دەزانی جیاوازی لە مرۆڤدا چییە ؟
جوانی و ناشرینی نییە ..
کەسێک گەر پارەدار بێت، ناشرین،یش
بێت، لای هەمووان جوانە ..هەژاری داماو تەنیا دایکی لای جوانە ..
تەنیا پارە جیاوازی لە نێوان مرۆڤدا
درووست دەکات ..بیرم دەکردەوە چی دەبوو گەر
کەمێک ناسراو باین ؟لەوانەیە ئەو کات دوو لە چەلاو خۆرەکانی
باوکم یارمەتی داباین ..خاک بە سەری خاڵم ..
کە چەند نامەرد و گەوادە ..
لە ترسی ژنەکەی ناوێرێت بەلای
ماڵماندا بڕوات ،،منیش لەو ژورە پیسە کەوتووم
لوت و لێوم خوێنی لێدێت ..
مەگەر من هێندە موهیمم بژیم ؟
دەمویست وەک هەر کچێک لە تەمەنی
خۆم خۆشبەخت بم ..باوکم نە بە زیندووی خێری هەبوو
نە بە مردووی ..موڕاد لە ئەو باشتر نابێت ..
تاکە غەمی من لە ئێستادا ناز،ە
نامەوێت وەک من بەدبەخت بێت ..
لەنێو بیرەوەریەکانم دا نقوم ببووم
هەستم بە شلەیێک کرد لە بەینی
ڕانەکانم دا ..چاوەکانم کردەوە
بەترسەوە سەیری خوارەوەم کرد
نا نەخۆشی کچانی ..
جلەکانم ڕەش بوون ..
بەڵام هێشتا دەترسام دەرکەوێت ..
بۆیە هەڵسامەوە و لە دەرگا ئاسنینەکەم
دا .."تخوا ئەو دەرگایە بکەنەوە"
زۆر هاوارم کرد
دەستم ئازاری هەبوو
کەوتمە سەر عەرزەکە و قاچەکانم
لە باوەش کرد ..گریام