└( ^ω^)」(◕ᴗ◕✿)(✯ᴗ✯)
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|
هیۆن
وازم لە باوەشەکە هێنا و هەستم کرد کە ناریا شەرم دەکات، بەیەکەوە سەیری خۆرمان دەکرد ناریا بە زەردەخەنەوە سەیری کردم و پرسی: کەواتە بۆ ماوەیەکی زۆر بە تەنها لێرە ژیایت؟!!
نەمتوانی سەیری ڕووخساری بکەم وەڵامم داوە و وتم: بەڵێ پێویستە ژیانم بەم شێوەیە بێت بۆ پاراستنی ئەم شوێنە..کەس ناتوانێت لە سروشتی خۆی ڕابکات.
ناریا: خۆزگە منیش بە تەنیا لەم شوێنە دەژیام ئەو کات زۆر خۆش دەبوو.
هیۆن: تەنهایی شتێکە نابێت هیچ کەس خۆزگەی پێ بخوازێت چونکە نازانیت ئازارەکە چەند قوڵ دەبێت.
ناریا: دواتر..
هیۆن: هەست بە هیچ ناکەیت..ئاواتەکانت هێواش هێواش هەڵدەوەرن وەک گەڵای دار...
تەنها یەک ئاواتم مابوو..
ناریا: چ ئاواتێک؟!!
هیۆن: تەنهاییەکەم وام لێ بکات بۆ گەڕان بە دوای شتێک کە شایەنی ئەوە بێت لە پێناویدا بژیم وە بە شێوەیەک بەنرخ بێت کە شایەنی ئەوە بێت لە پێناویدا بمرم.
ناریا دەستی بە قژم دادەهێنا منیش سەیری چاوە هەنگوینیەکانیم دەکرد،..ئێستا ئەم شتە بەنرخەم دۆزیەوە...لەبەر ژیانکردن مردن ئەرکە بۆم، بە پێکەنینە جوانەکەی وتی:
ئەم منداڵە لە تەنهایی دەردێنم...بابڕۆینەوە ماڵەوە.
لەگەڵ کۆتا وشەی هەستایەوە و منیش لە دوای هەستامەوە،...ئێستا لە جیھانی مرۆڤەکانین لە ماڵی باپیرەم، من و باپیرە لەسەر مێزی نان خواردن دانیشتووین سەیری یەکتر دەکەین، چاوەڕێ ژەمی نیوەڕۆین کە ناریا بۆمان ئامادە دەکات، گوێم لە دەنگی گەدەی باپیرە بوو و بە نزمی وتی:
کۆتا جار کە خواردنی ناریام خوارد گەیەندرامە نەخۆشخانە.
بە سەرسامی پرسیم: بۆچی؟!!!
بە دەنگێکی نزم وەڵامی دامەوە و وتی:
چونکە بڕێکی زۆری خوێ بە هەڵە لە خواردنەکە کرد بوو هیوادارم ئێستا فێری خواردن درووستکردن بووبێت.
ناریا لە ژووری چێشتخانە هاتە دەرەوە خواردنەکانی لەسەر مێزەکە دانا و چاوەڕێ بوو تاوەکو ئێمە تامی بکەین، سەیری خواردنەکانم کرد پاشان سەیری باپیرەم کرد، باپیرە ترسی هەبوو لەوەی تامی خواردنەکە بکات هەرچۆنێک بێت من نامرم بەم شتانە، تامی خواردنەکەم کرد.مین سیۆک
هیۆن تامی خواردنەکەی کرد بەڵام هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو، سەیری ناریای کرد بە زەردەخەنەوە وتی: تامی خۆشە بەڵام تۆزێک خوێی کەمە دەتوانیت کەمێک خوێ بێنیت؟
ناریا سەری لەقاند بە مانای بەڵێ و ڕۆیشت بۆ چێشتخانە، هەر کە ڕۆیشتە چێشتخانە هیۆن بە خێرایی بڕێکی زۆر ئاوی خواردەوە دەمی کردبۆوە وا دیارە زۆر تیژە، بەردەوام بوو لە خواردنەوەی ئاو ڕووخسارە سپیەکەی گۆڕا بۆ پەمەیی بەهۆی تیژی خواردنەکە، نەمتوانی چیتر خۆم بگرم دەستم کرد بە پێکەنین هیۆن بە تووڕەیی وتی: پێمەکەنە!!!
بەڵام زیاتر پێدەکەنیم هێندە پێکەنیم سکم ئازاری هەبوو، ناریا لە چێشتخانە هاتە دەرەوە هیۆن وا خۆی دەرخست کە خواردنەکە تیژ نەبوو، نەمدەتوانی خۆم بگرم بەردەوام بووم لە پێکەنین، ناریا لەسەر مێزەکە دانیشت سەیری کردم و وتی: باپیرە تامی خواردنەکە چۆن بوو؟
پێکەنینەکەم ون بوو چاوەکانم فراوان بوو بە ترسەوە وتم: تامیم نەکردووە.
ناریا کەوچکەکەی هەڵگرت و لەو خواردنەی کە هیۆن تامی کرد کەوچکەکەی پڕ کرد، هیۆن بەردەوام بوو لە ئاو خواردنەوە و ناریا کەوچکەکەی نزیک کردەوە لە دەمی من و بە زەردەخەنەوە وتی: باپیرە تامی خواردنەکەم بکە.
شۆک بووم لە ناکاو هیۆن ئاوەکەی لە دەم پەڕی و هەموو ئاوەکە بە ڕووخسارم کەوت دەستی کرد بە پێکەنین قاقای پێکەنینی تەواوی ماڵەکەی گرتبۆوە، ناریا نەیدەزانی بە چ شتێک پێدەکەنێت...من تیاچووم تکایە کەسێک یارمەتیم بدات، هیۆن بەردەوام بوو لە پێکەنین و شەقی لە مێزەکە دەدا و سکی خۆی گرت بوو، بە پێکەنینەوە وتی: باپیرە گیان تامی خواردنەکەی ناریا بکە!!!! هاهاها!!!!
هیۆن خوێیەکەی هەڵگرت و لە ناو خواردنەکەی کردم بە قاقای پێکەنینەوە وتی:
بە خوێ تامی زۆر خۆشترە وااهاهاهاها!!!
تەنها بە بێزاری وەستا بووم سەیری هیۆنم دەکرد لە هەمان کاتدا ناریا بە دەستێکی کەوچکەکەی هەڵگرتووە و بە دەستەکەی تری ڕووخسارمی پاک دەکردمەوە کە هەمووی ئاوە.
YOU ARE READING
//ئەشکەوت//✓
Fantasy"تاکە هەڵە لەم جیهاندا کە ڕوویدا...لە دایک بوونی منداڵێک کە لە شەوێکی تاریک و هەوری ڕەش چاوەکانی کردەوە...بەڵام هیچ کام لەمانە هەڵەی من نەبوو" "هیوادار بووم کەسێک خۆشی بوێم...ڕەنگە شایەنی ئەوە بم وا مامەڵەم لەگەڵ بکرێت" | | | | "لەوانەیە هێمن دەرکەو...