(。ノω\。).·'¯'(>▂<)'¯'·.(〒﹏〒)
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|هیۆن
ڕۆیشتم بۆ ناو ئەشکەوتە تاریکەکە و دەروازە سپی و ڕەشەکە کرایەوە، هەنگاوم هاوێشت بۆ ناو دەروازەکە...کاتێک چاوەکانم کردەوە شۆک بووم چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە، لێوەکانم لە یەکتری جیا بوونەوە لە شوێنی خۆم ڕەق بووم، هەرگیز بەم شێوەیە شۆک نەبوو بووم،..دارستانەکە بە تەواوی سوتێنرا بوو هەموو شوێنەکان وێرانکرا بوو، هەموو ئاژەڵەکان کوژرا بوون بڵێسەی ئاگر هێشتا لە دارستانەکە مابوو، دوکەڵێکی ئێجگار زۆر لە ئاسمان بوو تەنانەت خۆریش ون بوو بوو بەهۆی دوکەڵەوە، بە هێواشی بەرەو پێشەوە ڕۆیشتم وەک مردوویەک..تەنانەت ئاژەڵێکم بە زیندووی نەدۆزیەوە، هیچ شوێنێک وەک خۆی نەمابوو...لە کۆتاییدا ئەوەی مایەوە خۆم و دڵە تاریکەکەمە...لە تاریکیەوە ڕەشتر لە تاریکی، بەڵێنەکەم شکاند..نەمتوانی ئێرە بپارێزم پورێ نەمتوانی..جیهانەکەم وێران بوو، هەناسەدانم خێرا بوو ترپەی دڵم بەردەوام بوو لە زیاد بوون، ددانەکانم لێک جیڕ کردەوە تا ئەوەندەی توانیم هاوارم کرد و وتم:
ئاااااااا سووووکککک!!!!!! وەرە دەرەوە ترسنۆۆۆۆکککک!!!!!! سووکک!!!!! سوووککک!!!!
بەردەوام بووم لە هاوار کردن و ناو هێنانی وەک شێتێک بەڵام هیچ کەسێک لەوێ نەبوو، ڕوحم ئازارم دەدات جیهانەکەم وێران بوو..
هیچ بەڵێنێک بونی نەما...هیچ شتێک، بە هێواشی هەنگاوم نا بۆ ناو دەروازەکە...بە هێواشی چاوەکانم کردەوە لە ناو ئەشکەوتە تاریکەکە بووم، زۆر بە ساردی دەستم کرد بە ڕێکردن بە ناو دارستانەکە دا، سوک هەموو شتێکی وێران کرد و ڕۆیشت...هیچ شتێک لەوە ناخۆشتر نییە کە کەسە دڵخوازەکەت بگۆڕێت...ئیتر هیچ نیشتیمانێکم نیە هیچ جیهانێکم نیە،...تەواوی کاتەکە زۆر بە ساردی ڕێم دەکرد کاتێک لە دوورەوە ماڵەکەی باپیرەم بینی وەستام، بە دەنگێکی نزم وتم: ئایا ئەمە ماڵی منە؟مین سیۆک
هیۆنم بینی بە خەمباری هاتە ژوورەوە بە خێرایی ڕۆیشتم بۆ لای و وتم:
هیۆن چی ڕوویداوە؟!!!
بە دەنگی نزم وتی:
نەمتوانی بەڵێنەکەم بپارێزم!!
مین سیۆک: چی؟! مەبەستت چیە؟!!
هیۆن:...ئیتر هیچ جیهانێک بوونی نیە بە ناوی جیهانی ئەهریمەن..!!!
مین سیۆک:..سوک وای کرد؟!!
بێ دەنگ بوو بە ساردی سەری جوڵاند بە مانای بەڵێ، نەمتوانی هیچ بڵێم خۆزگە دەمتوانی بۆ جارێک یارمەتی هیۆن بدەم، بە نزمی وتم:
ناریا ڕۆیشت؟!!!
هیۆن: بۆ کوێ؟
مین سیۆک: بۆ دارستانەکە بە دوای تۆ هات ویستم ڕێگری لێبکەم بەڵام نەمتوانی.. فێنریس و گێریۆن و سیللا بە دوای کەوتن.
هیۆن بێ دەنگ بوو وابزانم بەم کارەی ناریا زۆر تووڕە بووە، بێ هیچ کاردانەوەیەک بە هێواشی هەنگاوی نا بەرەو دواوە، هەستم بە تاریکیەکی زۆر دەکرد کە لە جەستەی هیۆن دەهاتە دەرەوە، بە خێرایی ڕۆیشتە دەرەوە و منیش لە شوێنی خۆم وەستا بووم.هیۆن
بە هێزی تاریکی ڕۆیشتم بۆ ناو دارستانەکە، ئەم کچە دەیەوێت بمرێت، من و ناریا یەکتریمان بینی لە دوورەوە بە هێواشی بەرەو لای چووم و لێی نزیک کەوتمەوە و بە نیگەرانیەوە وتم:
ناریا..تۆ...!!!!
پێش ئەوەی شتێک بڵێم شەقێکی لە کوڵمەم دا کە وای کرد ئاڕاستەی ڕووخسارم بگۆڕم، کاتێک سەیری ڕووخساریم کرد زۆر تووڕە و گرژ بوو، بە تووڕەیی و دەنگی بەرز وتی:
تۆ شێتیت یاخود گەمژەی؟!!! بۆچی وات کرد؟!! بۆچی درۆت لەگەڵ کردم؟!!! بیرت نەکردەوە هەستم چۆن دەبێت گەر بتکوژم؟!!!
کوڵمەم سوور بۆوە بەڵام هیچ کاردانەوەیەکم نەبوو تەنها ئەوەی دەیزانم ئەوەیە کە لە کۆتاییدا پێی زانی، فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە، بەهەرحاڵ..من لەبارەی فرمێسکەوە هیچ نازانم، بە هێواشی وتم:
ناچار بووم.
ناریا: کێشە نیە با سوک بمکوژێت بەڵام ناتوانم...بتکوژم.
هیۆن: سوک بە کوشتنی تۆ ناوەستێت ئەم جیهانە هەموو وێران دەکات...هێزەکەم دەربێنە من و سوک بەیەکەوە دەمرین...ئەوسا ئازاد دەبم لەو ئازار و نەفرینە هەتا هەتایە بە مردنم..وە تۆ و ئەم جیهانە سەلامەت دەبن.
ناریا دەستی کرد بە گریان و هنسک سەیری چاوەکانیم کرد،...ئەگەر بتوانم شتێکت بدەمێ لە ژیاندا...ئەوا ژیانمە چونکە تۆ منت لە تاریکی بێ کۆتایی دەرهێنا..تۆ تایبەتیت بۆم.
YOU ARE READING
//ئەشکەوت//✓
Fantasy"تاکە هەڵە لەم جیهاندا کە ڕوویدا...لە دایک بوونی منداڵێک کە لە شەوێکی تاریک و هەوری ڕەش چاوەکانی کردەوە...بەڵام هیچ کام لەمانە هەڵەی من نەبوو" "هیوادار بووم کەسێک خۆشی بوێم...ڕەنگە شایەنی ئەوە بم وا مامەڵەم لەگەڵ بکرێت" | | | | "لەوانەیە هێمن دەرکەو...