هەژدەمین

604 128 357
                                    

لەسەر سیسەمەکەدا پاڵکەوتبوو

هەردوو دەستی لەسەر
سکی دانا بوو

بە بێدەنگی سەیری بنمیچی ژوورەکەی
دەکرد ..

لێوەکانی دەلەرزین ..

ڕوخساری زۆر سپی ببوو

ڕێک وەک ئەو عەزی،یە سپیەی
بەری ..

نەیدەویست قسەبکات

ئسڵان نەیدەتوانی ..

هێندە گریابوو

ئیتر بێزار ببوو ..

ئەو علی،ی بۆ ماوەیەک وایزانی
لەنێو باوەشی دەیپارێزێت ..

کەچی دەبووایە یەکێک لە علی
بیپارێزێت ..

وایدەزانی هەر علی،یە شیرین
و قسەخۆشەکەیە ..

گوێی بە قسەی عالەم نەدەدا ..

هەرچیان دەگوت دەربارەی

خراپە بەد،ە ..

بێ بەزەیە بەردە ..

سارد،ە وشکە ..

أیندا وایدەزانی ئاوها نییە ..

هەر وەک ئەو ڕۆژانەیە کە گوێی
بۆ دەگرت و لەباوەشی دەکرد ..

چاوەکانی داخست ..

تا دەنگی کردنەوەی دەرگای ژوورەکە
هات ..

علی بوو، کە دەرگاکەی بە قاچەکانی
کردەوە ..

چون سینیێکی پڕ لە خواردنی
لە دەست بوو ..

لەهەمووی زیاتر

گوڵی تولیپ،ی سپی هەبوو
لە سەر سینیەکە ..

"جوانڪیلەڪەی من"
گوتی

کاتێک سینیەکەی لەسەر
کۆمەدیەکەدانا ..

لە أیندا نزیک بۆیەوە

هەڵیگرت و لەسەر قاچەکانی خۆیدانا ..

سینیەکە،شی سیسەمەکەدانا ..

چەند ماچێکی لە چەناگەی کرد ..

أیندا،ش هێزی ئەوەی نەبوو
بجوڵێت ..

"چاو جوانەڪەی من، چی دەخوات؟"
گوتی

مەکربـاز'Where stories live. Discover now