( ͡°ᴥ ͡° ʋ) ლ(^o^ლ) (゚ο゚人))
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|
هیۆن
گەڕامەوە ماڵی باپیرە بینیم هەردووکیان لە باخچەکەن چاوەڕوانم بوون، بە خێرایی هاتن بۆ لام و ناریا بە شڵەژاوی وتی:
چی ڕوویداوە؟!! بۆچی لە ناکاو ڕۆیشتیت؟!!
هیۆن: شتێکی وا نەبوو تەنها ورچێکی گەورە دەیویست بچێتە ناو ئەشکەوتەکە.
ناریا: چیت لە ورچەکە کرد؟!!
هیۆن: تەنیا دوورمخستەوە.
مین سیۆک: سوپاس بۆ خوا.
ناریا: کەواتە دەچم بۆ ژوورەکەم کەمێک کارم هەیە.
مین سیۆک: باشە.
هیۆن: کاتێکی خۆش.
ناریا ڕۆیشتە ژوورەکەی سەیری باپیرەم کرد زۆر بە جدی وتی:
بەدوام کەوە کەمێک قسەت لەگەڵ دەکەم.
باپیرە ڕۆیشت بۆ ژوورەکەی و منیش بە دوای کەوتم، دەرگای ژوورەکەی داخست و وتی:
چی ڕوویداوە؟!!
هیۆن: ئەو لێرەیە
مین سیۆک: بۆچی؟!!
هیۆن: ئەمڕۆ ناریا هەوڵیدا هێزەکەم دەربکات بۆیە ئەو هەستی کردووە کە دەیەوێت بیکوژم.
مین سیۆک: چی؟!!! ئەوە کارێکی مەترسیدارە
هیۆن: بەڵێ..مەترسیدارە..من سەرلێشێواوم بەڵام تاکە ڕێگەیە بۆ کوشتنی ئەو.
مین سیۆک: تۆ دەزانیت کە چی دەڵێیت؟!! تۆش لەگەڵ ئەو دەمریت.
هیۆن: هەر خۆی دەبێت کۆتاییم پێ بێت...
ئەو داوای ناریای کرد.
مین سیۆک: چیت وت؟!!!
هیۆن: هەر خۆت دەزانیت..بۆ ئێستا نامەوێت هیچ کەس ون بکەم.
باپیرە لێم نزیک کەوتەوە و دەستی لەسەر شانم دانا و وتی:
هەروەها منیش نامەوێت ونت بکەم.
بێ دەنگ بووم زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد و سەرم لەقاند بە مانای بەڵێ،...ناریا بە ئارامی خەوتووە و بەرامبەر پەنجەرەی ژوورەکەی وەستاوم خەریکە خۆر هەڵدێت و جیهان ڕووناک دەکاتەوە.
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. بە ئاگاداریەوە سەیری ناریام کرد بۆ ئەوەی بە ئاگا نێت، تیشکی خۆر لە ڕووخساری دەدا بە بێدەنگی پەردەی پەنجەرەکەم هێنا خوارەوە بۆ ئەوەی ئارامتر بخەوێت، تۆ ئاسوودەیی منیت.
ناریا
ئێستا کاتژمێر [٤:١١] خولەکی دوا نیوەڕۆیە خۆم ئامادە کردووە، کەمێکی تر یۆ سیۆنگ دێت بۆ ئێرە هەرچەندە هیۆن و باپیرە ئاگادار نین، بەهەرحاڵ ئەوە شتێکی لە ناکاوە.
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

YOU ARE READING
//ئەشکەوت//✓
Fantasi"تاکە هەڵە لەم جیهاندا کە ڕوویدا...لە دایک بوونی منداڵێک کە لە شەوێکی تاریک و هەوری ڕەش چاوەکانی کردەوە...بەڵام هیچ کام لەمانە هەڵەی من نەبوو" "هیوادار بووم کەسێک خۆشی بوێم...ڕەنگە شایەنی ئەوە بم وا مامەڵەم لەگەڵ بکرێت" | | | | "لەوانەیە هێمن دەرکەو...