شەو بوو
کۆتا نەفەسی لە جگەرەکەی دەستیدا ..
کاتێک بە بێزاریەوە سەیری بەردەمی
خۆیدەکرد ..گوێی لە هاوارەکانی أیندا، بوو
کە تەواوی ماڵەکەی گرتبۆوە
بە مشتەکانی دەیکێشا بە دەرگاو
پەنجەرەکان ..هەزار جوێنی بە علی دا
بەتوڕەیەوە جگەرەکەی خستە
ژێر پێڵاوەکانی ..بەخێرای ،،
بە شەقاوە گەورەکانی بەرەو ژوورەوە
چوو ..پوری بینی کە علی چەند توڕەیە ..
لە ئێستادا دەیزانی کە هەر قسەیێک
بکات، بەسەریدا دەتەقێتەوە ..بۆیە
دوعای بۆ سەلامەتی أیندا دەکرد ..
بەنەفەسی توڕەیەوە، بەسەر پلیکانەکاندا
سەرکەوت ..ڕیاز کەمێکی لە دەرگای ژوورەکەی کردبۆوە
کاتێک بەترسەوە سەیری دەکردکە براکەی توڕەی کوێری کردبوو
دەترسا شتیک بەسەر أیندا، دا
بهێنێت ..بەڵام بوێری ئەوەی نەبوو بیوەستێنێت
ئەسڵان ناتوانێت بیوەستێنێت ..
دەزانێت خراپتر دەبێت ...
بە توندی ویستی دەرگاکە بکاتەوە
بەڵام أیندا کلیلی دابوو لە ژوورەوە ..
توڕەی زیاتر و زیاتر
بە جۆری ژانەسەری گرتبوو
عرس و توڕەی یەکجار زۆر بوو
"أیندا ئەو دەرگایە بکەوە"
نەوحێک هاواری کردکە أیندا لە شوێنی خۆیدا لەرزی ..
بەخۆی دەگوت
من چ نەگبەتێکم کە ئەوها زمانم درێژە ؟
ئێستا چی بکەم ..
هیچ وەڵامێکی وەرنەگرت
"أیندا ئەو دەرگایە، بکەوە دەیشکێنم"
دووبارە هەمان تۆنأیندا نزیک بۆیەوە لە دەرگاکە ..
![](https://img.wattpad.com/cover/362242850-288-k661594.jpg)