دەرگاڪەی بە هێواشی کردەوە
بە نەرمی هەنگاوی دەنا،
برۆکانی گرژ کرد
بەرەو کچێکی بێجل چوو
لەسەر حەرزەکە هەڵی گرت و لەسەر
جێگاکە دایناکچەکە هێندە بێهێز بوو ناو دەستەکانی
دەخزی ..هێندە ورد و بچووکیش بوو لەنێو باوەشی
پیاوەکە وەک مێروولە وابوو ..ماچێکی لەسەر خاڵی سینەی جێهێشت
و بە نەرمی پێخەفەکەی دا بەسەر جەستە
ماندوو و شەکەتەکەی ...سەیری ملی کچەکەی کرد
و چەند ماچێکی لەسەر شوێنپەنجەکانی
خۆی کرد کە لەسەر ملی کچەکە نەخشاندبووی !"علی ببێت بـە فیدای چاوەکانت"
دوواجار بلوزەکەی بەری داکەند و
بەرەو دەرەوەی ژوورەکە چوو ..
"تێبینی:لێرەوە ڪچەڪە دەگێڕێتەوە"
مانگـی حەوت بوو
گەرما هێندە ئیزعاج و بێتام بوو
هەر لە خۆت بێزار دەبووی
ئێمەش خانووەکەمان ڕووی لە ڕۆژ بوو
هەر زیاتر ڕۆژ لێی دەداین ..فێنکەرەوەکەشمان تێکچووبوو ئیتر
لە بەدبەختی من !خوشکە بچووکەکەم لە گەرما دەگریا
دایکیشم ئاهێکی کێشا و سەیری برا تەمەن
شانزەساڵەکەمی کرد کە بەبێغەمی دانیشتووە !باوکم پار ساڵ کۆچی دووای کرد ..
ئیتر غەریب بووین ..
براکەم کە تەنیا خۆی لا موهیم بوو
ئەسڵان گوێی لە دایکم نەدەگرت ..
باوکم دووای خۆی خانووێک و
کۆڵێک غەمی جێهێشت ..
خۆزگە ئەوەندەشی جێنەدەهێشت ....من کە ڕۆژانە ماڵی خەڵک پاک دەکەمەوە
دەبێ پارەی ئاو و کارەبا بدەم ..