەکەیتەوە ئەوە بکەمە بیانوێک بۆ ئەوەی لێت نزیک ببمەوە...من نازانم خۆشەویستی چۆنە.
ناریا: نەخێر نەخێر وا بیرناکەمەوە...
هیۆن: دەبێت هەموو کات بەیەکەوە بین.
ناریا: تۆ خۆشەویستم نیت بۆیە مافی ئەوەت نیە من لەلای خۆت بهێڵیتەوە.
هیۆن: تەنها خۆشەویستەکان لەگەڵ یەکتر دەبن؟
ناریا:...هاوڕێکانیش...ئایا تۆ هاوڕێت هەیە؟!
هیۆن: جەنگاوەرەکانم.
ناریا: مەبەستم هاوڕێی مرۆڤە.
سەیری ئەرزەکەم کرد و کەمێک بێ دەنگ بوو،..سەیری چاوەکانی ناریام کرد و وتم:
خەڵکی بە شێوەیەک سەیرم دەکەن وەک ئەوەی دڕندەیەک بم...مرۆڤەکان شانازی بەوە دەکەن کە هەموو شتێک دەزانن بۆیە لەو شتانە دەترسن کە نەناسراون و لێی تێناگەن.

//ئەشکەوت//✓Where stories live. Discover now