چاوەکانی کردەوە بە بێزاریەوە
نەیدەتوانی بجوڵێت
نیوەی چەستەی علی، لەسەر
جەستەی أیندا بوو ..چون دوێنێ شەو، دەیویست
بچێتە لای ڕیاز بخەوێت ..سەیری ملی علی کرد
کە شوێن ددانەکانی بوو لەسەری ..
دوای هەوڵدانێکی زۆر ..
توانی دەرچێت، لەژێر جەستەی ..
تا بچێتە گەرماو ڕوخساری بشوات
هاتە دەرەوە
سەیری کاتژمێری کرد
شەش،ی بەیانی بوو
زۆر زوو بوو ..
لە برسا هەڵسا ..
چووە خوارەوە
بینی، مارینا خەریکی پاکردنەوەیە
"بەیانی باش، ماری"
ئاوڕی دایەوە
بە زەردەخەنەوە
"باشتر، أیندا، خانم"
أیندا زەردەخەنەیێکی کرد
"گۆشت و پەتاتە و پەنیر"
أیندا گوتیماری سەری سوڕماو بوو
بەو بەیانیە زووە ..
ئاخر کەی أیندا گۆشتی خواردوە؟
ماری بەزەردەخەنەوە
سەیری کرد
"باشە، خانم"
چوونە چێشتخانەکە ..
أیندا لەسەر مێزە بەردینەکەی
ناوەڕاست دانیشت ..لەکاتێکدا چاوەکانی لەسەر مارینا
بوو ..مارینا ژنێکی بەتەمەن و پاک و
خاوێن بوو ..زۆر چالاک و خێرا بوو ..
لەگەڵ کچەکەس سابرێنا، تەمەنێک
دەبێت، کارەکەری بۆ ..خێزانی زادە دەکات ..