part 2

477 114 137
                                    

⁦(^∇^)ノ♪⁩⁦ ⁦♪⁠ヽ⁠(⁠・⁠ˇ⁠∀⁠ˇ⁠・⁠ゞ⁠)⁩
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|



ها یۆن:هوال تۆ ئەوان دەترسێنیت منداڵینە مەترسن ئەو کەسێکی باشە.
من هیۆن و سوکم بە هوال پیشاندا و وتم:
سەیری ئەو دوو منداڵە جوانە بکە
ئەوەیان ناوی سوکە وە ئەوەش هیۆن.
هوال هاتە ناو ئەشکەوتەکەوە و لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی هەستامەوە و چوومە بەرامبەر هوال و وتم:ئێمە دەبێت هێزەکەمان ببەخشین ئەو هێزەی کە ئێمە بە زیندووی هێشتۆتەوە ئەگەر نا ئێمە لە ناو دەچین.
هوال لە هیۆن و سوک هاتە پێشەوە، هوال باڵای زۆر بەرزترە لە من نزیکەی دوو مەترە،
هوال خۆی چەماندەوە بۆ ئاستی ئەوان دەستی لە قژە سپیەکانی هیۆن دا.

هوال:ئەم منداڵە قژ سپیە زۆر بە تۆ دەچێت بۆچی ناوت نا هیۆن؟!!
ها یۆن:ئەو کاتەی هێزی ڕووناکیم بەم منداڵە قژ سپیە دەدەم وە تۆش هێزی تاریکی و بەم منداڵە قژ ڕەشە دەدەیت...ئەو کات ئەگەر لە یەکتریش دوور بن..هەر کات هیۆن ناوی خۆی بهێنێت ئەوا هێزی تاریکی سوکی بیر دەبێت وە ئەگەر سوکیش ناوی خۆی بهێنێت ئەوا هێزی ڕووناکی هیۆنی بیر دەبێت.

سوک
ئەوان باسی چی دەکەن؟!!، ها یۆن زەردەخەنەی کرد و پیاوە جل ڕەشەکە وتی:
هەڵبژاردنێکی باشە.

هیۆن
کاتێک تێبینی پێیەکانم کرد کەبرینی نەمابوو
بە خێرایی پرسیم و وتم:
پورێ..ئێمە چەند ڕۆژە بێ ئاگاین؟!!
ها یۆن:من ئەمڕۆ ئێوەم هێنا بۆ ئێرە.
هیۆن:پورێ...ئێوە مرۆڤ نین؟! جادووگەرن؟!!
هوال:نەخێر ئێمە مرۆڤ نین...ئێمە دڕندەین
سوک:دڕندە؟!! ئێمە دەخۆن؟!!

ها یۆن
چوومە لای منداڵەکان و وتم:
هێی منداڵینە مەترسن ئێمە ئازارتان نادەین بڕوام پێبکەن.
سوک:واتا ئێمە دەکەن بە کۆیلە؟!!!
ها یۆن:بێگومان نەخێر ئێوە وەک منداڵی خۆم گەورە دەکەم.
سەیری هوالم کرد و وتم:
وانیە هوال؟!!
هوال:ئێ..ڕاستی..بەڵێ بەڵێ
ها یۆن:ئێوە دەتانەوێت لەگەڵ ئێمە بژین؟!!
هیۆن:بەڵێ
سوک:بەڵێ
ها یۆن:ئێوە پێویستە پاک بکرێنەوە.
هوال:تۆ هەموو کات نیگەرانی.

هوال
ها یۆن دەستی هیۆن و سوکی گرت بۆ ناو ئەشکەوتەکەی بردن، دەستم لە پشتم دانا و بە ساردی لە دواوەی ئەوان دەڕۆیشتم،
ئێمە ناتوانین منداڵمان ببێت چونکە دوو ئەهریمەنی جیاوازین...بەڵام وابزانم ئەو دوو منداڵە ها یۆن زۆر دڵخۆش دەکەن.

ها یۆن:ئەم ئەشکەوتە دەروازەیەکە لە نێوان جیهانی مرۆڤەکان و ئێمە
سوک:ئێوە؟!
ها یۆن:بەڵێ ئێمە ئەهریمەنین هیچ مرۆڤێک ناتوانێت بە ناو دەروازەکەدا بڕوات مەگەر بە ویستی ئێمە.

هیۆن
من و سوک وەستاین کاتێک شتێکی سەیرمان بینی، بازنەیەک کرایەوە کە ڕەنگی ڕەش و سپی تێکەڵ بوو بەڵام بەتەواوەتی نا، هوال چوونە ناوەوەی بازنەکەو دیار نەما، ها یۆن دەستی ئێمەی گرت بوو هەنگاوی نا بەرەو پێشەوە، بە هەردوو دەستم دەستی ها یۆنم گرت و چووینە ناوەوە...، کاتێک چاوەکانم کردەوە لەسەر پێیەکانم وەستا بووم، سەرسام بووم کاتێک شوێنەکەم بینی، شانشینێک لە ناوەندی زستاندا هێندە جوان بێت ئەی ئەگەر لە بەهاردا، هەندێک لە خانووە شاهانەکان ڕوخا بوون ڕووناکیەکی زۆر بێوێنە لە شانشینەکە بوو..ئەو ڕووناکیە خۆر بوو...من سەیری ها یۆنم و کرد وتم:
پورێ چۆن خۆر لێرەیە لەکاتێکدا لە دەرەوەی ئەشکەوتەکەیە؟!!
ها یۆن:ئێرە دوو جیهانی جیاوازە پێشتر ئێرە شانشینێکی گەورە بوو زۆر بە هێز بوو..هەر کەس گوێی لە شانشینی ئەهریمەن بوایە ئەوە قاچەکانی دەلەرزی قوڕگی وشک دەبوو من کچی پاشا بووم بەڵام مامم یاخی بوو دەستی کرد بە هێز کۆکردنەوە...پاشان دەستی کرد بە هێرش کردن بۆ سەر شانشینەکە..جەنگێکی زۆر گەورە ڕوویدا هەمووان کوژران...تەنها من و هوال ماینەوە...من لە خوێنی شاهانە بووم بۆیە بە هێزتر بووم لە هوال من ژیانی ئەوم ڕزگار کرد.
هوال:دووبارە باسی ئەم شتە شەرمەزارکەرە مەکە.
هەموومان گەیشتینە کۆشکەکە و چووینە بەردەرگای کۆشکەکە، من و سوک شۆکی جوانی کۆشکەکە بووین هێندە جوان بوو بەفر لەسەر کۆشکەکە نیشت بوو کۆشکەکە بە تەواوەتی سپی بوو زۆر جوان بوو.

//ئەشکەوت//✓Where stories live. Discover now