~(つˆДˆ)つ。☆ ⊂('・◡・⊂ )∘˚˳°
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|ناریا
ڕۆیشتم بۆ سەر شەقامەکە تەکسیەک لە بەرامبەرم وەستا، چوومە ناو تەکسیەکە و شوفێرەکە دەستی کرد بە ڕۆیشتن، بە بێ دەنگی سەیری شوفێرەکەم کرد کە ماسکێکی ڕەشی پۆشی بوو، نازانم بۆچی هەست بە ئاسوودەیی ناکەم، دوای پانزە خولەک شوفێرەکە پێچی کردەوە بۆ شەقامێکی چۆڵی گەڕەکێک، سەیری شوفێرەکەم کرد بوو بە دەمەقاڵێمان، بە تووڕەیی وتم:
بەڕێز ئەم شەقامە هەڵەیە.
شوفێرەکە وتی"خاتوون ئەمە شەقامە کورتەکەیە"
بە دەنگی بەرز وتم: هیچ شەقامێکی کورت لێرە نیە پێم وتی بوەستە.
بە خێرایی قژی پیاوەکەم گرت و بە توندی ڕامکێشا، پیاوەکە هاواری دەکرد و بە شێواوی شوفێری دەکرد خەریک بوو خۆی بە ماڵێک دا بکێشێت، پیاوەکە تەکسیەکەی وەستاند بێ بیرکردنەوە دەرگاکەم کردەوە و دابەزیم بە خێرایی ڕام کرد، بە ترسەوە بە ناو شەقامە تاریکەکان دا ڕام دەکرد، بە خێرایی ڕام دەکرد و سەیری دواوەم دەکرد بەڵام پیاوەکە وەکو شێتێک بەدوام کەوت بوو بە دەستی چەقۆیەکی هەڵگرت بوو، نامەوێت بمرم نامەوێت بمرم تکایە دەمەوێ بژیم، هەناسەم بە ئەستەم دەهات بە خێرایی بە ناو کۆڵانەکانە بچووکەکان دا دەڕۆیشتم تاوەکو پیاوەکەم ون کرد، لەلای زبڵە کەڵەکەبووەکان خۆم حەشار دا بوو بە هەردوو دەستم دەمم گرت بوو، زۆر دەترسم نابێت نابێت هیچ بڵێم، پیاوەکە بە کۆڵانەکانە دا دەهات و دەچوو بە دەنگێکی ترسناک وتی"دەتەوێت یاری خۆشاردنەوە بکەیت باشە کەواتە با یاری بکەین"
فرمێسک لە چاوەکانم هاتە خوارەوە و بە بێ دەنگی دەگریام، هەموو لاشەم لە ترسا دەلەرزی و گوێم لە هەنگاوی بکوژەکە بوو، گوێم لە ترپەی دڵم بوو کە لەبەر ترس خەریک بوو لە شوێنی خۆی بێتە دەرەوە، لە ناکاو گێریۆن لە سێبەرەکەم دا هاتە دەرەوە و وتی:
شاژنەکەم دەتەوێت لەگەڵم بێیت؟!!
کاتێک گێریۆن وای وت بکوژەکە هات بۆ لای دەنگەکە، بە ترسەوە بە خێرایی وتم: بابڕۆین.
گێریۆن بە هەردوو دەستی هەڵیگرتم، بە خێرایی بەسەر ماڵ و باڵەخانەکان دا بازی دا و ڕایدەکرد، تەنها چاوەکانم داخست بوو دەگریام بەڵام گێریۆن بە خێرایی دەڕۆیشت، وشەیەکم لە دەم هاتە دەرەوە کە تەنھا گێریۆن گوێی لێ بوو، وتم: بمبە بۆ لای هیۆن.
گێریۆن: فەرمانتە شاژن.سیللا
کاتێک گێریۆن شاژنی برد پیاوەکە بە خێرایی هاتە ئەو شوێنەی کە شاژن خۆی تیادا حەشار دا بوو، پیاوەکە بە چەقۆیەک لە هەموو شوێنێک بە دوای شاژن دا دەگەڕا، بێ ئەوەی پیاوەکە هەست بکات ڕۆیشتم بۆ ناو سێبەرەکەی.مین سیۆک
کاتژمێر [٩:٢١] خولەکی ئێوارەیە، هیۆن بە نیگەرانیەوە لەسەر مێزی باخچەکە دانیشتووە و چاوەڕێی ناریایە، تەنانەت هیچ خواردنێکی نەخواردووە، بەردەوام دەیەوێت بچێت بۆ لای ناریا بەڵام ڕێگا نادەم چونکە لەوانەیە ناریا تووڕە بێت گەر تووڕە بێت بە ئەستەم وەک جارانی لێدێتەوە، ڕۆیشتم بۆ لای هیۆن.
YOU ARE READING
//ئەشکەوت//✓
Fantasy"تاکە هەڵە لەم جیهاندا کە ڕوویدا...لە دایک بوونی منداڵێک کە لە شەوێکی تاریک و هەوری ڕەش چاوەکانی کردەوە...بەڵام هیچ کام لەمانە هەڵەی من نەبوو" "هیوادار بووم کەسێک خۆشی بوێم...ڕەنگە شایەنی ئەوە بم وا مامەڵەم لەگەڵ بکرێت" | | | | "لەوانەیە هێمن دەرکەو...