سێیەمین

698 120 62
                                    


ئێوارە بوو

خەریکی کاری ماڵەوە بووم

پاکردنەوەی دەرگا و پەنجەرەکان

ژێر چاوەکانم ڕەش ببوون

عەزی،یێکی ڕەشی کورتم لەبردا بوو

پەڕۆ،یێکم لە سەرم بەستبوو

ئیتر ئاگەدار نەبووم کە چەندە بە خێرای
دەستم دەجوڵێنم ..

ناز لام دانیشتبوو، خافڵا بوو لەگەڵ
بوکەڵەکانی

لە دوونیای خۆی سەمای دەکرد

غەم وەڪ سەگ وازم لێ ناهێنێت

ترس،یش دایمە قوڕگی گرتووم

ڕوخساری،شم وەک ددانی گەوادە
دەوڵەمەندەکان سپی ببوو

کارەکانم تەواو کرد

لەلای ناز دانیشتم

"نازە خان دەکرێ منیش یاری بکەم"

"ئەرێ چۆن ناکرێت أیندا خان"
بە ئۆینەوە گوتی ،

"هەڵبەت ئەو کچە ناوی تارا،یە
ئەوەش ڕازە ئەوەی دەستت، لیلیایە"

ناز گوتی کاتێک ئاماژەی بە بوکەڵە
بچوکەکانی دەکرد

ناز جوان بوو

قژی زەرد چاوی سەوز، ڕێک کۆپی دایکم ..

من، هەمیشە حەزم دەکرد بە دایکم
بچم ..

بەڵام من قژ ڕەش و سپی پێستم،

کێشەم لەگەڵ جەستەم هەبوو، کە باڵا بەرز
و لاواز بووم

"ناز"

دایکم بانگی کرد، ناز بە ڕاکردن بۆلای
چوو ..

ترسام کاتێک ناز بە بەرزی بانگی
کردم

"دایکم دەیەوێت بپژمێت"

قۆڵەکانیم گرت

"ناز ڕوناکیەکان بکوژێنەوە خێرا"

دایکم خۆی ڕاگرتبوو نەپژمێت
هەڵبەت گەر بژمێت  لولەی هەناسەی
خوێنی زۆری لێدێت ..

تاریک بوو

"دایکە خۆت شل بکە"

مەکربـاز'Where stories live. Discover now