لەسەر سیسەمەکەیدا دانیشتبوو
سەری أیندا،شی لەسەر قاچی خۆیدا
نابوو ،،نازی دەدا بەقژی ..
بەنەرمی .
ماچێ تاڵ بەتاڵی قژی ڕەشی
أیندا،ی دەکرد ..بەسەبری
چاوەکانی بەهێواشی دادەخست
و بۆنی دەکرد ..بەتێری نیگای ڕوخساری دەڪرد
برژانگەکانی
لێوە ئاڵ و تەنکەکەی ..
گۆنە سپی و سورەکەی ..
چەند جوانە خوایە !
لەنێو خۆیدا دەیگوت
چۆن توانی بمخاتە داوی خۆی؟
چەند مەڪرباز،ە!
چەند فێڵزانە ..
علی لەو نەوحانە نەبوو
کە ئەهلی خۆشەویستی و شتی
وابێت ..لای علی
أیندا .. دەبێتە ئەڤەڵ و ئەخیری ..
وازهێنان لێی مەحاڵە
خەونە ..
سەراب،ە
أیندا ئیتر پارچەیێکە لە دڵی ..
زووە بۆ دانپێدانان
وەلێ تا کەی ؟
بەس نییە؟
لای علی زۆر درەنگە ..
نەیدەتوانی هەستەکانی بۆ دەربڕێت ..
ئەو ئەهلی چەوساندنەوە و شکاندنی
خەڵکییە ..لەو جۆرانەیە کە تەنیا قسەی
خۆی پێ ڕەوا،یە ..علی، زادە کەوتۆتە داوی کیژێکی
سادە ..خەڵکی دووای بیستنی ئەو هەواڵە
شۆکن ...علی سی و پێنج ساڵ تەمەنیێتی ..
بۆ یەکەم جارە، شتێکی وا ببیستن
دەربارەی ژیانی علی ..علی، هەموو شتێکی ئاشکرا نییە
زۆر دەربارەی خۆی نیشان نادات ..