بە ساردی نیگای ئاوێنەکەی دەکرد
ڕەنگدانەوەی جنۆکەیێک بوو
هیچ لە أیندا،کەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر
نەدەچوو ..سست و مات
ژێر چاوەکانی پارچەیێک ڕەشی بوو
لێوەکانی تەقیو بوون
هێشتا چاوە جوانەکانی وەک خۆی بوو
بەڵام ماندوو بوو
دووبارە لە بێزاریا گریا
کاتێک هێڵنجی هاتنەدەرەوەی شتەکانی
نێو گەدەی بۆ هات ...دەرگای گەرماوەکەی داخست ..
لەنێو بانیۆکە دانیشت
دووای ئەوەی هیچ لەنێو گەدەی دا نەما
دڵنیا بۆیەوە
کە دەرگاکەی قفڵ داوە
بەجلەوە
ئاوی ساردی کردەوە
قاچەکانی لە باوەش گرت
کاتێک لەزر بە لاشەی دادەهات
کاتێک ئاوە ساردەکە ڕوخساری و
هەموو جەستەی تەڕ دەکرد ...هەرزوو ئاهێکی گەرم لێوەکانی
جێهێشت ..کە هەنسکی گریانی لە دوواوە بوو
بەدەنگی بەرز گریا
بەجۆری کە گوێ بوون لە دەنگی
گریانی ..دەیگریاندی ..
لەناخەوە شکاو بوو
قوڕگی نووساو بوو
دووای کەمێک
لەدەرگای گەرماوەکە درا
"أیندا دەرگاکە بکەرەوە"
علی گوتیگوێی لە وەڵام نەبوو
دەستی لەسەر کەمەری دانا
سەری بەرز کردەوە و چاوەکانی
داخست ...لێوی گەست
تا کۆنتڕۆڵی ئەو توڕەیە بکات
کە هەموو شتێک وێران دەکات