بە قێزەوە حەپەکەم قوت دا
تامی زۆر ناخۆشە کاتێک لە
دەمت دەمێنێتەوە ..بەڵام ناچارم کە بیخۆم
ئێستا باشتر لە دوو ڕۆژ پێش ئەمێستا
خواردن دەخۆم ..من گۆشت خۆر نیم
ڕوەکیم ..
بڕۆکلین، و سەوزەوات ..
بەڵام
شێتی خواردنی خێرام
تایبەت پیزا بە پەنیری زەرد،ی
ئیتاڵـۍ ..موڕاد هەندێک پارەی پێدام
کە خاڵم پێی دابوو ..
پێم سەیر بوو چۆن بۆخۆی،
خەرچی نەکردووە!هەموو مانگێک دەرمانەکانی، دایکم
ئەو دەیکڕێت ..پێداویستیەکانی ناز، بۆ قوتابخانە
ئەو دەیکڕێت ..هەندەڪ پیاو بووە ..
لەچاکەی خۆیێتی ..
ئێستا کێ ئەوە بۆ کێ دەکات؟
لە ڕێگابووم بۆ ماڵەوە
مانگی نۆیە ..
هێشتا گەرما ماوە
بەس باشترە
لەنێو بازاڕ بووم
زۆر قەڵەباڵغ بوو
کەمێک پێداویستی خواردنم کڕیبوو ..
بنێشت،ێکم لە نێو دەم بوو ..
لەناکاو، مانتۆڕێک خۆی پێدا کێشام
کەووتمە حەرزەکە ..
پشتم ئازاری پێگەیشت ..
هەرچی شتی کڕیبووم وێران بوو
خەڵک لێمان کۆبۆیەوە
تەنانەت کوڕەکە نەهات هەڵمسێنێتەوە
هەڵسامەوە
"کوێری؟"
بە توڕەیەوە گوتم .."خانم، خۆتان ئاگاتان لێ نەبوو
هەتنە بەردەمم،"
گوتیلەسەر حاڵی خۆم