بەهێواشی چـاوەڪانم ڪردەوە
سەرم ئازاری هەبوو
لە نەخۆشخانە بووم
مۆبایلەکەم، لە کۆمەدیەکەی تەنیشتم
بوو ،،سەیری خۆمم، کرد کە سەرم بە
لەفافێکی سپی بەسترابوو ..هێندە خراپ سەرم بەر
حەرز کەوتووە؟زۆر ناشرینم ..
بۆچی قژم بڕی؟
دەبێت نەتوانن بۆم لێدەنەوە؟
مۆبایلەکەم دانا
چاوەکانم داخست
سەرم لەسەر پێخەفەکە حەساندوە
نازانم چی دەکەم ..
ئاخر دەبێت چی بکەم ؟
کەسێک نیە پرسی پێ بکەم ..
دەرگاکە کرایەوە
چاوەکانم کردەوە
علی
بۆچی؟
وازم لێ ناهێنێت ..
بە بێزاریەوە، چاوەکانم لەسەری لا
برد ..ئەویش نیگایێکی بکوژانەی پێدام ..
لە سەر کورسیەکەی تەنیشت
جێگاکە دانیشت ..قاچەکانی بڵاو کردەوە ..
هەستم بە شەرم دەکرد ..
ئەو جوانە
زۆر
پیاوانە و ڕێکە ..
قەمیسێکی ڕەشی، پۆشی بوو
لەگەڵ، پانتۆڵێکی کەتان ..بە هەمان ڕەنگ
قژی چاک نەکردبوو
تاتۆیەکانی سینگیم لێ دیار
بوو ..بۆنی زۆر خۆشە ..
ئەو ترسناکە ..
هەناسەیێکی قوڵم کێشا
"بۆچی، لێرەی؟"