part 15

207 73 7
                                    

⁦⁦(⁠ノ゚⁠0゚⁠)⁠ノ⁠~⁩ ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ⁩ ヽ⁠(⁠。⁠◕⁠o⁠◕⁠。⁠)⁠ノ
|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|~|


هیۆن
سوک بە هێزی ڕووناکیەکەی ون بوو، دەمویست لە زنجیرەکان ڕزگارم بێت بەڵام نەمدەتوانی چونکە بە هێزی ڕووناکی دروست کرابوو، من دڕندە نیم...دڕندە نیم......
چاوەکانم بە هێواشی کردەوە هێشتا لە لای داری گوڵە مێرووم...٨٧٤..ساڵە...لێرە گیرم خواردووە، دایکە ها یۆن..زۆر ماندووم زۆر...
دایکە تۆ منت زۆر خۆشەویست، سەرم بەرز کردەوە و سەیری داری گوڵە مێرووم دەکرد، دایکە...تۆ هەمووشتێکت فێرکردم بێجگە لەوەی چۆن بێ تۆ بژیم...ئەو ڕۆژەی تۆ ون بوویت هەر ئەو ڕۆژە هەموو شتێکم ون کرد،...سەرم نزم کردەوە و سەیری بەر پێیەکانم کرد زۆر بە هێواشی وتم:
تاریکی هەتا هەتایی...من نابێت هیوای تروسکایی ڕووناکی بخوازم...هەرگیز ساتێک نەبووە متمانەم بە خۆم بووبێت.
ئاخۆ دەبێت چی بەسەر جیهانی مرۆڤەکاندا هاتبێت...جەنگ بێت یاخود ئاشتی، سەرم بەرز کردەوە چاوەکانم بە تەواوی فراوان بوو
شۆک بووم، نابێت...ئەوە چی دەکات لێرە؟!!..،
کچێکی بچووکم بینی بەڵام دووریەکی زۆر لە نێوانماندا هەبوو، کچە بچووکەکە بە دوای پەپولەیەکی ئەم جیهانە کەوتبوو.

،کچێکی بچووکم بینی بەڵام دووریەکی زۆر لە نێوانماندا هەبوو، کچە بچووکەکە بە دوای پەپولەیەکی ئەم جیهانە کەوتبوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

کچە بچووکەکە بەردەوام سەرنجی لەسەر پەپولەکە بوو، ڕەنگە ئاگادار نەبێت هاتۆتە چ شوێنێک..لەوانەیە تەمەنی لە نێوان سێ بۆ چوار ساڵان بێت، کچە بچووکەکە بەردەوام بوو لە بەدوا کەوتنی پەپولەکە زیاتر و زیاتر لە من نزیک دەکەوتەوە، ئەم منداڵە مرۆڤە زۆر جوان و بچکۆڵانەیە ڕەنگە بە تەنیا هاتبێت بۆ ئێرە...بەڵام چۆن؟! چۆن گەیشتۆتە ئێرە؟!!، جلەکانی جیاواز بوو قژێکی قاوەیی هەبوو و قژی زۆر کورت بوو بە ڕادەیەک لەلای ملی بوو وە جەستەی زۆر بچووک بوو
چاوەکانی ڕەش و گەورە بوون، پەپولەکە لەسەر لقی داری گوڵە مێروو نیشتەوە و کچە بچوکەکە منی لە بەرامبەر خۆی بینی، هەستی بە ترس کرد و بە پێیە بچووکەکانی چەند هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە، نەمویست زیاتر بترسێنم بۆیە بە ڕووی کچە بچووکەکە زەردەخەنەم کرد و وتم:
مەترسە من ئازارت نادەم.
کچە بچووکەکە بە شێوەیەکی سەیر سەیری دەکردم، دەستەکانم زنجیریان لێ ئاڵا بوو لەسەر چۆک بووم و سەیری منداڵەکەم کرد، بەیەکەوە دەستمان کرد بە گفتوگۆ کردن،
بە سەرسوڕماوی وتم: بۆچی بەم شێوەیە سەیرم دەکەیت؟!!
"بۆچی زیندانی کراویت؟!!"
هیۆن:...کەسێکی خراپەکار زیندانی کردم
"تۆ پێویستە لە ئەو کەسە خراپە بدەیت"
هیۆن: چۆن گەیشتیت بە ئێرە؟!!
"بە ناو ئەشکەوتێکی گەورەدا هاتم بۆ ئێرە"

//ئەشکەوت//✓Where stories live. Discover now