پەڕەی" پەنجا و حەوتەم

606 138 364
                                    

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.


..."تاکە کراسە کەوا دڵم زۆر ئەوی بوێت کەچی دەستم ناکەوێت"...یوو بین وتی بە بێزاریەوە و سەری خستە سەر مێزەکە..."لەبەر تۆ هاتنە سیئۆلم قبوڵ کرد کەوا زۆرم ڕق لێیەتی"...بیانکا بۆڵاندی و دەستی بۆ یەکێک لە کار گوزارەکان بەرز کردەوە،یوو بین بە خێرای سەری بەرز کردەوە لەسەر مێزەکە و چاوەکانی فراوان بوون..."بیانکا سەیری ئەوێ بکە ئەوکوڕە زۆر ناسراو دیارە!"...یوو بین وتی و خێرا مۆبایلەکەی دەرهێنا.


..."دوبارە کێیە؟"...بیانکا وتی دوای ئەوەی داواکاریەکانی بە کارمەندەکە ڕاگەیاند..."بەڵێ من ئەوم دۆزیەوە کیم تایهیۆنگ!"...یوو بین وتی و دەستی خستە سەر دەمی بە حەپەسانەوە.

دەستەکانی دەوەستن لە کردنەوەی جانتاکەی و دڵی دا دە خورپێت لە ناخەوە وشک دەکات وەک ئەوەی لە بیابانێکی گەرم و وشک دا بێت،گوێیەکانی بۆ چەندین جار هەمان ناو دوبارە دەکەنەوە و دڵی لە باری ئاسای دەر دەچێت و ڕادەکەنە گوێیەکانی و دەست دەکەن بە لێدانی بەرز،چاوەکانی پڕ دەبن پڕ دەبن کاتێک شتانێکی بیر دەکەوێتەوە و جەستەی هێواش هێواش کاردانەوە درووست دەکات.


چاوە دەریا ئاساکانی لەسەر زەویەکە هەڵدەگرێت و بەرزی دەکاتەوە بۆ هەمان ئەو ئاڕاستەیەی کەوا یوو بین بە حەپەسانەوە سەیری دەکات و خەندە دەکات،قژە ڕەشەکانی بە ڕێکی وەک هەموو جارێک ڕێک خراوە،قاتە ڕەشەکەی لەگەڵ ڕەشای قژیدا جەنگ دەکات،ڕوخساری بەو شێوەیەی گوێی بۆ کەسی بەرامبەر گرتووە زیاتر پیاوانەی کردووە،دەستی بۆ قاوەکەی بەردەمی برد و بزەیەکی بۆ بەرامبەر کرد و هێشتی تاڵاوی قاوەکە لەگەڵ دڵی یەک بگرێت.


بیانکا بە خێرای سەری هەژاند و چاوەکانی گواستەوە بۆ سەر مێزەکەی و هەموو هەوڵی تەواوی خۆیدا تاوەکو بگەڕێتەوە باری جارانی خۆی و وا هەڵسوکەوت بکات کەوا بە هیچ شێوەیەک تایهیۆنگی نە بینوە،بەڵام چاوەکانی هێشتا نەیان دەتوانی سەیر نەکەن،دڵی هێشتا نەیدەتوانی هێواش لێ بدات،ڕوحی هێشتا نەیدەتوانی سەما نەکات،تایهیۆنگ ئاگەداری ئەو نەبوو چونکە زۆر قوڵ ڕۆ چوبوە بابەتەکەوە لەگەڵ
ئەو پیاوەی بەردەمیەوە،بیانکا ئەوە یەکەم جاری بوو بەو شێوە ڕوخساری ڕژدی(جدی) لە تایهیۆنگەوە ببینێت.

..."تۆ ئەمە لە کوێ دەناسی؟"...بیانکا خێرا ئاڕاستەی پریساری دەکاتە وو بین..."ئەو شوێنەت بیرە کەوا ئیون وو ئێمەی بۆ برد؟"...یوو بین وتی و ڕووی کردەوە بیانکا کەوا تا ئەو ساتە هەر لە تایهیۆنگ بوو وە سەیری دەکرد بە چاوە تۆخەکانیەوە.

..."بەڵێ بیرمە"...بیانکا وتی و ڕوخساری گرژ کرد..."ئەزانی تەواو ئەو فرۆشگایانەی کەوا لەوێ هەبوون خاوەنەکەیان ئەم پیاوەیە کەوا ئێستا لە بەردەمان دایە! وە تەواوی ئەو ناوچانەی دەور و بەریشی!"...یوو بین وتی،بیانکا حەپەسا و چاوەکانی فراوان بوەن.

نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگWhere stories live. Discover now