part 9

268 83 35
                                    

(⁠◍⁠•⁠ᴗ⁠•⁠◍⁠)      (⁠ ⁠╹⁠▽⁠╹⁠ ⁠)      (⁠◍⁠•⁠ᴗ⁠•⁠◍⁠)
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|



هیۆن
پورێ تۆ بە منت وت مۆمێک دەتوانێت تاریکی شەو ڕووناک بکاتەوە...بەڵام تۆ لێرەیت نیت بۆ ئەوەی ڕووناکی بکەیتەوە،... ناتوانم خۆم بکوژم هیوادارم ناریا بتوانێت، دڵم هەموو ڕۆژێک دەپرسێت..."کەی کۆتایت پێ دێت؟ کەی؟" بەڵام من هیچ وەڵامێکم نیە.

ناریا
چاوەکانم کردەوە بینیم لە ژوورەکەی هیۆن بووم سەیری کاتژمێرەکەم کرد، کاتژمێر [٨:٢٩] خولەکی ئێوارە بوو هەستم بە ئازار نەدەکرد، سەیری دەوروبەرم کرد بینیم هیۆن لەسەر کورسی بەرامبەر پەنجەرە گەورەکە دانیشتووە و سەیری من دەکات.

ناریاچاوەکانم کردەوە بینیم لە ژوورەکەی هیۆن بووم سەیری کاتژمێرەکەم کرد، کاتژمێر [٨:٢٩] خولەکی ئێوارە بوو هەستم بە ئازار نەدەکرد، سەیری دەوروبەرم کرد بینیم هیۆن لەسەر کورسی بەرامبەر پەنجەرە گەورەکە دانیشتووە و سەیری من دەکات

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هیۆن هەستایەوە و دەستم لە گیرفانم هاویشت بەرەو لام هات و پرسی: ئێستا هەست بە باشتر بوون دەکەیت؟!
وەڵامم داوە و وتم: ئهم.
دەستی بۆ درێژ کردم زۆر سەرسام بووم، دەستی هیۆنم گرت و وتی: هەوڵبدە بڕۆیت.
ناریا: باشە.

هیۆن
ناریا هەستایەوە و بە توندی دەستی گرتم، بە هێواشی هەنگاوی دەنا بەرەو لام، ئێستا دەتوانێت کەمێک بڕوات بەڵام بۆچی هەست بە دڵخۆشی دەکەم لەگەڵ ئەو؟!! هەرگیز هێندە دڵخۆش نەبوومە...نابێت، دەستم کشاندەوە و ناریا لە بەرامبەرم وەستا و وتی: دەبێت بڕۆین بۆ ماڵەوە باپیرە نیگەران دەبێت.

ناریا
کاتێک گەیشتین بۆ لای ماڵی باپیرەم
هیۆن لە نزیک باخچەکە ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند، هیۆن هاتە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە و هات بۆ لام دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە، منی هەڵگرت بە شەرمەوە وتم: هیۆن خۆم دەتوانم بڕۆم.
هیۆن بە بێدەنگی مایەوە و نزیک بۆوە لە دەرگای ماڵی باپیرە و پێڵاوەکانی دانا، بردمی بۆ ژوورەوە باپیرە کاتێک منی بینی زۆر بە شڵەژاوی هاتە لام لە کاتێکدا هیۆن هەڵیگرت بووم، باپیرە بە شڵەژاوی پرسی:
چی ڕوویداوە کچەکەم؟!!
وەڵامم داوە و وتم: شتێکی وانیە.
هیۆن منی لە لای مێزەکە دانا و بەرامبەر باپیرە وەستا و سەری نزم کرد و وتی:
لە کاتی ڕۆیشتن بە ناو دارستانەکە دا وای بەسەر هات...کەمێک پێی ئازاری پێگەیشت.

هیۆن
باپیرە بێ دەنگ بوو، هیوادارم وەکو جارانی پێشوو نەکات، کاتێک سەرم کەمێک بەرز کردەوە بینیم باپیرە زۆر تووڕەیە، بە هێواشی هەنگاوم دەنا بۆ پشتی ناریا و باپیرە لێم دەهاتە پێشەوە، باپیرە بە دەنگی بەرز هاواری کرد  و وتی: چۆن توانیت ئاگاداری نەوەکەم نەبیت؟!!!!
بە دەنگی بەرز وتم: باپیرە!!!!!

//ئەشکەوت//✓Where stories live. Discover now