هەفتەیێک تێپەڕی بەسەر هاتنەوەم
لە نەخۆشخانە ..تەواوی ئەو دوو ژۆژەی لە نەخۆشخانە
بووم، دایکم سەردانی نەکردم !نازانم بۆچی؟
ڕقی لێمە ..
ئاخر من کچی ئەوم ..
چۆن دەکرێت، ڕقت هەبێت بەرامبەر
پارچەیێک لە خۆت ..ئێستا سەرم ئازاری نییە
لەو کاتەوە قسەم لەگەڵ علی نەکردۆتتەوە
هەست دەکەم
تازە لە دایک بوومە ..
ئاخر زۆر سەیرە ..
منی خۆشدەوێت !
من، کە ڪەس حیسابی بۆ نەدەکردم ..
ئەو عاشقمـە ~
دەبێ فێڵ و درۆ نەبێت ؟
بەکارم بهێنێت ؟
ئای بۆچی ..
خۆ ئەو دەوڵەمەندە، دەتوانێ هەزاری لەمن
جوانتری هەبێ ..من کە ڕێک
لە جادووگەرەکەی نێو پاپای
دەنکە هەنارە دەچم ..ئاخر، نازانم چۆن ..
گەر کوڕ بام،
هەرگیز سەیری کچێکی لاوازی
وەکو ئێستای خۆمم نەدەکرد ..چی دەبێت هەندێک گۆڕانکاری بکەم؟
تەواو بووم لە شوشتنی قاپەکان
وەکو ورچ دەخۆن و دەخۆن ..
نازانم چۆن پێاندەخورێت ؟
لە دەرگا درا
چووم دەرگەکەم کردەوە
"سڵاو خاتوون، أیندا صادقی، خۆتانن؟"
گوتیکە پاکەتێکی لا بوو
"ئەرێ خۆمم"
پاکێتەکەی پێم دا
"ئەو پاکێتەت بۆ هاتووە، دەتوانی
ئیمزایێک ئا لێرەدا بکەی؟"