✧\(>o<)ノ✧ (ノ*0*)ノ ✧\(>o<)ノ✧
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|هیۆن
من ئێستا لە دارستانم نیوەشەوە هەور ڕەنگی بارانی پێوەیە، جلێکی سپیم پۆشیوە و
لە دارستانەکە دەڕۆم بۆ ئەوەی پاشای گورگەکان بدۆزمەوە کە پێی دەڵێن گورگی نیوەشەو، لەم جیهاندا ئەهریمەن پادشایە بەڵام من مرۆڤم لە دارستانیش دوو پادشا هەیە گورگی نیوەشەو وە ورچی بەفرین، پێشتر سوکی برام بەرەنگاری ورچی بەفرین بۆتەوە وە بەزاندی، مامە هوال وتی کە گورگی نیوە شەو زۆر بە هێزە بەڵام من گرینگی بە سەرکەوتن دەدەم، کاتێک لە ناوەڕاستی دارستانەکە وەستام گورگی نیوە شەوم بینی کە لەسەر تاشە بەردێک پاڵکەوتووە، گورگێکی زۆر گەورە و ڕەش بوو بەڵام وام دەزانی گورگێکی سپیە بۆچی ڕەشە؟!!، گرینگ ئەوەیە بیبەزێنم و بتوانم هێزی ڕووناکی وەرگرم، گورگی نیوەشەو بەرزیەکەی وەک من بوو وە تاریکی لە گیانی دەردەچوو وەک دۆڵێکی قوڵ کە هیچ شتێکی لێوە دەرناچێت جگە لە تاریکی، هەستم بە چەندین گورگ کرد کە گەمارۆیان دام بەڵام لە من دوور بوون، وەستام بێ ئەوەی شمشێرەکەم دەربێنم یاخود جووڵە بکەم جلی سەرەوەم لابرد بە لقی دارێکەوە هەڵمواسی، دوو شمشێرەکەم دەرهێنا گورگەکان لە شوێنی خۆیان جووڵەیان نەدەکرد وەک ئەوەی گۆڕەپانی شەڕیان ئامادە کرد بێت، گورگی نیوەشەو هەستایەوە و کەڵبە درێژەکانی بە دیار خست بۆ جەنگ هاتە خوارەوە.من و گورگی نیوەشەو دەسوڕاینەوە لە دەوری یەکتر...دەستمان کرد بە شەڕکردن، گورگی نیوەشەو وەکو سێبەر بە دیار کەوت ویستی بمکوژێت بەڵام من نەمهێشت و بەرپەچم دایەوە، دوای هەندێک شەڕ کردن...من شمشێرەکەم لێ کەوتووە گورگی نیوەشەو بە ڕاکردن بۆم هات ویستی گاز لە سەرم بگرێت...بەڵام شمشێرەکەم هەڵگرت و بە خێرایی ڕامکرد بەرەو ئەو دارەی کە لە پێشمە، گورگی نیوەشەو بە دوام کەوتووە
بە خێرایی بە دارەکە بازم داو و شمشێرەکەم بە توندی گرت و لە سەری گورگی نیوەشەوم چەقاند...، شمشێرەکەم دەرهێنا...لەبەر ئەوەی جلەکەم لە شەڕەکە نزیک بوو بۆیە بە خوێن بوو، شمشێرەکەم دەرهێنا و سەیری گورگی نیوەشەوم دەکرد دڵۆپەکانی باران بە خێرایی لە ئاسمانەوە دەهاتنە خوارەوە، دەنگی هەورەگرمە هەموو شوێنێکی گرت بۆوە، هەستامەوە سەیرم کرد.
YOU ARE READING
//ئەشکەوت//✓
Fantasy"تاکە هەڵە لەم جیهاندا کە ڕوویدا...لە دایک بوونی منداڵێک کە لە شەوێکی تاریک و هەوری ڕەش چاوەکانی کردەوە...بەڵام هیچ کام لەمانە هەڵەی من نەبوو" "هیوادار بووم کەسێک خۆشی بوێم...ڕەنگە شایەنی ئەوە بم وا مامەڵەم لەگەڵ بکرێت" | | | | "لەوانەیە هێمن دەرکەو...