دەیەمین

624 126 57
                                    


ئـەمڕۆ لەنێو یادۍ باوکمدا، غەرق ببووم ..

کش و مات، ماڵی ئێمەیە ،

هەست دەکەم زۆر هیچم ..

چون غرورم لەدەست داوە !

ناوێرم سەر بەرز کەم لە، کۆڵان

قسەی خەڵک هێرشم بۆ دێنن ..

مافی خۆیانە ..

ئێمە خێزانێکی بە موشکیلە و فاشلین ..

بێزارم

خاڵۆژنم و داواکاریەکانم، کە ئەو بۆم
دێنێت ..

نازانم بۆچی هێندە بەمنیەوە گرتووە ؟

کوڕە کەرەکەی، ماوەیێک پێش ئێستا
دەنوزاوە، تا لەگەڵی بم ..

ئاخر بۆ کچێک زۆر ناخۆشە

من عیسابی، موڕاد،م بۆی دەکرد

کەچی فکری ناشرینی لێم کردۆتەوە !

دەربارەی علی ..

پاش ئەوەی منی هێناوە ماڵەوە،
هەفتەیێک پێش ئێستا ..

ئیتر نەمبینیوەتەوە ..

زۆرم ڕق لێیەتی !

وانەبوو موڕاد بکوژێت، و لەکۆڵمانی
کاتەوە ..

قژم بڕیوە

تا سەر ملم

ژێر چاوەکانم ڕەش بووە

زیاتر لاواز بوومە ..

ئێسکی ملم دەرچووە

دەماری دەستم خۆز دەرخستووە

لە جنۆکەیێکی گەڕۆک دەچم

کە ئیسترحەتی نەبێت ..

سێ ڕۆژ کارم کرد تا فەحسێکی خوێنم
کرد ..

گوتی کە ڤایرۆسی محیدەت هیە

کەچی دەرمانەکە گران بوو نەمکڕی ..

موڕاد،یش کۆتا مۆدێلی مۆبایلی هەیە ..

ئاخر قسەی لەگەڵ ناکرێت ،،

وەک ئەوەی تەمبێ نەبووبێت ..

ئاخر من چیم ؟

مەکربـاز'Where stories live. Discover now