part 11

236 78 26
                                    

(⁠⸝⁠⸝⁠⸝⁠'⁠꒳⁠'⁠⸝⁠⸝⁠⸝) (⁠。⁠・⁠/⁠/⁠ε⁠/⁠/⁠・⁠。⁠)
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|



مین سیۆک
دوای کەمێک ڕۆیشتمە ژوورەوە دەرگاکەم داخست بەڵام چەند هەنگاوێکم هاوێشت و لە دەرگا درا، کاتێک دەرگاکەم کردەوە بینیم هیۆن بوو، کە تیشێرتێکی سپی پۆشی بوو لەگەڵ چاکەتێکی سپۆڕتی ڕەش، سەیرەکە لەوەدا بوو قژی بەرز نەکردبوو، بە زەردەخەنەوە وتی:
سڵاو باپیرە دەتوانم بێمە ژوورەوە؟!!
بە بێزاری وتم: نەخێر...بڕۆ ماڵەکەت لەگەڵ جەنگاوەرەکانت بە.
دووبارە بە زەردەخەنەوە وتی: دەتوانم وەک میوانێک بێمە ژوورەوە؟!
زۆر تووڕە بووم بە دەنگی بەرز وتم:
چ جۆرە میوانێک دێت بۆ ماڵی کەسێک بە سوپایەکەوە؟!!
هیۆن: مەبەستت چیە باپیرە؟!
کەمێک نزم وتم: دەبێت مەبەستم چی بێت؟!!ژمارەیەکی زۆری تۆقێنەر لە جەنگاوەر شاراوە هەن لە ناو تاریکیت وە دوێنێ هەستم بەم ساردیەی ماڵەکەم کرد دووبارە جەنگاوەرەکانت ناردۆتە ئێرە بۆ پاسەوانی.
هیۆن: باپیرە هەستێکی باشت هەیە.

ناریا
چەند هەنگاوێک لە باپیرە دوورم بەڵام باپیرە هەستی پێ نەکردووم، نازانم مەبەستیان چیە لە جەنگاوەری شاراوە بەڵام دەبێت هێزێکی هیۆن بێت، بە ئارامی وتم: باپیرە ئەمە کێیە؟!! دەیناسیت؟!!
وام وت هەر چەندە دەشمزانی کە کێیە، هەر کە وام وت و باپیرە دەرگاکەی داخست و بە بێزاری وتی: لە ژیانم چاوم پێی نەکەوتووە
وەرە بڕۆین نانی بەیانی بخۆین.
باپیرە دووبارە درۆم لەگەڵ دەکات، ڕۆیشتم بۆ لای دەرگاکە و کردمەوە بینیم هیۆنە هەر وەک پێشبینیم کرد بوو، من و هیۆن بە زەردەخەنەوە گفتوگۆمان دەکرد بەڵام پێم سەیر بوو کامە ڕووی ڕاستەقینەی هیۆنە..ئەو ڕووەی کە سەرەتا یەکترمان بینی یاخود ئەم ڕووەی ئێستای، بە پێکەنینەوە وتی:سڵاو.
منیش وتم: سڵاو هیۆن.

هیۆن
ناریا لە من هاتە پێشەوە و دەستی دڕێژ کرد بۆ قژم بەڵام باڵای کورت بوو، خۆم نزم کردەوە و ناریا دەستی لە قژم دا، لە ناکاو چاوەکانم فراوان بوو..ئەم هەستە پورێ تۆش وات دەکرد، ناریا بە زەردەخەنەوە وتی:
ئایا باپیرە زۆر ئازاری دایت؟!!
وەڵامم داوە و وتم: نەخێر.
ناریا: بمبورە بەهۆی منەوە باپیرە ئازاری دایت.
هیۆن: واز لەم بابەتە بێنە.
مین سیۆک: ناریا وەرە ژوورەوە نانی بەیانی بخۆین.
ناریا: باشە.
مین سیۆک: بەڵام تۆ نەیت.
مەبەستی من بوو ناریا بە نیگەرانی وتی:
بۆچی باپیرە؟!!
مین سیۆک: بڕۆ ماڵەکەت هیۆن.
باشە ئێستا کاتیەتی ناریا لە بەرامبەرم بوو بەڵام سەیری باپیرەی دەکرد، سەرم نزم کرد و بە دەنگێکی نزم ناوی ناریام هێنا.

ناریا
سەیری هیۆنم کرد زۆر جوان و کیوت بوو، ئەی خوایە ئەو زۆر کیوتە هیۆن بە دەنگێکی نزم وتی: لە دەرەوە ژەمی بەیانی بخۆین؟! تکایە.
ئەی خوایە ئەو هەندێک کات زۆر سەرنج ڕاکێشە ئێستاش زۆر جوانە زۆر بە کیوتی داوای لە من کرد، باپیرە ناهێڵێت بێتە ژوورەوە ئەو بێچووە بچوکە هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، ناتوانم داواکاریەکەی ڕەت بکەمەوە بۆیە بە زەردەخەنەوە وتم:
باشە لێرە چاوەڕێکە خۆم ئامادە دەکەم و دەگەڕێمەوە باشە؟!!
هیۆن بە دڵخۆشیەوە سەیری لەقاند وەکو منداڵێکی بچوک وابوو، چۆن ئەو ئەهریمەنە؟
ئەهریمەنێکی لەم شێوەیە دەم بە خەندە!!، بە خێرایی ڕۆیشتمە ژوورەکەم.

//ئەشکەوت//✓Where stories live. Discover now