part 24

202 67 107
                                    

ᕦ⁠༼⁠ ⁠~⁠ ⁠•́⁠ ⁠ₒ⁠ ⁠•̀⁠ ⁠~⁠ ⁠༽⁠ᕤ ୧⁠(⁠^⁠ ⁠〰⁠ ⁠^⁠)⁠୨
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|

هیۆن
کاتژمێر [١٠:٠٣] خولەکی بەیانی بوو، ڕۆیشتم بۆ ماڵی باپیرە، چوومە ژوورەوە بینیم کچێکی بچووک لە ژوورەوە وەستاوە، باپیرە بە شڵەژاوی لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە و جەمتای دەرمانەکانی پێ بوو، لێم پرسی:
چی ڕوویداوە؟!!
مین سیۆک: باپیرەی ئەم کچە بچوکە هاوڕێمە حاڵی باش نیە دەچم بۆ چارەسەر کردنی!!!
هیۆن: وەرە لەگەڵم دەتگەیەنم.
مین سیۆک: خۆشبەختانە ماڵەکەی لەم ناوە نزیکە بۆیە خۆم دەڕۆم!!!
هیۆن: باشە.
مین سیۆک: ئاگاداری ناریا بە!!!
هیۆن: بێ خەمبە.
باپیرە لەگەڵ کچە بچووکەکە ڕۆیشتە دەرەوە، ناریا لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە و وتی: باپیرە ڕۆیشت؟!!
وەڵامم داوە و گوتم: بەڵێ.
ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی باپیرەین هەردووکمان بە بێدەنگی لە هۆڵەکە لەلای مێزە بچووکەکە لە تەنیشت یەکتری دانیشتووین و چاوەڕوانین، وابزانم ئێستا کاتیەتی..ئەنگوستیلەیەکم لە گیرفانم دەرهێنا و لەسەر مێزەکەم دانا.

ناریا بە سەرسامیەوە هەڵیگرت و وتی: ئەوە چیە؟!!! زۆر جوانە!!هیۆن: ناریا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ناریا بە سەرسامیەوە هەڵیگرت و وتی:
ئەوە چیە؟!!! زۆر جوانە!!
هیۆن: ناریا...تۆ تاکە کەسیت کە توانیت تاریکی دڵم ببینیت وە ئەو کەسەیت کە ئەم تاریکیە دەدێنیت.
لەگەڵ کۆتا وشەم دەستم لەسەر دڵم دانا و ناریا پرسی:
مەبەستت چیە؟!!
دەستەکانم لەسەر مێزەکە دانا و وەڵامم داوە و وتم:
کاتێک چاوەکانم لە تاریکی دا کردەوە بۆم دەرکەوت کە هێزێکی تاریک لە ناخم دایە...وە هەر بەم ئەنگوستیلەیە دەتوانیت ئەم هێزەم دەربهێنیت..ئایا دەتوانیت؟!!
ناریا: گەر دەری بهێنم چی ڕوودەدات؟!!!
هیۆن:...چیتر وەک ئەهریمەن نامێنمەوە.
ناریا: واتا دەبیتەوە بە مرۆڤ؟!
هیۆن:...بەڵێ
ناریا: باشە چۆن ئەنجامی بدەم؟!!
هیۆن: ئەنگوستیلەکە لە دەست بکە و دەستت لەسەر دڵم دابنێ کە هێزەکە هاتە دەرەوە فەرمان بکە بمرێت.
ناریا: بمرێت؟!!
هیۆن: دەبێت ئەم هێزە بمرێت بۆ ئەوەی ببم بە مرۆڤ.
ناریا بە دڵخۆشیەوە سەری جوڵاند بە مانای بەڵێ و بە پەرۆشەوە ئەنگوستیلەکەی لە دەست کرد، دەستی هێنا پێشەوە ئاڕاستەی دڵمی کرد و نزیکتر و نزیکتری دەکردەوە لە ناکاو بە خێرایی گەڕامەوە دواوە، مێشکم دەیەوێت بەڵام دڵم ئامادە نیە بۆ ئەم مردنە
بۆچی؟!!...من کەمترین ترسم لە مردن هەیە کەواتە بۆچی دڵم ڕێگری دەکات؟!!، ناریا بە سەرسامیەوە وتی:
بۆچی گەڕایتە دواوە؟!! ناتەوێت ببیت بە مرۆڤ؟!!
وەڵامم داوە و وتم: دووبارە ئەنجامی بدە.

//ئەشکەوت//✓Where stories live. Discover now